زەمەنێکى پڕ لە فیتنەو ئاوەژوو بوونى پێوانەکانە, کەسانێک هەن بە عەقڵ و بۆچوونى خۆیان سیاسەت دەکەن و کەچى دینداریمان پێ دەفرۆشنەوە, پێش هەڵبژاردنەکانى ئەمساڵ 2014 لایەنە بەناو ئیسلامىیەکان خەڵکى دڵ ساف و دیندارىیان بەوە قەناعەت پێ دەکرد کە دەنگیان پێ بدات: تا دەنگى عەلمانىیەکان زۆر نەبێت, بگرە هەرکەسێک بیوتایە دروست نىیە بەشدارى هەڵبژاردن بکەیت بۆ ئەنجومەنى یاسادانان بە پیاوى عەلمانىیان دەناساند و دەیانوت بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەنگى عەلمانىیەکانى زۆر کردووە....
مەبەست شارباژێڕى
ڕۆژان تێپەڕین و دەنگدان تەواو بوو, چەند مانگێکى نەخایان تا ڕۆژى 18/6/2014 خۆیان لەناو پەیلەماندا نەک دەنگیان دا بە هەڵبژاردنەوەى سەرکردەو وەزیرە عەلمانىیەکان کە پێشتر بە گەندەڵ و خائین و خوێنڕێژو تاونبار ناویان دەبردن, بگرە پیرۆزبایى پۆستەکانیشیان لێ کردن و وێنەى یادگارىیان لەگەڵ گرتن..!!
بەڵێ کورد دەمێکە وتویەتى: (کەر بە بارەوە قوت ئەدا بۆ خۆى..ئەڵێ بەیتولمال حەرامە نەیخۆى..!!) ئەمانیش زۆر بە شانازىیەوە دەنگیان دا بەم کەسانە:
1- نێچیرڤان بارزانى: سەرۆکى حکومەت:...بەرپرس لەو هەموو دزى و بێحورمەتى و بێ ڕەوشتى و دژایەتى کردنى دین و دینداران..هەر ئەو کەسەى جاران دەیانوت پیاوى بنەماڵەو گەندەڵ..
2- قوباد تاڵەبانى: جێگرى حکومەت..یەکەم پیاوى موخابەرات و چاوى ئەمریکا لە کوردستان و کوڕى جەلالى دوژمن بە ئیسلام..
3- دەرباز کۆسرەت: وەزيرى ئاوەدانکردنەوە. کوڕى کۆسرەت ڕەسوڵ ى پیاوکوژ...ئەو گەنجەى ناسراوە بە ئارەزوو باس و چەندان مەلەفى دوور لە ئەخلاقى بڵاوکرایەوە..براى ڕیباز..ئەو کەسەى لەگەڵ ئافرەتەکەدا لە سەیارە وەرگەڕاو تیاچوو دواتر کرایە شەهید..!!
4- رێکەوت حەمەڕەشید: وەزیری تەندروستى..بەرپرس لە کوێربوونى چەندان کەس و ئاگادار بە مەلەفى ئایدزەکانى کوردستان و داپۆشەرى چەندان مەلەفى کۆرپەى زۆڵى خەستەخانەکان و کچانى لاقە کراو...
5- کەریم شنگالی: وەزیری ناوخۆ.. یەکەم پیاوکوژى پارتى..ئەو کەسەى بەرپرسە لە سەرنگوم کردن و زیندانى کردنى دەیان گەنجى دەست بە دەستنوێژو دیندارى ئەم وڵاتە...سەرى ڕمى پیاوکوژانى هەرێم..
6- ئاشتی هەورامی: وەزیری سامانە سروشتییەکان. دزە گەورەکەى بنەماڵە....گەنەى سەروەت و سامانى هەرێم...ئەو ناپیاوەى کەس نىیە ناوى نەبیستبێت نەیناسێت کە چ بلیمەتێکە لە وون کردنى مەلەفى نەوت و داهاتەکەىدا...
7- مستەفای سەید قادر: وەزیری پێشمەرگە..پیاوکوژەکەى یەکێتى کە ئێستا چۆتە گردەکەو لە لیستى گۆڕانە..بەرپرس لە چەندان پیاوکوژى لەو کاتانەى وەزیر بووە لە کابینەکانى پێشوودا...
0 التعليقات:
إرسال تعليق