عن أبي هريرة قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (ما استجار عبد من النار سبع مرات في يوم إلا قالت النار: يا رب إن عبدك فلانا قد استجارك مني فأجره، و لا يسأل الله عبد الجنة في يوم سبع مرات إلا قالت الجنة: يا رب! إن عبدك فلانا سألني فأدخله الجنة) .أخرجه أبو يعلى في مسنده والضياء أيضا في صفة الجنة, و صححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة برقم(2506).
واتە: هیچ عەبدێک نییە لە ڕۆژێکدا حەوت جار پەنا بگرێت بە خواى گەورە لە ئاگر ئیلا ئاگر دەڵێت: پەروەردگارا فڵانە عەبدت پەناى بە تۆ گرت لە من, دە سا خوایە پەناى بدە, وە هیچ عەبدێک نییە لە ڕۆژێکدا حەوت جار داواى بەهەشت لە خواى گەورە بکات ئیلا بەهەشت دەڵێت: پەروەردگارا فڵانە بەندەت داواى بەهەشتى لە تۆ کرد دەسا خوایە بیخەرە بەهەشتەوە...
حەمزە بەرزنجى

پاشان شێخى ئەلبانی(ڕەحمەتى خواى لێ بێت) دواى هێنانى ئەم فەرمودەیە دەفەرموێت: هەندێک کەس ئەمەیان کردووە بە تەسبیحات و دواى نوێژى جەماعەتى بەیانى و بە کۆمەڵ و بە دەنگى بەرز دەیڵێن, وە لەمەشدا هیچ بەڵگەیەکیان نییە چونکە ئەم زیکرە موطلەقەو تایبەت نییە بە نوێژى بەیانیان و بەکۆمەڵ ووتنەوە, بەڵکو هەر کاتێک بیڵێت لە شەو یان ڕۆژدا دەبێت, وە فەرمودەیەک هاتووە لەوەدا کە دواى نوێژى بەیانى و پێش ئەوەى قسە بکەیت بوترێت..بەڵام ئەو فەرمودەیە ضەعیفە...
وە بە لەفزى سێ جاریش هاتووە.....
عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم): (من سأل الله الجنة ثلاث مرات قالت الجنة: اللهم أدخله الجنة, ومن استجار من النار ثلاث مرات قالت النار: اللهم أجره من النار ). رواه الترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه ولفظهم واحد والحاكم وقال صحيح الإسناد. وصححه الألبانی فی صحيح الترغيب والترهيب (3/ 242) برقم(3654) وفی صحیح الجامع برقم(6275).
واتە: هەر کەسێک سێ جار داواى بەهەشت لە خواى گەورە بکات ئیلا بەهەشت دەڵێت: خوایە بیخەرە بەهەشتەوە, وە هەر کەسێک سێ جار پەنا بگرێت بە خواى گەورە لە دۆزەخ ئیلا ئاگرى دۆزەخ دەڵێت: خوایە پەناى بدە لە ئاگر.
خواى گەورە یارمەتیمان بدات هەردەم ئەم دوعاو پەنا گرتنەمان لە یاد بێت و بیانڵێین...
0 التعليقات:
إرسال تعليق