ئەم نامەیە چەند وشەیەكی كۆكراوەیە بە دەستكاری و زیادكردنێك لەلایەن خۆمەوە دەربارەی دایك .. بۆ دایك .. لەبەر دایك .. بەڵێ دایــــــــــــــــــــــــــك !!!
..... بۆ تۆ .. ئەی گوڵی گرانبەها .. ئەی خاوەنی بەخشین و دڵێكی بەسۆز .... بۆ ئەو كەسەی لە سكی خۆیدا هەڵیگرتم .. بەباوەشی لەخۆی گرتم .. بۆ ئەو كەسەی فرمێسكەكانی سڕیم .. بەدەستەكانی خواردن و خواردنەوەی داپێم .. بۆ ئەو كەسەی سینگی كرد بە خانوو بۆم .. چاوەكانیشی كرده پارێزەر بۆم .. ئەم نامەیە دەكەمە دیاری !!!دایك .. تۆ چووزانیت دایك چییە ؟؟؟
..... بەڕاستی من هیچ شتێك دەربارەی دایك نازانم .. چونكە هەرچەندەی بیری لێدەكەمەوە لێی تێناگەم .. لەبەردەم وهفاو دڵسۆزییەكەی سەرم سوڕماوە .. دواجار مهڕەكهبی خامهكانیش لهبهردهم پیتهكانی وشهی (د...ا...ی...ك) به چۆكدا دێن .. بۆیە هەرچەندە وتەكان بڕازێندرێنەوە .. دەستەواژەكان ناسك وجوان بكرێن .. وشەكان ڕێكبخرێن .. ناتوانرێت باسی دایك بكرێت !!!
دایك .. یەكەم وشەیە كەوا دەرمانبڕی .. شیرینترین وشەیە كە دووبارەمان كردەوە .. دایك بریتییە لە نموونەی سۆز و بەزەیی لەنێوانماندا دەجولێت و كەسیش بە چاوی گەورەیی و ڕێزەوە ئاوڕی لێناداتەوە ئیللا ئەو كەسەی خوا ڕەحمی پێكردبێ .. دایك پارچەیەكە لە ئارامگرتن .. وێنەیەكی زیندووە بۆ لێبووردەیی و نەرم ونیانی !!!
دایه گیان :
تۆ فێنكایی و ئاوهدانی چركهكانی ژینی .. پڕشنگنداری و ڕووناكی چاوانی .. وێنهی خۆری و پێویستی بۆ ههتاههتایی .. له ههنگوین شیرینتری .. بۆ ههمیشه لهكانگای دڵانی .. ماموستای فێرگهی میهرهبانی و وانهی وەفا و دڵسۆزی و خۆشهویستی دهبێژی .. گهورهی به ئهندازهی گهورهیی دڵه بێگهرد و فراوانهكهت كه بۆ ساتێكیش ئارام نابێ و دهریایهك له خهم وخۆزگه و هیواو ئاوات له خۆ دهگرێ !!!
ئهرێ دایــــــــــــــــــــــــــه :
ده پێم بڵێ و له گێژاوی ئهم نهێنیه وشاراوهكان دهرم بێنه .. تهم و مژی پرسیارهكهم بڕەوێنه .. عهزیزهكهم : سۆزو خۆشهویستی ڕاستهقینه و ئهمهكداریت لهكوێوه ڕێچكه دهگرێ و تاكهی بهردهوام دهبێ ؟
لێبوردهیی و ئازایهتیت لهگهڵ هێمنی و گیان فیداییت له چ داستانێ بهدی ئهكرێ ؟
هۆ دایــــــــــــــــــــــــــــــــــــه:
چهند هیلاكی لهژیان .. شهو و ڕۆژت ههوڵدانه بێ پشوودان .. تهواوی ئازار و خهمهكانت بێ كۆتان .. باوهشی گهرمت واڵایه و كلیلی دهروازهكهی وا لهدوورگهی ون بوون دایه .. سایه و سێبهر و بهرههمیش گهر سهوز بێت و پێ بگات .. ئینجا بۆ تۆ بێت یان نا لات گرنگ نییه .. چونكه دڵی دایك وا دهخوازێت !!!
دایكە ! هەرگیز دڵه بەسۆز ومیهرەبانەكەت لەیاد ناكەم .. هەرگیز شەونخونی شەوەكان و ماندووبوونی ڕۆژەكان لەیاد ناكەم .. بۆیە مژدەت لێبێ دایكە هەرگیز شەونخونی و ماندووبوون بەفیڕۆ ناڕوات .. هەرگیز ئەوكاتانەم لەیاد ناچێت كاتێك كۆدەبووینەوە لەسەر سفرەی نانخواردن تۆش ئەو خواردنەی خۆش و بەتام بوو دەتدا بە ئێمە لە جیاتی خۆت .. هەتا دوای گەورە بوونیشمان .. چەند ماندووم كردی دایە كاتێك شەوان دوادەكەوتم ماڵەوە هەمووی دەنووستن .. بەڵام تۆ دەمایتەوە و شەونخونیت دەكرد و لە چاوەڕوانی دادەبووی .. چەند جاران ڕوومەتەكانی خۆت شووشت به فرمێسكەكانت كاتێك سەفەرم كرد .. ناحاوێیتەوە ئيللا ئەوكاتەی من دڵخۆش بم .. ئەگەر زەردەخەنەم بێتێ تۆ پێدەكەنی .. ئەگەر وەڕەزببم تۆ دەگريێی .. بیانووم بۆ دێنیتەوە پیش ئەوەی هەڵە بكەم .. لێم خۆش دەبیت پێش ئەوەی داوای لێخۆشبوون بكەم .. لێم دەبووری پێش ئەوەی بیانوو بێنمەوە .. خۆزگە پێیەكانتم بە فرمێسكی وەفا بشووشتبا .. نەعلەكانیشتم لە ئاهەنگی ژیان هەڵگرتبا !!!
بەڵێ زۆر خەمی منت بوو كاتێك سەفەرم دەكرد .. بەڵام دڵنیابە ڕۆژێك دادێ سەفەرێكی دوور و درێژتر دەكەم !!!
ئاااای دایه چەند لە خەمی ئێمە دابووی .. چەندجار لەپێناوی ئێمە قوربانیتدا .. بێگومان خەم وخەفەتەكانى ئێمەت هەڵگرت .. بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئێمە هەوڵتدا .. هەتا دوای گەورەبوونیشمان .. والله من تەنها چاكەیەكم لە چاكەكانی تۆ .. بۆیە هەرچی بیڵێم و هەرچی بیكەم ناتوانم پاداشتی تۆ بدەمەوە ئەی دایكە .. سوێند بە خوا كەس پاداشتی تەواوی دایكی پێنادرێتەوە تەنها خوای گەورە نەبێت !!!
.... گەورەم هێشتا لای دایكم بچكۆلەم، سەرم سپی ئەبێت هێشتا لای ئەو منداڵم، تاكەكەسێكە كە لەپێناومدا خوێن وفرمێسك و ئارەقی ڕشتووە ، خەڵكان هەموو لەبیریان كردم جگە لەدایكم، هەمووان دڵیان ڕەنجاندم دایكم نەبێ ، هەمووان ڕوویان لێ وەرگێڕام دایكم نەبێ ، هەر ڕووی لە ڕوومە !!!
ئەڵڵاه ئەی دایە: چەندێك گۆناكانت بوونە ڕووباری فرمێسك لەكاتێكدا سەفەرم دەكرد، چەندێك خەوت لە چاوانت دەتۆراند لەكاتێكدا لە ماڵ نەبووم و، چەندێك پشووت لە خۆت تێكداوە لە كاتێكدا نەخۆش بووم !!!
ئەڵڵاه ئەی دایە گیان: لەلای دەرگاكەوە دەوەستای بە فرمێسكی شادییەوە لە كاتێكدا لە سەفەر دەگەڕامەوە، لەكاتێكدا لە ماڵ دەدەرچم دەوەستی بە دڵی تەنگەوە تا بە جوانترین شێوە خوا حافیزیم لێبكەی !!!
ئەڵڵاه ئەی دایەی شیرینم: هەڵتگرتووم لە باوەشتا لەكاتی ئازارو ناخۆشییەكاندا ، لەگەڵ هەم وغەمەكانمدا هاوبەش بوویت، دڵنیات كردووم بە خەندە و ماچە شیرینەكانت !!!
ئەڵڵاه ئەی دایەی ئازیزم: هەرگیز ناخەویت هەتا چاوەكانم خەویان لێنەكەوێت، هەرگیز ئارام ناگری هەتا خۆشی و شادی نەبێتە میوانم، كاتێك كە خەندە دەمگرێت پێدەكەنی بەبێ ئەوەی هۆكەشی بزانی، لەكاتێكدا غەمبارو بێتاقەت بم دەگریت بەبێ ئەوەی بزانی هۆكەی چییە، پۆزشم بۆ دەهێنیتەوە پێش ئەوەی هەڵە بكەم ، لێم خۆش دەبی پێش ئەوەی بیانوو بهێنمەوە !!!
ئەڵڵاه ئەی دایەی میهرەبانم : بەڕاستی تۆ تاكەكەسێكی كە سەرقاڵی حاڵ و گوزەرانی منی ، من كاروبارو كێشە گەورەكەتم، چیرۆك و ڕۆمانە گەورەكەتم و ، ئاوات و هیوا بەرزەكەتم، هەمیشە وەك مۆم بۆم دەتوێیتەوە و هەوڵی زیاتریش دەدەیت !!!
ئەی دایكە: خۆزگە بۆم دەكرا بە فرمێسكی وەفا پێیە پیرۆزەكانتم دەشۆرد، نەعل وپێڵاوەكانتم دەخستە سەر سەرم لە فیستیفاڵی ژیاندا !!!
لە کۆتاییدا خوایە دایكم بپارێزی .. تەمەنی درێژ بكەی .. كردەوەكانی چاك بكەی .. تەمەنیشی بە كردەوەی چاك كۆتایی پێبێنی . . لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم بۆت .. ببورە دایە گیان !!!
0 التعليقات:
إرسال تعليق