• نوێ

    الثلاثاء، 11 نوفمبر 2014

    بەشەكانی موالاتی كافرەكان

    لەكاتی خوێندنەوەی پەرتووكی شەرحی كیتابی تەوحید، لەدانانی شێخى پایەبەرز عەلی خضیر، ئەم ڕوونكردنەوە ودابەشكردنەم دەربارەی موالاتی كافرەكان خوێندەوە، دوای هەڵوێستە لەسەركردن، هەستمكرد زۆر زۆر گرنگە و، لەكەم شوێن ئەم ڕوونكردنەوەیە دەست دەكەوێت ، بۆیە پێم باش بوو وەریبگێڕمە سەر زمانی كوردی ، بۆ ئەوەی كەسانێكی تریش سوودی لێببینن.

    شێخ دەفەرمووێ‌:" موالاتهم تنقسم إلى قسمين:
    1- موالاة كبرى: وهذه حكمها كفر وتخرج من الدين، وهي أربعة أنواع:
    أ- محبتهم لدينهم، فإذا أحببت الكفار من أجل دينهم فهذا كفر، يدل عليه قول إبراهيم: (إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ ) [الزخرف: 26]، وفي الحديث «وكفر بما يعبد من دون الله»، وقوله تعالى: ( لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ... )[المجادلة: 22].
    ب- نصرتهم على المسلمين، فإذا نصرنا الكفار بالسلاح أو بالمال أو النفس وقاتلنا معهم المسلمين فهذه موالاة كبرى.
    ج- متابعتهم وموافقتهم على كفرهم مثل أن نجعل برلمانات مثلهم وديمقراطية مثلهم.
    د- التحالف معهم، لأن من معاني (ولي) أي حلف. كحلف ابن أبي سلول لبعض اليهود.
    2- موالاة صغرى: وحكمها أنها كفر دون كفر أو كبيرة من كبائر الذنوب، فهي لا تخرج من الدين لكنها كفر أصغر أو كبيرة من كبائر الذنوب.
    وهذا القسم شرطه بغض القلب لهم وعدم محبتهم، أما صوره:-
    1- مثل اتخاذهم أصدقاء من غير محبة ولا مودة ومن غير تحالف ومناصرة وتولي وإنما صداقة فردية من أجل الدنيا ولا يدخل في ذلك صداقة الدول كما لو تصادقت دولة إسلامية مع كافرة، فإن هذه ردة لأنها بمعنى التولي والحلف.
    2- البشاشة لهم وطلاقة الوجه لهم من غير محبة ولا مودة ولا تحالف ولا نصرة.
    3- التشبه بهم في أعيانهم لا في كفرياتهم.
    4- مداهنتهم ومجاراتهم في غير المكفرات.
    5- ومثل حضور أعيادهم الدنيوية لا الدينية فلها أمر آخر.
    6- ومثل اطلاعهم على بعض أمور المؤمنين من غير محبة ولا مودة و لا عمالة ولا خيانة وهي غير ضارة بالمسلمين ومن غير مظاهرة ونصرة، ودليل ذلك قصة حاطب ابن أبي بلتعة.
    7- ومثل إكرامهم، وتصديرهم المجالس وتقريبهم.
    8- ومثل معاونتهم من غير مظاهرة وإنما معونة فردية يسيرة، والثناء عليهم.
    9- ومثل اتخاذهم بطانة، واستشارتهم من غير تولي ولا مظاهرة.
    10- ومثل اتخاذهم عمالة من غير ضرورة.
    11- ومثل السكن معهم، وتكثير سوادهم في غير التولي والمظاهرة والنصرة".

     واته: موالاتی كافرەكان دابەش دەبێت بۆ دوو بەش:
    1- موالاتی گەورە: ئەمەش حوكمەكەی كوفرە وخاوەنەكەی لە دین ئەباتە دەرەوە و، چوار جۆریشە:
    أ- خۆشویستنیان لەبەر ئایینەكەیان، ئەگەر كافرەكانت خۆش ویست لەبەر ئایینەكەیان ئەوە كوفرە، قسەكەی پێغەمبەر ئیبراهیم بەڵگەیە لەسەری: (إِنَّنِي بَرَاءٌ مِمَّا تَعْبُدُونَ).[الزخرف: 26]، وەلە فەرموودەشدا هاتووە:« وكفر بما يعبد من دون الله »، هەروەها ئەم وتەیەی خوای گەورەش بەڵگەیە لەسەری: (لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ... ).[المجادلة: 22].
    ب- سەرخستنیان بەسەر موسڵمانان، ئەگەر كافرەكانمان بە چەك یا بە ماڵ یان بە نەفس سەرخست و لەگەڵ ئەواندا شەڕمانكرد دژی موسڵمانان ئەوە موالاتی گەورەیە.
    ج- شوێنكەوتن وموافەقەكردنیان لەسەر كوفرەكانیان بۆ نموونە وەكو ئەوان پەرلەمانات ودیموكراتییەت دابنێین.
    د- هاوپەیمان بوون لەگەڵیان دژی موسڵمانان، چونكە یەكێك لە واتاكانی (ولي) هاوپەیمانیەتییە. وەكو هاوپەیمانی ئیبنو ئەبی سەلول لەگەڵ هێندێك جوولەكەكان.
    2- موالاتی بچووك: حوكمەكەی ئەوەیە كوفری بچوكە یان یەكێكە لە تاوانە گەورەكان، كەواتە بكەرەكەی لە دین دەرناكات بەڵام كوفری بچوكە یاخود یەكێكە لە تاوانە گەورەكان.
    ئەم بەشە مەرجەكەی ئەوەیە دڵ ڕقی لێیان ببێتەوە وخۆشی نەوێن، بەڵام وێنەكانی ئەمانەن:-
    1- بۆ نموونە كردنیان بە برادەر بەبێ‌ خۆشەویستی وهاوپەیمانی وسەرخستن وپشتگیریكردنيان ،بەڵكو برادەراتییەكی تاكەكەسییە لەپێناوی دونیا ، بەڵام دۆستایەتی دەوڵەتەكان ناچێتە ژێر ئەم خاڵە هەروەكو ئەوەی دەوڵەتێكی ئیسلامی دۆستایەتی دەوڵەتێكی كافر بكات، چونكە ئەمە هەڵگەڕانەوەیە لەبەر ئەوەی واتای پشتگیری وهاوپەیمانییە.
    2- ڕووخۆش بوون بۆیان بەبێ‌ خۆشویستن وهاوپەیمانی وسەرخستن.
    3- خۆچوواندن پێیان لە جەژنەكانیاندا نەك لە كوفرەكانیان.
    4- موداهەنەكردن ولەگەڵ ڕۆیشتن وموافەقەكردنیان لە جگە لە كوفریەكانیان.
    5- ئامادەبوون لە جەژنە دونیاییەكانیان نەك دینی ، چونكە چەژنە دینیەكان حوكمێكی تری هەیە.
    6- ئاگاداركردنیان لەسەر هێندێك كاروباری ئیمانداران بەبێ‌ خۆشویستن وجاسووسیكردن وخیانەت ، لەكاتێكدا ئەم ئاگاداردنە زەرەری بۆ موسڵمانان نەبێ‌ ، وەبەبێ‌ پشتیوانیكردن وسەرخستن ، بەڵگەی ئەمەش چیڕۆكەكەی حاتەبی كوڕی ئەبی بەلتەعەیە.
    7- ڕێزگرتنیان و، لەپێشەوە دانانیان لە كۆڕو كۆبوونەوەكان ونزیككردنەوەیان.
    8- یارمەتیدانیان بەبێ‌ سەرخستن ، بەڵكو یارمەتیدانێكی تاكەكەسی كەمه، هەروەها بەسەردا هەڵگوتنیان.
    9- كردنیان بە دەست وپێوەند و، ڕاوێژپێكردنیان بەبێ‌ پشتیوانیكردن ویارمەتیدان.
    10- بەكرێگرتنیان بەبێ‌ پێویستی.
    11- نیشتەجێبوون لەگەڵیان و، زۆركردنی ژمارەیان بەبێ‌ پشتیوانیكردن ویارمەتیدان وسەرخستن .


    نووسینی: شێخ علي الخضیر خوای گەورە ئازادی بكات
    وەرگێڕانی: باوكی سەلمان

    سەرچاوە: المعتصر شرح كتاب التوحيد ، للشيخ علي بن خضير الخضير، ص:42-43.
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بەشەكانی موالاتی كافرەكان Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top