تەرازووی مەحكەم لە نێوان فڕوفێڵی عەلمانی و بانگەشەكارانی دیموكراتی و وەهمی گێڕانەوەی حوكمی خوایی لەلایەن ئیسلامییەكان
گۆڕانی واقیع وگرتنەبەری هۆكاری جیاواز، تورەگەیەكی بەتاڵە بۆ كەسی رێبوار:دونیای ئەمڕۆ بەرەو ئاقارێكی زۆر تەم ومژاوی دەڕوات بەجۆرێك ژمارەی نەزانەكان وبەناو زاناكان وگومڕابووەكان زۆر بە خێرایی بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.تەوژمێكی رۆژئاوایی زۆر ترسناك لە ووڵاتانی موسڵمان لە هەڵكشاندایە، ئەو ئاڕاستەیە بریتییە لە بازاڕگەرمی دەنگدان وگەیشتن بە حوكم لە ژێر چەتری درۆیینەی زۆرینە ودیموكراسی توێكڵا بریقەداری ناوەڕۆك بۆگەن وە هەڵخەڵەتاندن وڕاكێشانی ئیسلامییەكان بۆ ناو گۆڕەپانی پەرلەمان بەجۆرێك ئەوان ئەمڕۆ بە جیهادی گەورەی سەردەم ناوزەردی دەكەن! پێیان وایە لەم ڕێیەوە دەتوانن لە چاوتاریكی خۆڕزگاربكەن! بەداخەوە هەندێك جار چوونیشیان بۆ پەرلەمان قەتیسی دەكەنەوە ئایا كێ دەبێتە چاودێری خەزێنەكان نەوەك مەسەلەكە گێڕانەوەی سەروەری حوكمی خوایی بێت وە بەرپێگرتنی گۆڕین وجێ گۆڕكێكردنی یاساكانی قورئان. پێمان وایە دواجار تەنها ئاڕاستە وبروسكەی پەیامی ئەهلی دەعوە وجیهاد دەبینرێ وباش دەبیسترێ ئەوانی تر دەبنە كەف وكوڵ.
دەنگدان وصندوقی زبڵدان: سەرەتا پێویستە هەقیقەتی پەرلەمان وناوەڕۆكەكەی بناسین وبزانین پاشان حوكمی شەرعی بەشداریكردنی زۆر جوان روون دەبێتەوە، وە پاش روون كردنەوەی پێویست، بۆ كەس نییە پێچەوانەی دەقی راستەوخۆ بجولێتەوە بە بۆچون وپێباشبوونی خۆی وهەواو ئارەزووەكانی چونكە گەرنا ئەوكات رێگای گومڕابوون دەگرێتە بەر، خوای پەروەردگار دەفەرموێ ( وأن احكم بينهم بما أنزل الله ولا تتبع أهواءهم واحذرهم أن يفتنوك عن بعض ما أنزل الله إليك فإن تولوا فاعلم أنما يريد الله أن يصيبهم ببعض ذنوبهم وإن كثيرا من الناس لفاسقون ( 49 ) أفحكم الجاهلية يبغون ومن أحسن من الله حكما لقوم يوقنون ( 50 ))
واتە: حوكم بەوە بكە كە دامان بەزاندووە، بە دوای هەواو وئارەزووەكانی ئەهلی شیرك وكوفر مەكەوە ئاگاداربە وخۆت بپارێزە لەوەی لاتبدەن لە بەرنامەی قورئان، ئینجا ئەگەر ئەوانە پشتییان هەڵكرد وبەو حوكمە رازی نەبوون ئەوە بزانە خوا دەیەوێ بەهۆی هەندێك لە تاوانەكانییان سزایان بدات، بەڕاستی زۆربەی خەڵك لە خەڵكی لە رێگای ڕاست لایانداوە. ئایا ئەوان داوای حوكمی خراپی سەردەمی نەفامی دەكەن، ئایا كێ حوكم وبڕیاری لە هی خوا باش وجوانتر ورێكوپێك تر بێت، لای كەسانێك بڕوای تەواویان هەیە. ئەوەی لەم دوو ئایەتە بە كورتی وەریدەگرین بریتییە لەم خاڵانەی خوارەوە زۆر بە كورتی:
1- واجب بوونی حوكم كردن بە قورئان بە تەنها نەوەك تێكەڵا كردنی هەوا وئارەزووی خەڵكی لەگەڵا قورئان یان ئایەتی خوا بخرێتە بەر دەنگدانی ناو هۆڵی پەرلەمانی شیركی.
2- زۆری هەوا وئارەزووی خەڵكی وەك كەمییەكەی وایە هەردووكیان بە رەهایی رەت كراوەیە بۆیە شەرعییەت دان بە پەرلەمان بریتییە لە شەرعییەت دان بە هەقی خەڵكی بۆ دەست نیشان كردنی هەق لەلایەن زۆرینە.
3- هۆشداری دانی خوای گەورە بۆ ئیمانداران لە لادان یان تەنازول كردن لە بەشێك لە بەرنامەی خوا كە ئەوە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی دووبارە بۆتەوە، وە ئەوەش دێتە جێ بە خستنە بەر دەنگدانی حوكمی خوایی!؟
4- زۆربەی خەڵكی بە دوای هەوا وئارەزووی خۆیان دەكەون كە ئەوەش شەرعیەت دانە بە گرتنە دەستی دەسەڵات لە لای زۆرینەی خەڵكی ئەوەش هەڵبەتە خۆی لە دەنگدانی پەرلەمانی جاهیلی دەبینێتەوە.
5- لای ئێمە هەموو جۆرەكانی حوكم جگە لە حوكمی خوایی بریتییە لە حوكمی جاهیلی كە "جملة وتفصیلا" رەت كراوەیە، هۆڵی پەرلەمانیش بریتییە لە هۆڵی شیركی كە كۆمەڵێك كەس خۆیان دەكەن بە مشرع وحوكم ویاسا دادەڕێژن بەوەی لەگەڵا هەوا وئارەزوویان تێك دەكاتەوە.
6- هەندێك لە بانگخوازە ئیسلامییەكان زۆرجار (إن الحكم إلا لله) بۆ بەرامبەر دەخوێننەوە بەڵام چونیان بۆ پەرلەمان جێ بەجێ كردنی ئەم داوایە لەناو خۆیدا هەڵدەوەشێتەوە لەبەرئەوەی شەرعییەت دانە بە خەڵكی تر كە دەنگیان هێناوە بۆ حوكم كردن بە غەیری قورئان.
باسی پەرلەمان مەسەلەیەك نییە كە حاڵ شڕ وكۆڵەوارەكان قسەی جدی لەسەر بكەن، بەڵكو دەمانەوێ بە بابەتییانە قسەی لەسەر بكەین نەوەك وەك كەسێكی بوغز لە زگ یان ودڵا چەپەڵا بەرامبەر حیزبێكی ئیسلامی دیاریكراو لەپێناو بەرژەوەندییەكی شەخصی یان حیزبی بەڵكو ئێمە باس لە مەنهەج دەكەین، خوای پەروەردگار دەفەرموێ (ما كان لمؤمن ولا مؤمنة إذا قضى الله ورسوله أمراً أن يكون لهم الخيرة من أمرهم ومن يعص الله ورسوله فقد ضل ضلالً مبيناً)
واتە: بۆ هیچ پیاو وئافرەتێكی بڕوادار نییە كاتێك خوا وپێغەمبەرەكەی بڕیاری هەر كارێكیان دا، بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە كە سەرپشك بن لە كارەكەیاندا، هەركەسێك سەرپێچی خوا وپێغەمبەرەكەی بكات ئەوە بەڕاستی گومڕابووە گومڕابوونێكی ئاشكرا. ئەوەی لە دەنگدانی پەرلەمان دەبینرێ بریتییە لە پێدانی هەلێكی قانونی ناشەرعی بۆ سەرپشك كردنییان بۆ دەنگدان بە رازی بوون یان رەت كردنەوەی حوكمی خوایی كەواتە چوونە دەنگدانی پەرلەمانی شیركی گومڕابوونێكی زۆر روون وئاشكرایە لەبەرئەوەی شەرعییەت دانە بەو پرۆسەیە. پیسی و بۆگەنی ئەم كارە ئەوەندە ناڕەوایە زەوی وئاسمانی پڕكردووە. وە ئەركی سەرەكی پەرلەمان بریتییە لە یاسادانان كە ئەوە تەنها هەقی خوای پەروەردگارە كەسانی تر بە بێ هیچ بەڵگەیەك ئەو مافەی خوایان زەوت كردووە، هەندێك جار دەوترێت پەرلەمان ئەركی تریشی پێسپێردراوە بەو مانایەی كە تەنها یاسادانان نییە! سبحان الله واتە یاسادانان ئاساییە بدرێتە غەیری خوا ئەوە شتێكی بچووكە لایان. بێ پەردە و زۆر بە راشكاوانە ئەوە رادەگەیەنین دەنگدانی پەرلەمانی شیركی بریتییە لە هۆكاری ڕاستەوخۆی هەڵوەشاندنەوەی یەكتاپەرستی "التوحید" كە هەموو پێغەمبەران ئەركی هەرە سەرەكی ئەوان بریتی بووە لە بڵاوكردنەوە وبانگەوازی كردن وچەسپاندنی یەكتاپەرستی وەكو خۆی بە هەموو پێكهاتە ولق وپۆپەكانیانەوە.
پەرلەمان شیركە وچوونە ناو پەرلەمان دەتخاتە بازنەی شیركەوە: هەروەك امام الشنقیطی لە تەفسیرەكەی خۆیدا لە "اضواء البیان" دەفەرموێ شیرك لە حوكم بریتییە لە شیرك لە عیبادەت، پەرلەمانیش پەتێكی راستەوخۆی نەپساوەیە بە حوكمی شیركی. لەكاتی بچوكترین ناكۆكیدا خوای پەروەردگار داوامان لێدەكات بگەڕێینەوە سەر قورئان وسوننەت نەوەك مەسەلەیەكی وەك حوكم كردن بە قورئان كە هیچ خیلافی لەسەر نییە بچیتە ناو پەرلەمان كە یاسا بە هەوا وئارەزووی زۆرینە دەردەكات، هەروەك خوا دەفەرموێ (فإن تنازعتم في شيءٍ فردوه إلى الله والرسول إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر ذلك خير وأحسن تأويلا)، كەواتە ئەم پەیامە بۆ ئەوانەیە كە ئیماندارن بە خوا ورۆژی دوایی، ئاخر كاركردنی ئیسلامییەكان هەر جارێك لەسەر پەتێك كێشە ومەترسی زۆر گەورەی دروست كردووە، دوا حەبلیش پەرلەمانی جاهیلی بوو كە شووم وقەشانێكی ئەوتۆی بەسەر تەوژمی ئیسلامی هێنا بە جۆرێك كەسایەتی خوێنتاڵی ئەوتۆی خستە كایەوە وا بڕوات چەندین ساڵ تەمەنی بانگەوازی ئیسلامی پیردەكات ولاوازی دەخاتە ناوەڕۆكی بانگەوازەكە.
جیاوازی كردن لە نێوان "القائل" و "القول": لە مەسەلەی دەنگدان زۆرجار فەتوای هەندێك زانای هاوچەرخ دەهێننەوە، بۆ نمونە ابن عثیمین، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت بریتییە لەوەی ئەوەندە جەخت لەو كەسە دەكەنەوە وەكو كەسێكی ناسراو ئەوەندە جەخت لەوە ناكەنەوە كە چی ووتوە وچۆن شی كردۆتەوە وبەچی بەستۆتەوە (چونكە بەستانەوەی پەرلەمان بە مەسەلەی شیرك وتەوحید پەرلەمان خۆی لە خۆیدا پوچ وبێ بەها دەبێت)، ئێمە لە تێگەیشتنی سەلەفییانە كە لوتكەی تێگەیشتنە لە ئیسلام ئەوە فێربووین كە بەدوای نەهج بكەوین نەوەك شەخص وزەوات، وە پاشان بە درێژایی مێژووی زانایانمان ناتوانرێت ناوی یەك زانا بهێنرێتەوە كە لە هەموو مەسەلەیەك پێكاوبیەتی! لە لایەكی ترەوە زۆرجار باس كردن وناوهێنانی ئەوانەی پێشتر باوەڕیان بە پەرلەمان نەبووە وبە كوفریان زانیوە بەڵام ئێستا قەناعەتییان پێیە وا پیشان دەدرێت كە ئەوانە پێشتر هەڵە تێگەیشتبوون!؟ بەڵام ئێمە قەناعەتمان وایە هەڵگەڕانەوە وپەشیمانبوونەوەی ئەوانە تەنها ئەوەیە كە هەوا وئارەزووی خۆیان پێشی بەڵگە شەرعییەكان خستووە، وە دەنگدانی پەرلەمان لای ئێمە لە مەسەلە ئوصولییەكانە نەوەك فروع! وە دەبێ بشزانرێت هەموو ئەو بەڵگانەی كە دەهێنرێتەوە بۆ شەرعییەت دان بە پەرلەمان لە چوارچێوەی بنەماكانی ئوصولی بەڵگەهێنانەوە هیچ سەنگایی وقورسییەكی نییە.
سوێندی باتیڵی كوفری پەرلەمان: هەرگیز لەوە تێناگەم كە ئیسلامییەك بە حیساب كاربكات بۆ گێڕانەوەی حوكمی خوایی، لەو لاشەوە سوێند بخوات وبڵێت (اقسم بالله العظيم أن أكون مخلصاً للملك والوطن وأن أحافظ على الدستور) هۆشەكان بەرەو چ ئاڕاستەیەك رۆیشتوون كە سوێند بخۆی بە خوای گەورە پارێزگاری لە دەستور بكەی!؟ چ دەستورێك دەستوری كوفی وشیركی! ئەوە چەندە دڵا چەپەڵی وكرمنی وبەدقەرارییە بەو ئاڕاستەیە كاربكەیت كە چەمك وبنەما ئیسلامییەكان كڕین وفرۆشتنی لەسەر بكەی وپاشانیش بە نرخێكی كەم بیفرۆشیت.
ئەرێ خەڵكینە دەزانن دەنگ بە چ پەرلەمانێك دەدەن؟!: هەموو بڕیارەكان كە دەردەچێت بە دەنگی زۆرینەیە! سبحان الله ئەوەی بچێت بۆ پەرلەمان دەبێت بە حوكمی زۆرینە رازی بێت كە ئەمڕۆ خوایەكی هاوچەرخە بۆ خۆیان داتاشیوە لە لایەن كۆمەڵە كەسێك بە دوای هەوا وئارەزووی خۆیان كەوتوون هەر بۆیەش دەڵێین ئەوانە ریوەڵە ومردەڵە وكزوكەنەفتەتن گەرنا چۆن جورئەتی ئەو كارە مەترسیدارە دەكەن ، سەیركەن پەرلەمان لەسەر بنچینەیەك بەرێوە دەچێ (تصدر قرارات كل مجلس من المجلسين بأكثرية أصوات الأعضاء الحاضرين ما عدا الرئيس إلا إذا نص هذا الدستور على خلاف ذلك). لەلایەكی ترەوە گەل دەسەڵاتەكان دیاری دەكات (الأمة مصدر السلطات) نەوەك شەرع ببێتە پێوەر بۆ گشت مەسەلەكان. گەلیش ئەو دەسەڵاتانە جێ بەجێ دەكات بەو شێوەیەی كە لە دەستور هاتووە كەواتە گەل پابەند دەكرێ بە دەستورێكی شیركی كە بە هەوا وئارەزووی كۆمەڵێك نوێنەر دانراوە بەو شێوەیەی كە لە دەستور روون كراوەتەوە (تمارس الأمة سلطاتها على الوجه المبيّن بالدستور)، ئەركی یەكەمی پەرلەمان بریتییە لە یاسادانان (التشريع هو الوظيفة الأولى للبرلمان). خوای پەروەردەگار گشت پێغەمبەرانی رەوانە كردووە وە ئەوەی پێڕاگەیاندوون كە ئەوەی كەسێك یان شتێك بكاتە شەریك وهاوبەش لەگەڵا خوای گەورە ئەوە هەموو كردەوە چاكەكانی بەتاڵا دەبێتەوە ودەبێتە كەسێك لەوانەی كە سەرشۆڕی دونیا وقیامەت بووە، دەبزانە ئەركی سەرەكی پەرلەمان بریتییە لەناوبەری یەكتاپەرستی ودانانی كەسی تر بە مشرع لە غەیری خوای گەورە (ولقد أوحى إليك والى الذين من قبلك لئن أشركت ليحبطن عملك ولتكونن من الخاسرين). كەواتە ئەو دڵخۆشییە چییە كە هەندێك كەسی سەرشەق ورۆژ رەش بە دوای هەوا وئارەزووی خۆیان كەوتوون و وازیان لە بەرنامەی خوای گەورە هێناوە، ئەوە چ گیركەوتنێكە دڵتان پێخۆشە كە گەورەترین شت لەدەست بدەن، كە پێغەمبەران شەونخونییان بۆ كردووە وپێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ی ئێمەش شەڕ وكوشتاری لەسەر كردووە!؟
پەرلەمان بریتییە لە داتاشینی خوایەكی باتیڵ: ئەوانەی پێشوو هەرگیز رهبان و أحبار بە رۆزیدەر ودروستكاریان نەزانیوە (اتخـذوا أحبارهـم ورهبانهــم أربـاباً مـن دون الله) بەڵكو لە رێگای گوێڕایەڵی كردن ویاسادانان وحەرام كردن وحەلال كردن بوو، هەموو ئەوانەش لە پەرلەمانی جاهیلی بە شێوەیەكی زۆر روون خۆی دەبینێتەوە. هەربۆیە شێخی پایەبەرز محمدی كوڕی عبدالوهاب لە پەرتوكە بەناوبانگەكەی (التوحيد الذي هو حق الله على العبيد ) لە بابي ( من أطاع العلماء والأمراء في تحليل ما حرم الله أو تحريم ما أحل الله فقد اتخذهم أرباباً من دون الله ) فەرموودەی عەدی كوڕی حاتەمی الطائی روون دەكاتەوە، كاتێك عەدی ووتی: ما عبدوهم یا رسول الله (وای گومان برد كە پەرستن تەنها بریتییە لە نوێژ وسوجدە رۆژوو!!) پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی (ألم يكونوا يحلون لهم الحرام ويحرمون عليهم الحلال قال : نعم . قال : فتلك هي عبادتهم) واتە: باشە ئەی ئەوان حەرامییان بۆ حەلال نەدەكرد، حەلالیشییان بۆ حەرام نەدەكرد، ووتی: بەڵێ. پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم فەرمووی: دە ئەوە پەرستن بوو بۆیان. ئەو كوفرە زۆر روونە بۆ هەر كەسێك ماف بداتە نەفسی خۆی كە یاسا دابڕێژێت بە هەوا وئارەزووی خۆی هەڵبەتە پەرلەمان ئەركی بریتییە لەو كوفرە بۆگەنە. بەڵگە موحكەمەكان لە قورئان زۆر راشكاون سەبارەت بە پەرلەمان كە بە ڕەهایی یاسا دادەڕێژرێ لەوێ یان دواتر خەڵك پابەند دەكرێ بەم یاسایانە بە جێ بەجێ كردنی ئەوە شیركێكی گەورەیە (وان أطعتموهم إنكم لمشركون). باشە ئەگەر یاسا داڕێژتن كوفر وشیرك نەبێ چ شتێك شیركە، لەوانەیە ئیسلامییەكان بڵێن: ئێمە لەوێ هەوڵا دەدەین ئەم یاسایانە ڕەت بكەینەوە! هەرچەندە لە واقیعدا كە نەیانتوانیوە! وە پەیامی بانگەشەكانییان تا ڕادەیەك بە جیاكەرەوەیەكی زۆر راشكاو نابینرێ! بەڵام دەبێ بزانرێ شەرعییەت دان بەم دەزگا وسیستەمە كوفرییە خۆی لە خۆیدا كوفرێكی ئاشكرایە. بەڵگەكان زۆر روون وئاشكران كە دەقی یەكلایی كەرەوەن بەوەی ئەوەی یاسا دابڕێژێ ئەوە دەبێتە موشریك (أم لهم شركاء شرعوا لهم من الدين ما لم يأذن به الله) يان (ولا يشرك في حكمه أحداً).
یەك بەڵگە بەسە بۆ ئەوانەی تێنوو وداواكاری هەقن: لێرەدا گرنگی لە ژمارەی بەڵگەكان نییە بەڵكو یەك بەڵگە بەسە لەكاتێكدا بەڵگەكە ڕاست بێت وشێوازی بەڵگەهێنانەوەكە راست بێت، ئەوانەش دڵییان تووشی فیتنە بووە هەموو دونیا پڕ بكەیت لە بەڵگە سوودێكی ئەوتۆی نییە، كۆمەڵێك وەهم وخەیاڵی نابەجێ دەكەنە جێداری بەڵگەی ڕوون وئاشكرای قورئان. چەند ناخۆشە ئەمڕۆ ئیسلامییەكان وەكو عەلمانییەكان دەنگدانی پەرلەمانییان لێبووەتە فریادڕەس وسوكەڵە سواری مەیدانی گۆڕانكاری!
شەرم بكەن لە خوای پەروەردگار: كاتێك پەرلەمان دەكەنە مەنزڵگای شیركی، سوێند بە خوا ئەی ئەوانەی خۆتان هەڵدەبژێرن بۆ ئەندامی پەرلەمان وئەوانەش بە دەنگ رەوانەی هۆڵی شیركییان دەكەن بێگومان لە سەرلێشێواوییەكی روون وئاشكرادان لەكاتێكدا خەریكی قەبوڵا كردن، گۆڕین، جێ گوڕكێ، دەستكاری كردن شێواندنی بەرنامەی خوا بن نەوەك هەندێك كەس دەڵێن هەمواركردن! چۆن بەرنامەی خوای پەروەردگار هەموار دەكرێ لە كاتێكدا هیچ هەڵەیەكی تێدا نییە، گەلی موسڵمان ئاگاداربە (تالله إن كنّا لفي ضلال مبين إذ نسوّيكم برب العالمين).
ئەوەیە رێگای ئێمە: پاك وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی كە هەندێك كەس شەریكی بۆ بڕیاردەدەن لە حوكم ویاسادانان بە بێ هەق، مەنهەجییەتی ئێمە بریتییە لە بەشداری نەكردن لە پەرلەمانی شیركی وخۆبەدوورگرتن لە شەرعیەت دان بە هەموو دەزگایەكی كوفری، ئێمە لێرەوە ئەوە رادەگەیەنین كە تەبەڕا دەكەین لە ژیان ودوای مردنیشمان وە كافرین بە پەرلەمان (قل هذه سبيلي أدعو إلى الله على بصيرة أنا ومن اتبعني وسبحان الله وما أنا من المشركين). زۆر سەیرم پێهات ئەو كاتەی بینیم یەكێك لە بانگخوازە ئیسلامییەكان دەیوت: بێدەنگیش ئیشە! بەڵێ ئەو بێدەنگییەی ئێمە ئیشە بەڵام ئیشێكی جیاواز لەوەی تۆ بیری لێدەكەیتەوە، بێدەنگییەكەی ئێمە بریتییە لە تەبەڕا كردن لە شیرك وئەهلەكەی بەڵام ئەو دەنگەی ئێوە بریتییە لە چوونە ناو پرۆسەیەكی شیركی وكوفری! وەڵامێك بۆ رۆژی دوایی خۆتان ئامادە بكەن، هەموو ئەو كەسانەش بە قسەی باق وبریقتان هەڵدەخەڵێت.
پەرلەمانتارەكان هەرگیز دڵتان خۆش مەكەن: پەرلەمانتاران داوای حەصانە وپارێزگاری دەكەن لە تاغوتان بەڵام ئیمانداران تەنها خوایە پشت وپەنایان تەنهاش لەو دەترسن (الذين يبلغون رسالات الله ويخشونه ولا يخشون أحداً إلا الله). وە بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن لەبەر پاداشتی خوایی، هەرچەندە بێ دەسەڵاتیش بن خوای پەروەردگار ناویان بەرزدەكاتەوە لە لای خەڵكی هەرچەندە زۆر ئازار دەچێژن بەڵام بە عیزەت وسەربەرزی دەژین ودەمرن. ئەوە جەهلێكی مورەكەبە كە پەرلەمان بە "الحسبة" بناسێنرێ لەوێدا ئینكاری خراپە بكرێ وداكۆكی لە چاكە بكرێ. نموونەیەكی جەهلی مورەكەب ئەوەیە یەكێك باسی خانووی بۆ بكەی ئەویش بە سەوزە ومیوە تێبگات! تێگەیاندنی كەسێك تووشی كەڵەكەبوونی دوو جەهل بووە پێویستی بە هەوڵێكی زۆرە، هەندێك جاریش دەكرێ بڵێین ئەستەمە.
زۆرینە و كەمینە: ئەوخودایە هاوچەرخە ناهەقە بشكێنن هیچی تر مەیڕازێننەوە وزیاتر دایمەتاشن وجوانكاری درۆیینەی بۆ مەكەن چونكە ئەوە لە نەهجی قورئانی زۆر روونە. خوای پەروەردگار پێی راگەیاندووین كە سروشتی خەڵكی وایە كە زۆربەی بڕواناهێنن یاخود بڕوا دەهێنن بەڵام موشریكن هەرچەندیش هەوڵا وتەقەڵا بدەی! (وما أكثر الناس ولو حرصت بمؤمنين). بڕوابوون بە زۆرینە دەتگەیەنێتە گومڕابوون ولادان لەسەر ڕاستەشەقامی خوایی، زۆرینە هەمیشە درۆ وگۆترەكاری دەكەن (إن تطع أكثر من في الأرض يضلوك عن سبيل الله إن يتبعون إلا الظن وإن هم إلا يخرصون) زۆرینە لە بڕواپێبوونی زانایان وخەڵك بە پەرلەمان نابێتە بەڵگە كە دان بنرێ بە دەنگی هەقی تەشریع بۆ هەر كەسێك كە بە زۆرینە هاتۆتە سەر حوكم، بەڵكو دەبێت بەشێوەیەكی مەنهەجی وبابەتییانە سەیری ئەو مەسەلەیە بكرێ.
پەرلەمان وشورا: چەند زیاتر بژی شتی سەیر وسەمەرەتر دەبینی، ستەمێكی زۆر گەورەیە كە پەرلەمان بناسرێنرێ بە شورا! جیاوازی پەرلەمان وشورا، جیاوازی نێوان كوفر وئیمانە، تەوحید وشیركە، سوننە وبیدعەیە. بە چ هەقێك ئەم لێك چوونە دەكەن، شورا بۆ ئەوەیە چۆن شەرع جێ بەجێ بكرێ، پەرلەمان یان دیموكراسی چۆن حوكمی خوایی مناقەشەی لەسەر بكرێ بۆ گۆڕین وهەمواركردن ودەنگدان!! ئەمەش لە بێ ئەدەبی وبێ شەرمییە (إذا لم تستح فاصنع ما شئت).
هەر چوار ساڵێك كۆمەڵێك تاغوت لە ناو هۆڵی جاهیلی: زانایانمان بەو شێوەیە پێناسەی تاغوت دەكەن كە هەر كەسێك حوكم دەگێڕێتەوە لای غەیری بەرنامەی خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله علیه وسلم (هو كل ما تجاوز به العبد حدّه من معبود أو متبوع أو مطاع فطاغوت كل قوم من يتحاكمون إليه غير الله تعالى ورسوله صلى الله عليه وسلم). بێگومان حەقیقەتی پەرلەمان گەر وەكو خۆی پیشان بدرابایە ئەوە هەموو موسڵمانێك رەفزی دەكردەوە، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەی لەسەر هەقیقەتی خۆی پێناسە ناكرێ ونەكراوە وە بە كۆمەڵێك ڕازاندنەوە وقیناع ودەمامكی باق وبریق دەبریسكێندرێتەوە وقەتماغە وبۆیە دەكرێ بۆئەوەی خەڵكی وەریبگرن. وە هەرگیز نابێت كەس بە فەتوای هەندێك لە ئەمیر وسەركردەی ئیسلامییەكان هەڵبخەڵەتێ چونكە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرموێ (وإن مما أتخوّف على أمتي أئمة مضلين، وستعبد قبائل من امتي الأوثان ، وستلحق قبائل من أمتي بالمشركين) لێرەدا كۆمەڵێك پێشەوای گومڕاكەر رۆڵی ترسناك دەگێڕن بەجۆرێك هەندێك لە هۆزی ئوممەتی موحەممەد پەیوەندی دەكەن بە موشریكەكان. چۆن بەڵگە بەو كارەی پێغەمبەر یوسف علیه الصلاة والسلام دەهێننەوە لەكاتێكدا ئەو یەكەم بانگەوازی بریتی بوو لە تەبەڕاكردن لە شیرك وموشریكین لەكاتێكدا هێشتا ئەو لە زیندان بوو!؟ (ءأرباب متفرقون خير أم الله الواحد القهار).
پاك وبێگەردی بۆ ئەو خوایەی كە پەرلەمانتاران شیركی بۆ بڕیاردەدەن (سبحانه وتعالی عما یشركون): دەبێت تەوبە بكەن وبەراستەقینەییش بگەڕێنەوە، گەنجانی خوێن گەرم كە پڕن لە توانا وهێز و ووزە هیچی تر ئەم سەرمایە گەورەیە بە فیڕۆنەدەن بۆ سەرخستنی ئەم ئیسلامە، چونكە ئەوە تەنها كات بەفیڕۆدانە. وە ئێمە بە فەزڵی خوا بەشێك لە هەقیقەتە شاردراوەكانی ئەم مەجلیسە جاهیلییەمان روون كردەوە بۆ كەسێك كە لە بەڵگەكان تێبگات.
ئەوەی خوا رێنموویی بكات تەنها ئەوە لەسەر ڕاستە شەقامە: ئێمە پەیاممان بەو شێوەیە هەروەك خوا دەفەرموێ (ذلك هدى الله يهدي به من يشاء من عباده ولو أشركوا لحبط عنهم ما كانوا يعملون (88) أولئك الذين ءاتيناهم الكتاب والحكم والنبوة فإن يكفر بها هؤلاء فقد وكلنا بها قوماً ليسوا بها بكافرين (89) أولئك الذين هدى الله فبهداهم اقتده …). دەبێ ئەوەش روون بێ بەشداری نەكردنی ئێمە لە دەنگدانی شیركی پەرلەمان بریتییە لە ڕێڕەوی گەورەمان پێغەمبەر ئیبراهیم علیه الصلاة والسلام كە نموونە وسەرمەشقێكی باشە بۆمان كاتێك تەبەڕای كرد لەوان وكوفرەكەیان وە بەوەش لە غەیری خوا دەیپەرستن، ئێمە بە پەرلەمان كافرین وە هەتا هەتایە دوژمنایەتی وڕق وكینە لە نێوان ئێمە وئەوان دایە تاوەكو دان دەنێن بە تەوحیدی خوا كە بەشێكی گرنگی بریتییە لە دان نان بە تەنهایی خوا لە حاكمیەتی شەرعە بێ خەوشەكەی (قد كانت لكم أسوة حسنة في إبراهيم والذين معه إذ قالوا لقومهم إنا برءاؤا منكم ومما تعبدون من دون الله كفرنا بكم وبدا بيننا وبينكم العداوة والبغضاء أبداً حتى تؤمنوا بالله وحده …).
بەدیل چییە؟!: بەدیل ئەوەیە تەبەڕا بكەیت لە شەرعییەت دان بەو دارونەدوە هاوچەرخەیە، قەناعەتی تەواومان هەیە بەوەی ئەم ئیسلامە دووبارە بە هەقیقی دێتەوە ساحە وشانۆی ژیان تەنها بە بانگەواز وجیهاد. گەرنا ئەو كڵاوەیان نا بەسەر ئیخوان موسلیمین لە میصر پاش هەشتا ساڵا هیلاكی وشەونخونی بە یەك ساڵا هەموو شتێك بووە هیچ، ئەوەش نموونەیەكی زۆر روونە بۆ ئەوانەی تا ئێستاش بە دوای كڵاوی بابردوو كەوتوون وناشیانەوێ پەند وەربگرن.
بە هیچ جۆرێك دەنگ مەدەن: هەزار جار دەنگ مەدەن بە عەلمانییە روو رەشەكان، چونكە ئامانجی گڵاوی تریشیان هەیە ئەویش پێدانی هەلی جۆراوجۆر بەناوی جیاواز بۆ قسەكردن وهاونشینی لەگەڵا ڕەگەزی بەرامبەر بە ناشەرعی تەنیا بۆ چێژی بۆگەناوی! گومان لەوەدانییە ئەوان پاش كوفر ئامادەسازی تەواو دەكەن بۆ دروست كردنی فەزایەكی بەدڕەوشتی. لە بەرامبەریشدا بەهیچ شێوەیەك دەنگ مەدەنە ئیسلامییەكان لەبەر ناشەرعییەتی پەرلەمان وبێ توانایی ولێنەهاتوویی زۆربەیان، كەسی وا خۆی هەڵبژاردووە كە هیچ توانایەكی شەرعی ودونیایی نییە! ئێمە لەبەر هەقی برایەتیمان ناوی كەس ناهێنین. وە پێشمان وایە وازهێنان لەو ناشەرعییانەی سیاسەت وراگەیاندنەكانییان زۆر لەپێشتر وخێرتر وبەرەكەتی زیاترە، كەواتە قۆناغی ئێستا دەبێت بریتیی بێت لە پەروەردەكردنی نەوەیەكی مەنهەجی، پاشان پەیداكردنی هێز، وە دواتر شەڕكردن دژی هەموو ئەوانەی كە بە شەرعی خوا ڕازی نین وملكەچی تەنها یەك خوا نابن یان بەرەنگاری بەرنامەی خوا دەبنەوە. ئەوە شێوازی كرداری گۆڕینی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله علیه وسلم ، وە هەموو ڕێگایەكیش جگە لە سووننەتی ئەو سەرلێشێوانە...والله المستعان.
مامۆستا موسلیمی ڕزگاری
0 التعليقات:
إرسال تعليق