• نوێ

    الثلاثاء، 18 نوفمبر 2014

    یەکێتى زانایانى سەر بە ئیخوان ئەکوڕوزێتەوەو دەڵێ: ئێمە دژایەتى تیرۆر دەکەین و خەڵاتى ڕێزلێنانمان وەرگرتووەو پابەندین بە یاسا ئەوروپیەکانەوە!!

    دواى ئەوەى دەوڵەتى ئیمارات لیستێکى بڵاوکردەوە 83 کۆمەڵەى لەخۆگرتبوو کە بە تيرۆريست(ئیرهابى) پۆلێنى کردبوون و لە ناویشیاندا دەوڵەتى ئیسلامى و ئیخوان موسلیمین و ڕێکخراوى القاعدة و حوثییەکانى یەمەنى تیابوو.
    دوا بە دواى ئەوە یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمانان کە شێخەکانى ئیخوان دەستیان بەسرىدا گرتووەو یوسف القرضاوى سەرۆکایەتى ئەکات و مقەرەکەى لە دەوحەى پایتەختى قەطەرە لە بەیاننامەیەکدا داواى کرد کە ناوى لەو لیستەدا دەربهێنرێت کە ئیمارات داینابوو بۆ ڕێکخراوە بەناو تیرۆریستیەکان و بە تەواوى سەرسوڕمانى خۆیان دەربڕى کە خراونەتە لیستى ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
    بەیاننامەکە ئیمزاى القرضاوى پێوەیە تیایدا هاتووە: کە ڕێکخراوەکەیان دەیان هەزار زاناى لە سەراپاى جیهاندا لەخۆ گرتووەو سەرجەمیان لەسەر ڕێڕەوى میانەڕەوىین.!و بەرەنگارى توندڕەوى و تیرۆر بونەتەوەو بە فیکرو پەروەردەو فیرکردنەوە بەرنگارى تیرۆر دەبنەوە لەهەر شوێنێک بونى هەبێت!
    وە ڕێکخراوەکە داوا لە دەوڵەتى ئیمارات دەکات بە هەڵوێستەکەیدا بچێتەوەو پاشگەزبێتەوە لە بڕیارەکەى.
    وە تەئکیدى لەسەر ئەوە کردەوە کە ناوزڕاندنى ئەو دامەزراوانەى کۆمەڵگاى مەدەنى کە پابەندن بە ئاشتى و بەهاکانى هاوڵاتى بوون و ئازادى و لەیەک تێگەیشتن کارێکى قبوڵ نەکراوە...!
    لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە: ڕێکخراوەکەو دامەزراوەکانى بەردەوام لەسەر نەهجى ناسراوى خۆى بە میانەڕەوى دەمێنێتەوەو پابەند دەبێت بە بنەما مرۆڤایەتى و یاسا ئەوروپییەکانەوە..!!!
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: یەکێتى زانایانى سەر بە ئیخوان ئەکوڕوزێتەوەو دەڵێ: ئێمە دژایەتى تیرۆر دەکەین و خەڵاتى ڕێزلێنانمان وەرگرتووەو پابەندین بە یاسا ئەوروپیەکانەوە!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top