
ئیلیاس هیچ چاودێرىیەکى تەندروستى بۆ فەراهەم نەهێنرا بۆ زامەکانى قاچى, بگرە زۆر بە دڕندانە دووچارى ئەشکەنجەو لێدان بوویەوە, تا لە یەکێک لە جارەکاندا هاوسەرەکەیان هێناو لە بەرامبەرى وەستاندیان و هەڕەشەى دەستدرێژى کردنە سەریان کرد ئەگەر ئیعتیراف نەکات..!!
دواى هەفتەیەک لە زیندانى بە کەفالەت هاوسەرو کوڕە شیرەخۆرەکەیان بەردا, بەڵام ئیلیاس هێڵرایەوەو یەک ساڵى ڕەبەق کەسوکارەکەى نەبینى.
لە زیندانى تاکە کەسیدایە لە (بەدر روم)ى بیناى ئیستیخبارات بۆ ماوەى 20 مانگ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرد, دواتر لە 24/10/2012 گوازرایەوە بۆ زیندانى (رجایى شەهر).
تا لە 22/یولیو/2013 حوکم درا بە سەرىدا بە 20 ساڵ زیندانى بە تۆمەتى (المحاربە) و ئەندامێتى لەو گروپانەدا کە ئامانجیان تێکدانى ئاسایشى نیشتمانىیە..!!
ئەمە کەمێکە لە ژان و ناسۆرى برایەکى ترى ئیمانیمان لە ناو نیشتمانى ڕافیزەى مەجوسیدا...دەسا با لە دوعاى خێر بێ بەشیان نەکەین.
0 التعليقات:
إرسال تعليق