پەیجى (تجمع أحرار حلب الشهباء) هەواڵێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى شەهید بوونى شێخ ئەحمەد الأسیر لە کاتى چونە ژوورەوەى سوپاى خوێنمژى سورى و میلیشیاکانى حزبى شەیتان بۆ ناو شارى یەبرود...
سەرچاوە: مفکرە الاسلام
وە وێنەیەکیان بڵاو کردۆتەوە گوایە ئەمە وێنەى شێخە دواى کوژرانى..
بەڵام شارەزایان ئەم هەواڵە بە هەڵبەستراو دەزانن و پێیان وایە ئەوە وێنەى شێخ ئەحمەد ئەسیر نىیە چونکە:
1- ئەو کەسەى لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ڕیشى پڕترە لە ڕیشى شێخ.
2- وە مووە سپىیەکانى زۆر زیاترە لە موى سپى سەرو ڕیشى شێخ.
3- پێشە سەرى شێخ ئەحمەد ئەسیر ئیسڵاحەو مووى پێوە نییە وەک ئەوەى لەو وێنەیەدا مویەکى زۆر بەدى دەکرێت.
پێشتر چەندان جارى تر هەواڵى هەڵبەستراوى کوژرانى شێخ ئەحمەد ئەسیر لە لایەن نەیارانىیەوە دروستکراوەو بڵاوکراوەتەوە چونکە شێخ هەر لە سەرەتاى شۆڕشى سوریاوە پشتیوانى و پشتگیرى ئاشکراى بۆ جیهادو موجاهیدان دەربڕى.
شایەنى باسە مەحکەمەى لوبنانى حوکمى ئیعدامى بۆ شێخ ئەحمەد ئەسیرو گۆرانى بێژى تەوبەکار فضل شاکر دەرکردبوو, لەوە کاتەوە ئەو دووانە خۆیان حەشارداوەو دیار نیین.
شێخ ئەحمەد ئەسیر ناسراوە بە ووتارە ئاگرینە پڕ لە حەماسەتەکانى کە زۆر بە ئاشکرا بۆگەنى شیعەو حیزبى شەیتانى لوبنانى هەڵدەماڵى و ووتارەکانى لە مزگەوتى بیلالى کوڕى ڕەبباح دەخوێندەوە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق