زۆر جار دەبیستین بە ناوى ڕاى سەلەفەوە ستەم لە ڕێبازى پاکى سەلەف دەکرێت و کافر دەکرێت بە موسڵمان..طاغوتێکى عەلمانى ناودەبرێت بە وەلى ئەمرى شەرعى...فەتواى چوونە بەرەى عەلمانى دەدرێت دژ بە موسڵمانانى ئەهلى سوننەو جەماعە, خوێنى کەسانێک حەڵاڵ دەکرێت و بە خەواریج و دەرچوو لە فەرمانى خەلیفە ناودەبرێن... تەنها لەبەر ئەوەى دەڵێن: دەمانەوێت شەرعى خوا حاکم بێت..
جا لەو نمونانە لە وڵاتى موسڵماناندا زۆرن بە تایبەت لە میصرو وڵاتانى رتیش زۆرمان بیست...
جا لەو نمونانە لە وڵاتى موسڵماناندا زۆرن بە تایبەت لە میصرو وڵاتانى رتیش زۆرمان بیست...
با بچینە خزمەت شێخى ناسراوى فەرمودەناس شێخ ئەلبانی..بڵاوکەرەوەى ڕێبازى سەلەف بزانین چى دەفەرموێت و ئەگەر لەم زەمانەدا لە ژیاندا بووایە بەم فەتوا سەقەتانە ڕازى دەبوو...
شێخ ئەلبانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
ئێستا جەنگ لە نێوان ئیسلام و عەلمانییەتدایە
جا لەو كاتەدا دروست نییە بۆ هیچ موسڵمانێكی بەغیرەت بۆ ئیسلام
بێت لە پێناو ڕونكردنەوەو دەرخستنی هەڵوێستی خۆی دەرهەق بە هەندێك لەو كۆمەڵە ئیسلامیانەی كە هەندێك لادانیان هەیە لە ئیسلام, جا كەم بێت یان زۆر
نابێت بچێتە ناو ئەو ووردەكاریانەوە
مادام هەموو ئەو كۆمەڵە ئیسلامیانە دژی هێرش و شاڵاوی دڕندانەی عەلمانییەتن...!!!!
لێرەدا بواری ئەوە نییە بێت و داخی دڵی موسڵمانان سارێژ بكات بەوەی بڵێت
ئەو كۆمەڵە ئیسلامییانە كەمێك لە هەق لایانداوە
ئەوانەی تریان زۆر لایانداوە لە هەق
ئەوە بواری ئەوەنییە بارك الله فیك
چونكە ئێستا بەرەیەك هەیە ئیسلامی..چاكەو خراپ و ئاوەو ئاوەیان هەیە
وە لەبەرامبەریان بەرەیەكی تر هەیە ئەوەو ئەوەی تیا نییە
بەڵكو هەموویان بەرەی كوفرو گومڕایین!!
هەموویان كۆبونەتەوە بۆ دژایەتی كردنی ئیسلام
لەم كاتەدا ئێمە نابێت داوای ئەو ووردەكارییە بكەین لەو كۆمەڵە ئیسلامییانە..
بێت هەڵوێستی زۆر ووردی خۆی دەربارەی ئەو هەموو كۆمەڵە ئیسلامییانە دەبڕێت
چونكە وەك ووتراوە بۆ هەموو كاتێك ووتەو بڕیاری تایبەت هەیە...
0 التعليقات:
إرسال تعليق