پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – دەفەرمووێ:" لیأتین علیكم أمراء یقـَربون شرار الناس ویؤخرون الصلاة عن مواقیتها فمن أدرك ذلك منكم فلا یكوننّ عریفاً ولا شرطیا ولا جابیاً ولا خازناً ".
پرسیار: واتای ئەو چوار وشانە چییە و، ئەو ئیش وكارانەی لە دەوڵەت و حكومەتەكانی سەردەم چیین كە جێبەجێ دەبن لەسەر ئەو وشە و واتایانە ..؟
وەڵام: الحمد لله رب العالمین.
العریف: بریتییە لە سەرپەرشتیار و بەرپرسی كۆمەڵێك لە خەڵكی كەوا ئەمیر یا حاكم لە ڕێگەی ئەوەوە شارەزای بار ودۆخی خەڵی دەبێت و، لەسەردەمی ئێمەدا وەزیر و، پارێزگار و، سەفیر(باڵوێز) و،بەڕێوەبەری ناوچەكان و هاو وێنەی ئەمانە دەگرێتەوە .الشرطي: بریتیین لە كەسە تایبەتەكانی حاكم یا ئەمیر لەو سەربازانەی كە بڵاویان دەكاتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە دەسەڵات و حوكم وشتومەكەكانی و؛ لەسەردەمی ئێمەدا هەموو ئەو دەزگا سەربازی و ئاسایشیانە دەگرێتەوە كەوا شەونخونی دەكەن بۆ پاراستنی سوڵتان و ڕژێمی حوكمەكەی . هەروەها لە فەرموودەیەكی صەحیح لە پێغەمبەرەوە – صلی الله علیه وسلم – هاتووە كە فەرموویەتی:" سیكون في آخر الزمان شرطة یغدون في غضب الله، ویروحون في سخط الله ".
واتە: لەكۆتایی زەماندا پۆلیسانێك پەیادەبن بەیانیان دەردەچن خوا لێیان تووڕەیە و، ئێوارانیش دەگەڕێنەوە خوا لێیان تووڕەیە .
ئەو پۆلیسانە ئەوانەن كە شەونخونی دەكەن بۆ پاراستنی تاغووتە ستەمكارەكان و، فەرمانەكانیان جێبەجێ دەكەن بۆ ستەمكردن لە بەندەكان و، زیندانیكردن وسزادانیان .. بۆیە بەیانییان دەرئەچن بۆ ستەمكردن وئێوارانیش دەگەڕێنەوە لە ستەمكردن .. وە من پۆلیس و موخابەڕاتەكانی ئەم سەردەمە تەنها بە جۆرێك لەمانە دەبینم !
الجابي: بریتییە لەو كەسەی كە زەكات و سەرانە لە خەڵكی كۆدەكاتەوە ، ئەمەش لەسەردەمی ئێمەدا فەرمانبەری سەرانە(زەریبە) و گومرگەكان و، جگەلەمانەش دەگرێتەوە ئەوانەی هەڵدەستن بە كۆكردنەوەی سەروەت وسامان لە خەڵكی بۆ ئەوەی بچێتە گەنجینەی دەوڵەت .
الخازن: بریتییە لەو كەسەی كە هەڵدەستێت بە پاراستن و سەرپەرشتیكردنی سامانی خەزنكراو بۆ دەوڵەت و، ئەمەش لەسەردەمی ئێمەدا وەزیری دارایی و، وەزیری ئازوخە هەڵگرتن و، بەڕێوەبەری بانكە مەركەزییەكان و، هاو شێوەی ئەمانە دەگرێتەوە .
وەڵامدراوەتەوە لەلایەن شێخ: ئەبو بەصیڕی تەڕتوسی
وەرگێڕدراوە لەلایەن: باوكی سەلمان
سەرچاوە: پرسیار و وەڵامی ژمارە(605) لە زنجیرە فەتواكانی شێخ .
0 التعليقات:
إرسال تعليق