کاتێک باس لە کوفرى لایەنە عەلمانیەکان دەکەیت و بەخەڵکیان دەناسێنیت کۆمەڵە هەرزە دەروێێک لێت قوت دەبنەوەو سەرکردەى ئەو ڕێبازە ناسیۆنالیستییە عەلمانییانەت لێ دەکەن بە خەلیفەو پێت دەڵێن: دروست نییە قسەیان پێ بڵێیت و بە ئاشکرا بیانشکێنیت و لە دژیان هەستیت مەگەر کوفرى بەواحییان لێ ببینینت..!!
ڕەزاى خواى گەورە لە ئیمامى عەلى بێت کە بە خەواریجەکانى فەرموو: (کلمة حق أرید بها باطل) ئەمانیش لە هەمان وەڵامیان پێویستە, ڕاستە ئەو وتەیەیان لە فەرمودەیەکى صەحیح پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وآله وسلم وەرگیراوە کە دەربارەى وەلى ئەمرە موسڵمانە هەڵبژێردراوەکانى فەرمویەتى کە بە قورئان حوکمى خەڵکى دەکەن نەک ئەم گەنە خزمەتکارانەى جولەکە کە وەک تەتار یاسقیان کردۆتە یاساى ژیان.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کوفرە ئاشکراکانى ئەم دەستەڵاتدارانە لاى هیچ کەسێکى خاوەن بەصەر و بەصیرە شاراوە نییەو زۆر بە ئاسانى دەبینرێن...
شەوى 1/2ى مانگى9/2014 و لەم سەرەتاى مانگى زیلحیججەو بەرە جەژنەدا کەناڵە قێزەونەکەى کوردساتى یەکێتى و بە ئاشکرا تەنها لەیەک بەناو درامادا زیاد لە (9)دانە کوفرى بەواحى پەخش کرد, شەوى دواتر زۆر بە شانازىیەوە لە گەلى کوردستاندا دووبارەى کردەوە...!!! کە بریتى بوو لە گاڵتەو سوکایەتى کردن بە بەهەشت, حۆرى, غیلمان, جیهاد, شەهیدى, سەلام کردن, سوکایەتىیەکى زۆر توند بە ڕیش, بە دروشمى بەرزى لا اله الا الله, بە نوێژ و بەرماڵ..بە هاوەڵى بەڕێزى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم قەعقاع....ڕەزاى خواى لێ بێت
کە هەر دانەیەک لەمانە بە تەنها مرۆڤى لە دائیرەى ئیسلام پێ دەچێتە دەرەوە (ئەگەر پێشتر هاتبێتە ناوى..!!), چونکە زانایان بە یەکێک لە هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلامیان داناوە ئەگەرچى بە سوبعەتیشى بێت و مەبەستى لە سوکایەتى کردن نەبێت...
تاکە ڕێگایەک لەبەر دەم ئەو کەناڵە فاسیدانە ئیعلان کرندنى پەشیمانییە کە هەرگیز ئەمەیان لێ نابینیت چونکە بە قەناعەتەوە کردویانە, یان ئەوەتا لەسەر هەموو تاکێکى موسڵمان پێویستە لەسەر دیفاع لە دینەکەى بکات و بێدەنگ نەبێت, بە تایبەتى تر هەر کەسێک خۆى بە بانگخواز و پێشەواو پێشنوێژ دەزانێت..
0 التعليقات:
إرسال تعليق