• نوێ

    الأحد، 4 يناير 2015

    قەرضاوى لابردنى حیجاب و مەلە کردنى تێکەڵ و لەبەر کردنى مایۆ حەڵاڵ دەکات بۆ خوێندکارانى ئەوروپا

    لە وەڵامى پرسیارێکدا دەربارەى ئەو موسڵمانانەى لە ئەوروپان کە لە کەناڵى جەزیرە لێى کرا دەربارەى ئەو قوتابخانانەى ناهێڵن ئافرەتان بە حیجابەوە بخوێنن بە تایبەتى وانەى وەرزشى و ئەگەر حیجاب لانەبن دەریان دەکەن..
    یوسف القرضاوى زۆر بە ڕوونى دەڵێت: من بە موسڵمانانى فەرەنسام ووت کاتێک ئەم کێشەیەیان هەبوو کە پێویستە منداڵەکانمان بێ بەش نەکەین لە خوێندن..!! ئەگینا ئەبینە کۆمەڵێکى دواکەوتوو..!!! وە بە پێى قاعیدەى فیقهى (الضرورات تبیح المحظورات)..!!ئەو ئافرەتانە ئەتوانن لە ماڵەوە لەچک و حیجابەکانیان بپۆشن و لە دەرگاى مەکتەب لایبەرن لە سەریان..!!!!بۆ ئەوەى بە جاهیل و نەخوێندەوارى نەمێننەوە..چونکە ئەگەر وا نەکرێت ڕاسبى دەکەن.! کاتێ پرسیارکەر پرسیارى لێ دەکات: ئەى بۆ مەسەلەى وانەى مەلە کردنیش هەر وایە؟..وەڵام دەداتەوە: بەڵێ ..هەموو وانەکان..!!!


    گومانى تێدا نییە ئەو مەلەوانگانەى لە ئەوروپا هەن و بە تایبەت ئەوانەى ناو قوتابخانەو خوێندنگاکان سەرجەم تێکەڵاوەو ئەو قوتابخانانەى کە شێخ باسى دەکات و فەتواى بۆ دەدات جگە لەوەى تێکەڵە مامۆستاکانیشیان لە هەردوو ڕەگەز وانە دەڵێنەوە تیایدا..

    هەر ئەوەندە ماوە بڵێین:...حسبنا الله ونعم الوکیل...


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: قەرضاوى لابردنى حیجاب و مەلە کردنى تێکەڵ و لەبەر کردنى مایۆ حەڵاڵ دەکات بۆ خوێندکارانى ئەوروپا Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top