تەنها بە ناوی خودا، سوپاس وستایشی بێ پایان بۆ خودای گەورە، درود ورەحمەت بڕژێت بۆ سەر گیانی پێغەمبەری پێشەوا وخۆشەویست (صلی الله علیە وسلم)، وە یار وشوێن كەوتووانی تا رۆژی دوایی.
بێگومان زۆرن ئەوان كە شەهادەیان هێناوە بە زمانی مەقال دەڵێن (أشهد أن لا الە الا الله وأشهد أن محمد رسول الله)، بەڵام لە زمانی حاڵا و واقعی ژیانییان ئەوە تێدەگەین كە شەهادەكەیان پووچە بۆ دونیا وبە بڕوانامەی ساختە دادەنرێت بۆدواڕۆژ...والله المستعان. جا لێرەدا ئەی ئەو كەسەی دەتەوێ لە دونیا بە عیزەت وسەبەرزی بژی وە لە قیامەتیش كردەوەكانت وەرگیراو بێت لە ژێر چەتری یەكخواپەرستی حەشر بكرێیت ووردبەوە لە واقعی ژیانی خۆت وفریو مەخۆ بە زمانی مەقالت.
نووسینی: موسلیمی رزگاری
بێگومان زۆرن ئەوان كە شەهادەیان هێناوە بە زمانی مەقال دەڵێن (أشهد أن لا الە الا الله وأشهد أن محمد رسول الله)، بەڵام لە زمانی حاڵا و واقعی ژیانییان ئەوە تێدەگەین كە شەهادەكەیان پووچە بۆ دونیا وبە بڕوانامەی ساختە دادەنرێت بۆدواڕۆژ...والله المستعان. جا لێرەدا ئەی ئەو كەسەی دەتەوێ لە دونیا بە عیزەت وسەبەرزی بژی وە لە قیامەتیش كردەوەكانت وەرگیراو بێت لە ژێر چەتری یەكخواپەرستی حەشر بكرێیت ووردبەوە لە واقعی ژیانی خۆت وفریو مەخۆ بە زمانی مەقالت.
ئەو واقعە تاڵەی خۆشمان كە دەبینین خۆمان دروستمان كردووە هەركەسێكیش بە ئەندازەی جیاواز دەستی تێدا هەیە بەڵام سەیر لەوە دایە زۆر كەس هەیە خۆی بە سووچبار نازانێت. بێگومان هەموومان هەقدەستی خۆمان وەرگرت، ئای لەو پاداشتەیە كە دونیایەك لە مەرگە سات وتاڵیمان دروێنە كرد. كاتێك بۆ چونیەتی بەرێوەچوونی ژیانمان مۆڵەت نامەمان لە قورئان وەرنەگرت هەربۆیەش بڕوانامە ساختەكان زیاد دەبن. خەڵك دەیەوێ چۆنی بۆ لوا وڕەخسا وا بژی بەڵام (هیهات هیهات) بۆ ژیانێكی خۆش (حیاە طیبة)، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوە رێدەكەن بۆ دۆش داماوی وچارە ڕەشی (معیشە ضنكا). سەیر لەودایە رۆژانە دەبینین رووپەڕی رۆژنامە وماڵپەڕەكان پڕ دەكەن لە نامەگەلی دۆستانە بە پەخشان وشیعر بۆ هێزە عەلمانی وتەوژمە كوفرییە رۆژئاواییەكان بۆئەوەی لە بەرامبەردا جیرە ومووچەیان لێوەربگرن.
شەهادەی خۆپاڵفتەكردن لە پەرستن وگوێڕایەڵی كردن بەتەنها: ئەوە ئەو شەهادەیە كە دەبێت تەنها بۆ خوای گەورە بێت لە واقیعی ژیان، دەبێت ئەوە قەناعەتی ناو دڵا و قسەی سەر زمان وكردەوەی ناو ژیانی رۆژانە بێت. وە دەست وددان بە جوانی گیر بكرێت لە تەوحید وسووننەتەوە وە دەبێت ببێتە هۆی پاككردنەوە لە شركە ئیعتیقادییەكان وەك بڕوابوون بە پەڕۆ ودار وبەرد وگۆڕ كە شیفادەرە یان لابەری نەخۆشی وناخۆشییە یان ئەوە خۆشی هێنەرە! ئەوە ئەو شەهادەیە پێتان دەڵێت هیچی تر گۆڕی پیاوچاكان مەپەرستن ومەیكەنە شەریك لەگەڵا خوای گەورە وبەهیچ شێوەیەك هاواریان مەكەنێ، هیچی تر خانوو وبینا لەسەر گۆڕەكان دروست مەكەن چونكە گەرنا بەر نەفرەتی خوا دەكەون. ئەوە ئەو شەهادەیە كە دەڵێتە هەموو پەرلەمانتارەكان وەرنە خوارەوە لەسەر كورسی یەكان وكۆمەڵە مەبەستن بۆ باتیڵا وە واز لە شیركی حوكم ویاسادانان بێنن لەبەر ئەوەی خوای گەورە لە پەروەردگارێتیدا هیچ كەسێكی نەكردۆتە شەریكی خۆی لە پێدانی رزق ورۆزی ودروست كردن وبەرێوەبردنی هەموو بونەوەر ئەوا بۆ كەس نەهاتووە وبەهیچ شێوەیەك هەق ورەوا نییە شەریك بۆ خوا دابنێت لە پەرستنیدا (سبحانە وتعالی عما یشركون)، لەبەرئەوەی هیچ توانا ودەسەڵاتێكتان نییە لە زیان گەیاندن بە مرۆڤ یاخود سود پێگەیاندنی بە بێ ئیزنی خوا، چۆن جورئەت دەدەنە خۆتان بۆ دانانی یاسا وبردنەوەی كێشە وناكۆكییەكانتان بۆ یاسای شەیتانی دەستكرد.
پێیان دەڵێت ئەو پەرلەمانە بكەنە شوێنی حەوانەوەی هەژار ونەدارە یەك خواپەرستەكان وپارە وسامانە زۆر وزەوەندەكان كە لە سەیارەی پەرلەمانتارەكان سەرف دەكەن بیكەنە پاروو بۆ پەككەوتە ونەخۆشە یەكخواپەرستەكان. وە هاوار دەكاتە هەموو حكومەتە كوفرییەكان كە دەست هەڵگرن لە جێ بەجێ كردنی حوكمە شیركی وكوفرییەكان وە پاڵپشتی كردنی نەیارانی ئیسلام لە جولەكە ونەصرانییەكان ودوژمنانی خوا لە دژی ئەهلی ئیسلام. ئەو ئەو شەهادەیە كوفری عەلمانییەكانی وەك رۆژی رووناك دەرخستووە كە بە كەیفی خۆیان چۆنیان بوێت حەڵاڵا حەرام دەكەن وحەرامیش حەڵاڵا دەكەن، خۆ زۆر روونە خوای گەورە فەرمانی كردووە بە كوشتار لەگەڵا ئەوانە وە ئەوانەش دان نانێن بە دینی هەق، خەڵكینە ئێوەش دەچن دەنگیان پێدەدەن وشیعر وپەخشانیان بۆ دەخوێننەوە وهاوسۆز وهاوهەڵوێست دەبن لەگەڵیان سوێند بەخوا لە سەرلێشێواویەكی ئاشكرادان، باشە بۆ ناپرسن بەردەوام ئێوە لە دەروون پەرێشی وتێكچوونی دەروونی دەژین بەهۆی دووریتان لە كارڕاستی ویەك روویی وهاوهەڵوێستیتان لەگەڵا عەلمانی خوازەكانەوە.
ئەوە ئەو شەهادەیە بە زمانی مەقال وبە زمانی حاڵا پێتان دەڵێت بەس بێت خیانەت بەرامبەر كۆمەڵگەیەكی ئیسلامی وبڵاوكردنەوەی بێ ئەخلاقی ودزین وبەتاڵان بردنی سامانی گشتی وبردنی شەرەفی ئافرەتی بە حەیا وشەرم وپڕكردنی زیندان لە یەكخواپەرستەكان وئەشكەنجەدانییان. خەڵكینە دڵتان خۆش نەبێ بە نەوت وداهاتی ئەو ووڵاتە چونكە ئەو هەموو نەوتە زۆرەیە وداهاتی ئەم ووڵاتەیە بۆ گیرفانی خیانەتكار ودوژمنانی خوایە لە رۆژئاوا كە ئەمریكا وهاوپەیمانەكانێتی. ئەوە ئەو شەهادەیە بە دەنگێكی زوڵاڵا بانگی هەموو شوێن كەوتەی عەلمانییەكان دەكات بۆ تەوبە ودەست هەڵگرتن لە ئەندامێتی حیزبە شەیتانییەكان وهیچی تر نە چەكییان بۆ هەڵبگرن نە خۆتانییان بۆ بە كوشت بدەن بێگومان مردنتان لە ژێر ئەو ئاڵایە مردنێكی جاهیلییە، نە پاسەوانییان بۆ بكەن وە نە دەنگییان بۆ بدەن، نە ژمارەیان زیاد بكەن وە نە خۆشتان بوێن، گەلی موسڵمان تەبەڕا بكەن لە هێز وتەوژمە عەلمانییەكان چونكە لە دونیادا هەمان حوكمی سەركردەكانتان دەبێت وە لە رۆژی دواییش هەمان چارنووسی ئەوانتان دەبێت هەرچەندە دڵتان زۆر پێیان خۆش بوو بە تایبەت بۆ رۆژە تەنگاوی وناخۆشییەكان، ئیتر واستە وخزمخزمێنە نامێنێ.
گەلی موسڵمان، تەوژمە عەلمانییەكان شار و ووڵاتییان پڕكرد لە بانكی ریبەوی ودوكانی مەی فرۆشتن ومەلها وهۆتێلی مەساج ومەلەوانگەی تێكەڵاو وبڵاوكرنەوەی زینا وئایدز، تاكەی تێدەگەن لە نیاز وكردەوە گڵاوەكانییان، گەر بە ووتە وكردار تەبەڕایان لێنەكەن ئێوەش بەشدارن وئێوەش لەوانن. ئەو شەهادەیە دەبێت ببێتە مایەی دووركەوتنەوە لە عەلمانییەكان كە برا یەكخواپەرستەكانی ئێمەیان لە زیندان توندكردووە، ئێمە لە هەستی هەناو وجۆشی دەروونی برایەكانمان لە زیندان وئافرەتە داوێن پاك ومنداڵە بێ گوناهەكان تێدەگەین، بێدەسەڵاتین بەڵام خۆ فكر وهۆشمان ماوە وگڕكانی غیرەت وئیمان ئاگری بەرداوەتە ناو هەناومان هەر بۆیە دەڵێین، خوایە غەم وپەژارە وشەكوای خۆمان بۆ لای تۆ دێنین،
هۆ عەلمانی پارێزەكان هەمووتان بەشدارن لە هەموو تاوانەكان، بە بیستن وبینینی ئەو تاوانانە هیچی تر مافی عاتیفەگەرێتیتان نەما...بەسە وازبێنن گەرنا هیچتان لە ژێر چنگی خودا قوتارتان نابێت وتووشی سەرشۆڕی لە دونیا وسزای بەئێش لە دوارۆژ دەبن.
گەلی موسڵمان...دەبێت ئەو شەهادەیە ببێتە سەرچاوەیەكی قایم وپتەو بۆئەوەی تەبەڕایان لێ بكەن ودوژمنایەتییان بكەن تاوەكو ئیمان دەهێنن بە تەوحیدی خوای گەورە گەرنا ئەو شەهادەیە بڕوانامەیەكی ساختەیە ولای خوا ڕەت كراوەیە. ئەوە ئەو شەهادەیە بانگی ئیسلامییەكان دەكات بۆ یەكگرتن لەسەر هەق و ووتەی تەوحید ودووركەوتنەوە لە پەرتەوازەیی ودەست گرتن بە كیتابی خوا وسووننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)، وە خۆبەریكردن لە حیزبە عەلمانییەكان وپاڵپشتی نەكردنی ئەوان لەسەر كوفر وفسوقی ئاشكرایان، موعجیزەی قورئان زۆر بە روون وئاشكرایی بینرا كە عەلمانییەكان هێشتا رازی نین لە ئیسلامییەكان لەگەڵا ئەو هەموو تەنازولە زۆرەی ئەوان، هاوار بەخۆتان ئەوەی كردووتانە لە چاكەی رابردوو بە دۆستایەتی لەگەڵا عەلمانی ودوژمنایەتی ئەهلی تەوحید پووچ دەبێت وهەمووی هەڵدەوەشێتەوە، ئەو شەهادەیە پێتان دەڵێت هەتا زووە فریای خۆتان بكەون هەتا كار لەكار نەترازیە شوێن ئەوانە مەكەون كە شوێن هەواو ونەفسی خۆیان كەوتوون، خۆیان رێ ی راستییان لێ وون بوو ئێوەش لە كەناری ئەمان وبەهەشت دووردەخەنەوە. سوێند بە خودا لەوەش زیاتر زەلیل دەبن ئەگەر بەردەوام بن.
ئەو ئەو شەهادەیە نەهیتان لێ دەكات لە پیرۆزبایی كردن لە جەژنی نەصرانی وئاگرپەرست ونەتەوە پەرستەكان، ئێوە تا ئێستاش بەچ روویەك خۆتان بە دوژمنی هێزە عەلمانییەكان دەزانن لەكاتێكدا پیرۆبایی دروست بوونی حیزبە شەیتانییەكان دەكەن!؟
هۆ حیزبە ئیسلامییەكان بەسە ئەو خزین ولادانە زەقانە، بەسە رەواج دان بە فیلمە رافزییەكان وصۆفییە شیركییەكان، بەسە ئەو هەموو خوشكە روو سپی وبەحەیا وشەرمنانەتان پەلكێش كردن بەرەو تاوان خۆدەرخستن وكاركردن لە راگەیاندنێك كە پێویستی بەوان نییە، خوشكەكانم ئەو شەهادەیە پێتان دەڵێت ئێستا كاتی خۆ یەكلایی كردنەوە وجیابوونەوە بۆ ئەوەی نەكەونە داو وتەڵەی مەترسیدارتر، جوانی خۆتان تەنها بۆ پیاوی خۆتان، خۆمەدەنە دەست چڵێسی پیس وبۆگەنەكانەوە تا ئێوەشییان گەنیوو ورزیو وناشیرین نەكردووە لای خوا وخەڵك. هەروەها ئەو شەهادە بە هەموو بانگخوازەكان دەڵێت نیوەی بانگەوازەكە رامەگەیەنن لە بانگەوازی كردنی خەڵكی بۆ لای خوای گەورە ونیوەكەی تر بشارنەوە لە دوژمنایەتی تاغوت وبەرائەت كردن لێیانەوە، دەزانین بەشێكی بەرچاوتان كەوتوونەتە داوی عەلمانییەت ودونیا پەرستییەوە، حاڵا وا بڕوات بەهیچ شێوەیەك شایستەی پێشەوایەتی وهەڵگری ئەو پەیامە وئەو ئاڵایە نین، زۆر ئاگادارین بەم دواییە هەموو مێزەرە رەش وبۆگەنەكان رووی راستەقینەی خۆیان دەرخست وقیناعەكە كەوتە خوارەوە كە چۆن ترسێكی كەم وهەرەشەیەكی رووكەشی هەمووی ئاشكرا كردن، لەو پیسی وچەپەڵییە خۆتان پاك بكەنەوە بە تەوبەیەكی راستەقینە، سوێند بە خوای گەورە نە رزقتان نە ئەجەلتان وە نە سوود گەیاندن وزیانپێگەیاندنتان بەدەست كەس نییە جگە لە زاتی اللە نەبێت. جا بۆ خۆتان فرۆشت بە دونیایەك كە تەواوبوونی مسۆگەرە وە بۆ قیامەتێك كە كۆتایی نییە، زۆر روون وئاشكرایە ئەوەی ترسی هەبیت لە غەیری خوای گەورە ئەوە دڵەكەی نەخۆشی تێدایە هەروەك پێشەوا ابن تیمیە فەرموویەتی، جا كەواتە بەچی دڵتان خۆشە لەكاتێكدا خیانەتتان كرد لە خوا وپێغەمبەرەكەی؟! تاكەی چەمكی وەلائـ وبەرائـ روون ناكەنەوە وكار بۆ داپۆشینی كوفری حیزبە شەیتانییەكان دەكەن وخۆ خەریك دەكەن بە مەسەلە فەرعییەكان؟!
ئەو شەهادەیە بانگی هەموو تاكە تاكەی ئیسلامییەكان دەكات واتە هەموو ئەوانەی بە تەنها بە قورئان رازین وهەروەها ببێتە بەرنامەی ژیانییان ونوری چاویان، وە تەنها بۆ ئیسلام دەژین وخۆشیان لەسەر ئیسلام بە كوشت دەدەن پێویستە چاوێكی جددی بەخۆیاندا بخشێننەوە لەو كەوتنە ناو رەفاهییەتی ژیان وچاوچنۆكی وبێ قەناعەتی و وازهێنان لە فەرمان كردن بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە ورازی بوون بەو ژێر دەستەییەی عەلمانییەكانەوە. وازهێنان لە خۆشارەزاكردن لە تەوحید وپێداویستییەكانی وخۆپڕچەككردن بە زانستە شەرعییەكان وزوهد ودونیا نەویستی وتەزكیە وخۆیەكلاییكردنەوە بۆ خوای گەوە وراستگۆبوون چونكە بنچینەی هەموو كردەوەكانی دڵا بریتییە لە راستگۆیی واتە هەموو كردەوەیەكی دڵا لەسەر راستگۆیی دادەمەزرێت وە بێ بوونی راستگۆییش هەرچی دروستی بكەیت دەروخێت هەروەك شێخمان ابن القیم دەفەرموێ "أصل اڵاعمال القلوب كلها الصدق"، خۆ هەر ئیسلام وئەو شەهادەیە فێری كردووین ترسنۆكی لە تەمەنمان زیاد ناكات، وە چاوتەنگی ونەبەخشین لە ماڵا وسامانمان زیاد ناكات! ئەوە ئەو شەهادە كە بانگەوازی خێزانە موسڵمانەكان دەكات خەمێكی زۆر جدی بخۆن لە كوڕ وكچەكانییان بۆ دەست گرتن بە تەوحید وسووننەتەوە، بە ریش وسیواك وحیجاب وسەرپۆشی حەیا وشەرمەوە، قوتابخانە وپەیمانگا وزانكۆكان پڕبكەن لە ناسینی خودا وسووننەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وعەبا وحیجابی راستەقینە وشەرعی، غیرەت ودڵسۆزی ئێوەی خوشكانمان بە ئیسلامەوە پیلانە گڵاوەكانی دوژمنانی ئیسلام دەپوچێنێتەوە، دەست گرتنی ئێوە بەو شەرمە جوانەوە دونیایەك هەنگاو بەرەو پێشەوەمان دەبات.
ئەوە ئەو شەهادەیە ئاڕاستەی گشت بەناو رۆشن فكرەكانە كە هیچی تر نەبنە هۆكارێكی راستەوخۆ وناڕاستەوخۆی چاندنی گومان لە ناو گەنجانی موسڵمان، ئێوە كافر دەبن بە رەخنەگرتنتان لە ئیسلام وحوكمەكانی. ئەو شەهادەیە روو لە رۆژنامە ورۆژنامەنووسەكان دەكات كە هیچی تر بەناوی بێ لایەنی نەڕشێنەوە بەسەر ئیسلام، بێگومان گەر ئێوە لایەنگیری هەق نەكەن كە ئیسلامە ئەوە ژیانی ئێوە لەسەر نەزانی گومڕایی بنیات نراوە ئەو ناوبانگی وخۆناساندنەتان بە خەڵكی شتێكی كاتییە و بەسەر دەچێت، وە ئەوماڵا وسامانەی كۆی دەكەنەوە لەسەر حیسابی ئیسلام هەمووی حەرامە وئاگرە بۆ دونیا ودواڕۆژتان. باشە تاكەی هەواڵی درۆ وهەڵبەستە، قسەگەلی ناڕاست وبێ بنەما بڵاو دەكەنەوە لەسەر ئەهلی ئیسلام وشكستی هێزی رۆژئاوا وعەلمانی وقەومییەكان ناخەنەڕوو وەكو خۆی؟! هەمووتان ناسراون لای ئەهلی هەق، رووتان رەش بێت...
ئێوە بە كۆن پارێزی وتوندڕەوی وتیرۆرست و ووشەی بێ بناغە وبەبەغا ئاسا ووشەكاری وجوانكاری بۆ بەرنامە وهەواڵە درۆ ودەلەسەكانتان دەكەن، باش بزانن ئەو پاشاگەردانییە باتیڵە لە دەوڵەتی ئیسلامی جێی نابێتەوە. ئەو شەهادەیە بە رۆشنبیرانی ئیسلامی دەڵێت بەسە ئەو شەرمنییە بەرامبەر خستنەڕووی هەقیقەتی ئیسلام، ئێوە لەكاتێكدا نەرمی وتەوازوع دەنوێنن بەهیچ شێوەیەك شوێن وكاتی نەرمی وتەوازوع نییە، غیرەت وزانستتان وا زۆر بەرەو لێژی چووە، تەقوای خوا بكەن گەرنا بچوك بوونەوەتان لەسەر ڕێیە. ئەوە ئەو شەهادەیە دەبێت هۆش بێنێتەوە بەر بازرگانەكان هیچی تر بە هێنانی جل وبەرگی ناشەرعی بەڕەڵایی بڵاونەكەنەوە، دەچن بەرەو كام ئاڕاستە ئەو قەبرە تەسكە جێی پەند نییە بۆ ئەوانەی هۆشمەندن؟! بازرگانەكان...چۆن وبە چ روویەك وەڵامی خوای گەورە دەدەنەوە بۆ ئەم هەموو فیسق وفجورییەی بڵاوتان كردۆتەوە، خوای گەورە لێتان قبوڵا ناكات هەموو ماڵا وسامانتان تەفر وتونا دەكات. ئەوە ئەگەر ئەو شەهادەیە ساختە نەبێت چۆن كۆمپانیاكان خەریكی ریباكردنن وخەڵكی ئێمەیان فێری ریبا كرد ولای ئەوانیش مێشێك میوان نییە، هیچ گومانی تێدانییە كە تووشی سزای زۆر هاتوون لە سەندنەوەی بەختەوەری لە دڵتان وناصالح بوونی منداڵەكانتان وە لە هەمان كاتیشدا خەو وخۆراك وژیانی راستەقینەتان لێ حەرام بووە! ئەوە ئەو شەهادەیە كە رەفزی هەموو پەرستراوەكان دەكات تەنها پەرسترای هەق نەبێت كە الله یە، ئەوە ئەو شەهادەیە دەبێتە هۆی خۆبەریكردنی ئیماندار لە هەموو جۆرەكانی شیرك وكوفر وئەنجامدانی پەرستن بۆ دروست كراوەكان وە پاشان چوونە ناو یەكتاپەرستی بە ئەوپەڕی دڵسۆزی بە شێوەی ئاشكرا وپەنهان.
ئەوە ئەو شەهادەیە كە دەبێت ببێتە هۆی كافركردنی تاغوتەكان بە هەموو شێوە وناوە جیاوازەكانیانەوە بە بیروباوەڕ وزمان وكردەوە. وە پاشان باوەڕهێنان بە خوای گەورە بە تەنها بە بیروباوەڕ وزمان وكردەوە. هەر شەهادەیەك لە دەرەوەی ئەو پێناسە وچوارچێوەیە یان ناتەواوە یانیش پوچ وبێ بەهایە وە لە هەردوو باریشدا رەت كراوە و وەرنەگیراوە وبەڕاستیش ساختەیە. وە هەر باوەڕێكیش لەسەر ئەم بنچینەیە واتە یەكتاپەرستی تەواو دروست بووبێت ئەوە دەبێت هۆی رزگاربوون لە توڕەبوون وخەشم وسزای خوای گەورە ورەحمی خوای بەردەكەوێت بە ئەندازەی كێشی كردەوە چاكەكانی.
شەهادەی خۆپاڵفتەكردن لە شوێن پێ هەڵگرتن وكردنە چاوساغی راستەقینە بەتەنها: ئەو شەهادەتەیە تەنها بۆ پێغەمبەری كۆتایە محمد (صلی الله علیە وسلم)، هیچ كەسێك نابێت قسەی پێش فەرموودەی پێغەمبەر بخرێت كە ئەوەش لە مەزهەب گەرایی كوێرانە رزگارمان دەكات، وە ئەوە پێمان دەڵێت هیچ رێگە ورێبازێك بۆی نییە پێش رێگە ورێباز ومەنهەجی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بكەوێت، وە دەبێت دینی هەق كە ئیسلامە بەسەر هەموو دین ومەزهەبە باتڵەكانی سەردەم زاڵا وباڵادەست بێت. ئەوە ئەو شەهادەیە رێگری دەكات لە قسەكردن لەسەر فەرموودەی ئەو پێشەوایە وحوكمی ئەو كە قورئان ورێبازی خۆیەتی. هەربۆیەش بە فەرموودەی ئەو قسە وبۆچوونی هەموو كەسێك رەت كراوەیە جا ئەو كەسانە هەرچەندە پلە وپایەی كۆمەڵایەتی وئابووری وسیاسییان بەهێز بێت...با هەرچەندە ناوبانگییان هەموو دونیای پڕكردبێت وخاوەنی سوپایەكی زۆر یان زانستێكی فراوان بن. ئەوە ئەو شەهادەیە كە دەبێت تەسلیم ورازی بیت بە هەموو حوكمەكانی ئەو بێ ئەوەی هیچ گرێیەك لە دڵت دروست بێت. وە دەبێت ببێتە هۆی ئەوەی كە رێزی شایستە بگریت لە سەركردە وسوارچاكی هەموو بوارەكانی ژیان وە خۆشت بوێت بەجۆرێك زاڵا بێت بەسەر هەموو خۆشەویستەكانی تر لە خۆت وماڵا وخێزان ومنداڵا وهەموو خەڵكی جیهان.
ئەوە ئەو شەهادەیە هەموو بیدعەكان دەپوكێنێتەوە ودەیمرێنێت وسوننەتە بەرز وبەرێزەكانی زیندوو رادەگرێت لە بیروباوەڕ وپەرستن وجیهاد وتەزكیە وخوڕەوشت...ئەوە پێمان دەڵێت هەموو رێگاكان بۆ گەیشتن بە رەزامەندی خوای گەورە وبەهەشتی بەرین داخراون جگە لە رێگای سەروەر نەبێت. ئەوە ئەو شەهادەیە پێمان دەڵێت وداوامان لێدەكات دوای پێغەمبەری بەرێز وگەورە بكەوین (صلی الله علیە وسلم) لە هەموو وورد ودرشتییەكی ژیانمان نەوەك پێشی بكەوین، وە نەرم ونیانی بنوێنین بەرامبەر شوێن كەوتووانی ئەو وە توند وتیژبین لەكاتی رووبەڕوو بوونەوەی گۆڕەپانی جەنگ لەگەڵا نەیارانی ئەو، وە رق وقین لە دڵمان جێگیر بكات بەرامبەر موشریك وكافرەكان وە خۆشەویستی شایستە بۆ گشت شوێن كەوتووانی راستەقینەی. وە دەبێ بشزانرێ بەهۆی بەردەوام بوون لەسەر ئەم نەهج ورێگایە بە چڵەپۆپە دەگەین وە هیوایەكی راستەقینەیە بۆ گەیشتن بە ئەندازەگەرێتی بەرزایی. دەبێ زۆر بە روونی بزانرێ كە هیچ كەسێك وزاتێك بە بڕوانامەی ساختە ناپارێزرێ لە شۆنەوارنەمان لە ژیانی دونیا و رزگاری نابێت لە سزای دواڕۆژ. باشە ئەو هەموو ساختەكارییە لە شەهادەی هەق وخشكاندنە لە رێگای راست چۆن تووشی سوورداهەڵگەڕان ولەشەرمان سووریان ناكات؟! ئەوە سەركەوتن نییە كاتێك خۆحەشار بدرێت لە ژێر سێبەر ورێسای بێ دینی بۆیان بچێتە سەر، بەڵكو ئەوە سەرەتایە بۆ كۆتاییەكی زۆر تاڵ! بۆیە دەبێت بناغەدانان وبنچینە داڕشتنی هەموو كردەوەیەكی چاك لەسەر شەهادەی تەوحیدی راستەقینە بێت گەرنا هەرچی هەیە دەبێتە زبڵ وخاشاك.
0 التعليقات:
إرسال تعليق