دەرهێنەرى بەناوبانگ ئیزابیل ماتیک بە ئاشکرا موسڵمان بوونى خۆى ڕاگەیاندو لە ئەکاوەنتى تایبەتى خۆى ئەم هەواڵەى بڵاو کرەوەو بە زمانى عەرەبى شایەتومانى: (أشهد أن لا إله إلاّ الله و أنّ محمدا رسول الله) نوسى, ئەویش دواى ئەو هێرشە تۆڵە ئامێزەى دوو براکە لە تۆڵەى سوکایەتى کردن بە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم کردیانە سەر ڕۆژنامەکە..
هەر لەو بڵاوکراوەى خۆیدا ئيزابێل سوپاسى هشام بهلول ى ئەکتەرى مەغریبى کرد کە هەواڵى موسڵمان بوونەکەى لە ڕۆژنامەدا بڵاو کردۆتەوە..
وە ئیزابیل ئەوەى ڕاگەیاند کە دواى ئەوەى سەردانى شارى زاکورەى مەغریب دەکات ناوى خۆشى دەگۆڕیت..بەو بۆنەیەوە لە لایەن کەسانێکى زۆرە دەستخۆشى و پیرۆزبایى لێ کرا.
شایەنى باسە دواى هێرشەکانى 11ى سێبتێمبەرى 2001 بۆ سەر ئەمریکا بە هەزاران کەس کەوتنە موتاڵا کردنى ئیسلام و موسڵمان بوونى خۆیان ڕاگەیاند...
0 التعليقات:
إرسال تعليق