وەڵام: دیموكراتییەت لە بنچینەدا بریتییە لە وشەیەكی كۆنی یۆنانی، واتاكەی حوكمى گەل بۆ گەلە، گەل بۆخۆی حوكمی خودی خۆی بكات، بێگومان بەكردەوەیی لە وڵاتی یۆنان ولە حكومەتی ئەسینای كۆن هەروەكو پێیان دەگوت جێبەجێكرا، ئەسینا یەك شاربوو ، بەزاراوەی ئەم سەردەمەمان گوندێك بوو.
خەڵكەكەی نزیكەی هەموویان یەكتریان دەناسی ، بۆیە هەڵبژاردنیانكرد بۆئەوەی چەند هەڵبژێردراو وئەندامێك حوكمیان بكەن و، ئەم هەڵبژێردراوانە بەهەمان شێوە لەخۆیان ئەنجومەنێكی تایبەت هەڵدەبژێرن ، پاشان ئەو ئەنجومەنە ئەنجومەنێكی ترى هەڵبژارد ، پاشان لە ئەنجومەنە بچووكترەكە پێشەوایەتی وسەرۆك هەڵبژێردرا ، لەسەرەنجامدا خەڵكی وایان لێهات خۆیان حوكمی خۆیانيان دەكرد ، شەرع ودەستووریان نەبوو ، لەلای ئێمە گومانی تێدا نییە كە هیچ ئوممەتێك نییە ئیللا پێغەمبەرێكیان بۆچووە ، بەڵام ئەوان شەرعی خوایان وازلێهێنا وپشتیان تێكرد یاخود ئەوان لە ماوەی نێوان دوو نێردراودا بوون - الله تعالی أعلم-.مەبەستەكە ئەوەیە ئەوان ئەگەر بیانویستبا یاسا بۆ شتێك دابنێن ئەو دەنگدەرانە كۆدەبوونەوە وداواكەی خۆیان دەگەیاندە ئەو كەسانەی كە هەڵیانبژاردبوون ، پێیان ڕادەگەیاندن كەوا دەیانەوێ بە چ شتێك حوكم بكرێن ، پاشان لە ئەنجومەنی نوێنەران بیروبۆچوونەكان دەگۆڕدرانەوە ، پاشان بیروبۆچوونی زۆرینە كاری پێدەكرا ، ئەمە یاسا وشەریعەتی نەزانی كۆن بوو لەلای یۆنان .
.... بەنیسبەت ئێمە لە ئایینی ئیسلامدا: دیموكراتییەت كوفرە، دیموكراتییەت شیركە، بۆچی؟
چونكە: (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ) [المائدة:44]. (فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ) [النساء:65].
هەروەها دفەرمووێ: (ثُمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ) [الجاثية:18].
واتە: لهپاش كێشهی خاوهن نامهكان، ئێمه ئهتۆمان خسته سهر بهرنامه و شهریعهتێك له ئایین، جا تۆیش شوێنی بكهوهو به پوختی پهیڕهوی بكه ، شوێن ههواو ههوهس و ئارهزووی ئهو نهزانانه مهكهوه.
ئەوانە نازانن، چونكە حوكمكردنی دیموكراتی بریتییە لە شوێنكەوتنی هەوا وئارەزووی ئەوانەی نەزانن، بەڵام ئێمە بێگومان فەرمانمان پێكراوە: (وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ) [المائدة:49].
واتە: دهبێ ههر بهو بهرنامه لهناو جوولهكه و گاورو خهڵكانی تریشدا ، حوكم و بڕیار بدهیت، كە خوا ناردوویه ، نابێ شوێنی ههواو ئارهزووی ئهوانه بكهوی و، چهواشهت بكهن.
كەواتە ئایینەكەمان سوپاس بۆ خوا بریتییە لە حوكمكردن بە كیتابی خوا وسوننەتی نێردراوەكەی - صلی اللهُ عَلیْهِ وسَلمَ -، بەڵام ئەم دیموكراتییەتە بریتییە لە كوفر وشیرك هەروەكو ڕوونمانكردەوە وبواری درێژەپێدان نییە.
بەڵام ئەوەی كە پەیوەستە بە شوڕا – هەروەكو هێندێك چەواشەكاری دەكەن – وە ئەو وتەیەی دەڵێت: شوڕا بریتییە لە دیموكراتی ، وانییە چونكە شوڕا لەو بابە ڕاوێژیانەدا دەكرێت كە دەقی دەربارە نییە ، هەروەها دەربارەی جێبەجێكردنی شەرعه ، جا ئەگەر بەڵا وكارەساتێكمان(نازلە) تووش بوو، چۆن حوكمی خوا دەربارەی ئەو نازيلەیە جێبەجێ بكەین ؟ چ دەقێك لەسەر ئەم نازلەیە جێبەجێ دەبێت ؟ لێرەدا كاری ئەهلی شوڕا دێتە پێش، یان بە دەقی ئایەت یا فەرموودە ئەگەر دەق هەبوو، یاخود بە هەڵێنجان(ئیجتیهادكردن)، (وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَى أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ) [النساء:83] .
واتە: ههركه ههواڵێكی خۆش وهك بهدستهێنانی ئهمن و ئاساییش و سهركهوتن, یان ههواڵێكی ناخۆش و ترسناكیان پێبگا سهربهخۆ بڵاویان دهكردهوه ولای ههمووكهس دهیانكرده ههرا، بێ لێكۆڵینهوه ئاخۆ ئهو ههواڵه ڕاسته، یان نا؟ چاك وایه بشاردرێتهوه وكپ بكرێتهوه، یان بڵاو بكرێتهوه؟ واته: دهبوو بزانرابا ئهو ههواڵه ڕاسته یان نا؟ بهرژهوهندی تێدایه بڵاو بكرێتهوه، یان نا، ئهوسا بڵاو بكرایهتهوه؟ خۆئهگهر بیانبردایهتهوه بۆلای پهیامبهرو فهرماندهكانیان ئهوا خاوهن سهلیقهكانیان دهیانزانی ههواڵه ڕاستهكهی لێدهربێنن.
بۆیە حوكمەكە دەردێنین وكۆدەبینەوە وبۆچوون لە ئەهلی خۆی وەردەگرین، بۆنموونە ئەگەر كێشەیەكه یان كارەساتەكە جەنگی بوو، ئەوە سەربازییەكان لەگەڵ زانایان لەگەڵ ئەوانەی جێگای متمانەن كۆدەبنەوە و، پێیان دەوترێت بۆچوونی ئێوە چییە دەربارەی ئەمه ؟ چۆن ڕووبەڕوویان ببینەوە ؟ چۆن بەرەنگارییان ببینەوە ؟
بەڵام ئایەت وفەرموودەكان ئەوە ئێمە كۆنەبووینەتەوە ئیللا بۆئەوەی كاریان پێبكەین وجێبەجێیان بكەین ، ئەمە چەن وچوونی تێدا نییە، بەڵام لە دیموكراتییەتدا كۆدەبنەوە ودەڵێن: ماددە سەرخۆشكەرەكان حەرام بكەین یاخود حەرامی نەكەین ؟ بەڵكو پەنا بە خوا كار گەیشتە ئەوەی كە هێندێك كۆڕ وكۆبوونەوە دیموكراتییەكانیان ڕێگەی دا بە مارەكردنی پیاو لە پیاو پەنا بەخوا ، ئەمە دیموكراتییەتە ، نسأل الله العفو والعافية.
شێخ سەفەر حەوالی
وەرگێڕانی: باوكی سەلمان
0 التعليقات:
إرسال تعليق