• نوێ

    الثلاثاء، 11 نوفمبر 2014

    تەنها ئەو حەوت ئایەتەم لەبەربوو...گەیاندم!

    پیاوێکى ئەمریکى لە مزگەوتێکدا نوێژى کردوو پاشان هەستایە سەر پێ و مایکرۆفۆنەکەى هەڵگرت و دەستى کرد بە خوێندنى سورەتى الفاتیحە, بە شێوەیەکى زۆر سادە دەیخوێند هەموو کەس لێى تێ نەدەگەیشت, مەگەر کەسێک سورتى فاتیحەى لەبەر بێت..!!

    ئیتر دەستى کردە گریان و ڕۆیشتە دەرەوە لە مزگەوت, ئیمامەکە شوێنى کەوت و لێى پرسى بۆچى وات کرد؟ ئەویش ووتى: من تەنها دوو ڕۆژ دەبێت موسڵمان بووم, کتێبێکى تەرجەمە کراوم خوێندۆتەوە دەربارەى ئیسلام و فەرمودەیەکى پیغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم تیادا بینیوە کە فەرمویەتى: (بلغوا عني ولو آیة) واتە: لە منەوە بیگەیەنن ئەگەر چى ئایەتێکیش بێت, منیش بینیم حەوت ئایەتم لەبەر, بۆیە گەیاندم..
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: تەنها ئەو حەوت ئایەتەم لەبەربوو...گەیاندم! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top