• نوێ

    الاثنين، 20 يناير 2014

    ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟


    وەڵام: بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. خوای گەورە لەسەر عەرشە لەسەرووی هەموو ئاسمانەكانەوە، هەروەكو خوای گەورە دەفەرمووێت: [ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى] [ طه:5] .
    واتە: خوای گەورە لەسەر عەرش بەرزو بڵند بۆتەوە، بەوشێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەكەی نازانین.

    پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (إن الله كتب كتابا قبل أن يخلق الخلق فهو مكتوب عنده فوق العرش) (أخرجه البخاري ومسلم، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 5214).
    واتە: خوای گەورە نوسراوێكی نوسیوە پێش ئەوەی دروست كراوەكان دروست بكات، ئەو نوسراوە لای خۆیەتی لەسەر عەرش.
    لەیەمەن پارچە زێڕێكیان نارد بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دابەشی كرد بەسەر چوار كەسدا بۆ ئەوەی دڵیان بۆ دینی ئیسلام ڕابكێشێت، پاشان نەفەرێك ڕاست بووەوە وتی ئەی پێغەمبەر ئێمە شایستەترین بیدە بە ئێمە بۆ دەیدەی بەو چوار كەسە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (ألا تأمنوني وأنا أمين من في السماء) (رواه البخاري، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2645) .
    واتە: ئایا ئێوە منتان لا ئەمین نییە لەكاتێكدا من ئەمینداری ئەو زاتەم كە لەئاسمانە لەسەر عەرش.
    وە چەندان ئایەت و فەرمودەى تر هەن کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خوای گەورە لەسەر عەرشە بەزاتی خۆی.
    وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

    ڕێبوار عزیز
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top