خوای گه‌وره رێزی له مرۆڤ گرتووه, به‌ڵام مرۆڤ كه دوور بوو له په‌یامی خوا...بزانه خۆی چۆن ریسوا ده‌كات و ئه‌و لاشه‌یه‌ی خۆی كه ئه‌مانه‌ته له لای چۆن ده‌یشێوێنێت, ئاخر ئەمە وەعدى شەیطانە کە ووتى: وایان لێ دەکەم دەستکارى ئەو شتانە بکەن کە خواى گەورە دروستى کردووەو بیشێوێنن..:.....
خواى گەورە دەفەرموێت: (إِن يَدْعُونَ مِن دُونِهِ إِلاَّ إِنَاثًا وَإِن يَدْعُونَ إِلاَّ شَيْطَانًا مَّرِيدًا(117) لَّعَنَهُ اللّهُ وَقَالَ لَأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا (118)وَلأُضِلَّنَّهُمْ وَلأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الأَنْعَامِ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللّهِ وَمَن يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِّن دُونِ اللّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُّبِينًا (119)) سورة النساء

واتە: (ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه) ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی کار تێکراون ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه. ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی: سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت دائه‌بڕم له ئیمان و خواناسی.
سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن ، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه.
ده تۆش ته‌ماشای ئه‌م وێنانه بكه‌و پڕ به گه‌روت بچریكێنهو بڵێ:
خوایه حه‌مدو سه‌نا بۆ تۆ كه سهبهرزت كردوین به‌م ئاینه جوانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه جیای كردوینه‌ته‌وه له ئاژه‌ڵ و سیفه‌ت ئاژه‌ڵان.....
جۆرێكی تری تاتۆو شێواندنی چاوو زمان
كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی جۆرێكی تری تاتۆ, كه له ناو چاوو زماندا ده‌كرێت...ته‌ماشابكه ئه‌و خه‌ڵكه چی له جه‌سته‌ی جوان و ئه‌مانه‌تی خۆی دهكاتئامادهكردنی /یادگار كریم
0 التعليقات:
إرسال تعليق