
دوا بە دواى ئەو بڕیارەو بۆ یەکەم جار شێخ لە کەناڵى (رابعة)ى سەر بە کۆمەڵەکەو لە پەیوەندىیەکى تەلەفۆنىدا ڕەدى ئەو تۆمەتانەى دایەوە کە بۆى هەڵبەستراوە, وە ڕایگەیاند کە ئەو نەخۆشەو لە قەطەر ژیان بەسەر دەبات و تەنها ڕەگەزنامەى قەطەرى هەیە, وە بەهۆى نەخۆشیەوە تواناى سەفەرى نییە بە بێ ئەو دوو مورافیقەى هەر دەم لە گەڵیدان, وە وتى هیچ ئاگادارىیەکم لەو زیندانە نییە کە دەستگیرکراوەکانى ناوى لە کاتى شۆڕشى 25ى یەنایەردا لێى هەڵهاتوون و بگرە جێگاکەشى نازانم.!
جێگاى بیرهێنانەوەیە شێخ یەکێک بوو لە دیارترین ئەو کەسانەى بانگەشەى بیرى نەرم و میانەڕەوى و پێکەوە ژیانى ئاشتیانەو حوکمى مەدەنییەت و دیموکراسى دەکرد.!!کەچى لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کوفر و عەلمانییە مولحیدەکان لێى ڕازى نەبوون.
ئەمەش دوا ئەوە دێت کە لە سەرەتاى ئەم مانگەدا بەناودادگاى میصرى بڕیارى بەرائەتى بۆ سەرۆکى طاغى پێشوو محمد حوسنى موبارەک و کوڕەکانى و وەزیرى ناوخۆ دەرکرد لە هەموو ئەو جینایەت و تاوانانەى ئەنجامیان دابوو..!!
ئەمەش وانەیەکى ترى زۆر ئاشکرایە بۆ کەسانێک پەند لە وانەکان وەرگرن...!!!!!!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق