داوى ئەوەى بە هەڵبژاردن و سندوقەکانى دەنگدان گەلى میصر موسڵمانانى هەڵبژارد و داواى کرد ئیسلام و شەرعى خوا سەروەر بێت..دوژمنانى ئیسلام لە هەموو لایەکەوە کەتنە پیلان لە دژى ئەو دەروازەى ئومێدە...بە دەست لە پشتى جولەکەو بە جێبەجێکردنى عەلمانییە عاڵقە لەگوێکانیان کەوتنە گیانى ئەو شۆڕشەو مورسى لە سەرۆکایەتى لابراو خرایە زیندان و چەندان قەسابخانەش دروست کرا بۆ ئەوانەى لەگەڵ حوکمى عەسکەر نەبون و داواى ئارامى و ڕێزگرتنیان دەکرد لە ئەنجامەکانى دەنگى خەڵک...
لە دیارترینى ئەو قەسابخانانەش:
1- قەسابخانەى ساجدین لە 8/7/2013 کە تیایدا زیاد لە 50 کەس کوژران و سەدانیش بریندار بوون.
2- لە 27/7/2013 قەسابخانەکەى مەنەصە, کە زیاد لە 200کوژراوو سەدان بریندار بوون.
3- لە 14/8/2013 جەریمەیەکى تەواو قێزەون بە بەچاوو گوێى دونیاوە بەرپا کرا لە مەیدانەکانى (رابیعەى عەدەوى) و (نەهزە) و ئەو دوو گۆڕەپانە کرایە مەیدانى جەنگ, بە جۆرێک سوپاى خوانەناس و پەرژینى مانەوەیان کەوتە گیانى خۆپیشاندەرانى پیاوو ژن منداڵى بێ چەک و هەزارانى لێ کوشتن و ژمارەى بریندارانیش لەبەر زۆرى نەزانرا...!!!
لاشەى کوژراوەکان سوتا..مزگەوت و قورئان سوتێنرا...
دواتر سیسى بەیاننامەیەکى پیرۆزبایى ئاراستەى هەموو ئەوانە کرد کە خۆى ووتەنى: (دەستى یارمەتى بۆ درێژ کردین لە چەسپاندنى یاساو بنەبڕ کردنى تیرۆر..!!!!لەوانەش: سعودیە...!!..ئیمارات, کوێت, ئەردەن..بەحرەین...)
جگە لەوەى ڕۆژانە چەندان کەس تاکو ئێستاش دەکوژرێن و بە سەدان دەستگیر دەکرێن بە هەزاران ئیهانە بە ڕیش و حیجاب و پەچەیان دەکرێت و لە لاى خەڵک ناشیرن نیشان دەدرێن...
بەڵێ هەموو کۆبونەوە بۆیان...عەلمانییەکانى کوردستانیش بە ڕاگەیاندن کەمیان نەکرد بەو مەزڵومانەو دڵنیاشم ئەگەر بیانتوانییایەو نزیک بونایە ئەوا بە هێزو چەک دەچونە پشتیوانى کردنى عەلمانییە خوێنڕێژەکانى برایان...!!
ئەمەش ئەوەمان فێر دەکات کە هەڵبژاردن و ئیسلام خستنە دەنگدانەوە هیچ بنەمایەکى شەرعى نییەو ئەوەشى دیموکراسیخوازان دروستیان کردووە جگە لە گەمەیەکى پڕ لە فێڵ هیچى تر نییەو خۆشیان لە ناوەرۆکدا بڕوایان پێى نییە..
کوفریش لە ئامانج و هەدەفیاندا بۆ لێدان و نەهێشتنى دین و ڕەوشت یەکن و لەمەشدا شەونخونى دەکەن و ماندوو نابن بۆ گەیشتن پێى...
موسڵمانانیش تا نەگەڕێنەوە بۆ دین و کۆنەبنەوەو یەک نەبن لە بەرامبەر ئەو کوفرەدا..هەرگیز هیچ سەوز ناکەن...
0 التعليقات:
إرسال تعليق