• نوێ

    الخميس، 9 أكتوبر 2014

    شیعر نامەیەک لە مامۆستا کریکارەوە بۆ باپیرە سەلاحەدینی ئەیوبی

    تێبینى/ کاتى نوسینى ئەم شیعرە کۆتایى ساڵى 2001 ە, هەرچەند لە ڕوى کاتەوە بەینیان زۆرە لەگەڵ ئەمڕۆدا, بەڵام لە ڕووى دووبارە بونەوەى زەمەنەوە زۆر لەیەک دەچن...هەر بۆیە دامانبەزاندو بڵاومان کردەوە: 
    هۆ باپیرە

    ساڵی 1099 هێرشی یه‌كه‌می خاچپه‌رستان بوو، كه‌ چوونه‌ قودسه‌وه‌ حه‌فتا هه‌زار موسوڵمانیان له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسادا شه‌هید كرد .. دواتر شاری عه‌ككایان ماوه‌ی دوو ساڵ ونیو گه‌مارۆدا ، موسوڵمانان به‌رگریه‌كی زۆر پشوو درێژانه‌یان كرد .. به‌لێم دوای تێك شكانیان كاره‌سات به‌ خوێن دروست بوو ، عه‌ككا بووه‌ یه‌كێك له‌ ( فاجعه‌ ) كانی مێژووی ئیسلام ..ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ ریكاردۆسی پاشای ئه‌و زه‌مانه‌ی ئینگلیز ته‌نها له‌ یه‌ك رۆژدا ( له‌ 20/8/1191 ) سێ هه‌زار موسوڵمانی كوشت !!
    ئه‌مڕۆش وا هێرشی خاچپه‌رستی جۆرج ده‌بلیو بۆشه‌ كه‌ كردوێتیه‌ سه‌ر ئه‌فغانستان ته‌نها له‌ ماوه‌ی دوو مانگدا ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ 7/12/2001دا بلێویان كردوه‌ كه‌ ده‌ هه‌زار له‌ تالیبان و عه‌ره‌ب كوژراون .. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ كاره‌ساتی زیندانی قه‌لعه‌ جه‌نگی شاری مه‌زار شه‌ریف كه‌ 650 عه‌ره‌ب و چیچانی و تاجیكی و پاكستانی لایه‌نگرانی تاڵیبانی تێدا زیندان بوو له‌ كه‌له‌پچه‌و زنجیردا بوون ، فڕۆكه‌ی ئه‌مریكایی له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆردمانی كردن وئینجا هێزی ته‌حالوفی شیمال هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و هه‌ر له‌وێدا هه‌موویان شه‌هید كردن هه‌موو جیهان كۆماندۆزی ئه‌مریكاییشی له‌گه‌ڵدا بینین كه‌ به‌رگی ئه‌فغانیان پۆشا بوو و به‌شدار بوون له‌ هێرشه‌ پڕ تاوانه‌كه‌دا .

    ( 1 )
    هۆ باپیره‌
    دیسان شه‌ڕی سه‌لیبییه‌و
    شه‌ڕی دینه‌ ..
    ئاخی ناخی ره‌ش داگه‌ڕاو
    كوره‌ی قینه‌ ..
    لرفه‌ی توونه‌ ...
    شه‌ڕی بوونه‌ ..
    خولی ده‌ستاڕه‌كه‌ی زه‌مه‌ن
    هاته‌وه‌ سه‌ر
    ئوممه‌تێكی په‌رته‌وازه‌و
    رابووی هه‌تیووی كه‌م ته‌مه‌ن ..

    ( 2 )
    هۆ باپیره‌
    چه‌ند سه‌ده‌یه‌
    ئه‌م ئوممه‌ته‌ موسوڵمانه‌
    ( ئه‌م ئوممه‌ته‌
    بێ هیممه‌ته‌
    به‌ ئه‌حزانه)
    بێ داڵده‌یه‌
    چه‌ند سه‌ده‌یه‌
    ئه‌م ئوممه‌ته‌ په‌ژمورده‌یه‌
    دووچاری خاچێكی تری
    ناسكه‌ په‌ترۆسی جه‌رده‌یه‌


    ( 3 )
    هۆ باپیره‌
    دیسان ئوممه‌ت
    په‌رته‌وازه‌ی راجوێییه‌
    سووتی حه‌زی هه‌رزه‌ بیره‌ ..
    دیسان ئوممه‌ت
    قوربانی ململانێی سه‌رشێتی
    نێوان خه‌لیفه‌و وه‌زیره‌ ..
    دیسان ئوممه‌ت
    دیل و زه‌لیل و چه‌وساوه‌ی
    خاچ و نیره‌

    ( 4 )
    هۆ باپیره‌
    رۆژانی عومری زیندانی مه‌زار شه‌ریف
    رۆژه‌ ره‌شه‌كه‌ی عه‌ككایه‌و
    بێ ئه‌میره‌ ..
    ئه‌وا ئه‌مڕۆش
    خاچه‌كه‌ی بۆش
    عه‌مامه‌كه‌ی ئیماره‌تی پێ ئه‌سیره‌
    وه‌ك شمشێره‌كه‌ی رێكاردۆس
    له‌ جه‌رگی دیله‌كان گیره‌

    ( 5 )
    هۆ باپیره‌
    له‌ سێبه‌ری عه‌رشی خه‌لیفه‌ درۆزنه‌دا
    نه‌ك هه‌ر ( دار الاسلام ) ه‌كه‌ت
    سوپاكه‌ش دیل و زنجیره‌


    ( 6 )
    هۆ باپیره‌
    باپیره‌ی خۆم
    دیسان شه‌ڕه‌
    شه‌ڕی ( به‌نی الاسفه‌ر ) ی رۆم
    ده‌زانن من هه‌وێنی تۆم
    هه‌ر له‌ بێشه‌ی ( دوێن ) ی تۆم
    نه‌وه‌ی ره‌سه‌ن
    وه‌چه‌یه‌كی خاوێنی تۆم
    رابوونێكی داوێنی تۆم
    بۆیه‌ دیسان
    له‌ جه‌نجاڵی شه‌ڕێكی سه‌لیبی ترا
    وا گه‌مارۆم
    من به‌ وویستی
    خواپه‌رستی
    ئه‌و به‌ ئه‌تۆم ..

    ( 7 )
    هۆ باپیره‌
    باپیره‌ی خۆم
    ووره‌ی خه‌بات
    ووزه‌ی ده‌روون
    با وه‌ك وه‌فای وه‌جاخی روون
    ده‌سته‌كانت تێر ماچ كه‌م و
    په‌یمانێكیش بێ له‌ ئه‌ستۆم
    یا خۆم به‌ خوێنی خۆم ده‌شۆم
    یا مینبه‌رێ له‌ كۆڵ ئه‌گرم
    هه‌تا سه‌ر لووتكه‌ی خیلافه‌ت
    به‌ عه‌زم و جه‌زمی تۆ ده‌ڕۆم ..

    مامۆستا کرێکار
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: شیعر نامەیەک لە مامۆستا کریکارەوە بۆ باپیرە سەلاحەدینی ئەیوبی Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top