ماوەى زیاتر لە 185 ڕۆژە ئابڵوقەى ئابوورى توند خراوەتە سەر خێوەتگەى یەرموکى فەلەستینى لە باشورى دیمەشقى سوریا لە لایەن سوپاى دڕندەى بەشارەوە, کە بە هۆیەەوە دەیان کەس لە برساندا گیانیان لە دەست داوەو هەزارانى تریش لە ژێر ترسى مردنى هێواشدان, وەک سەرچاوەکانى هەواڵ ئاشکرایان کردووە هەتا ئێستا ژمارەى ئەو کەسانەى لە برساندا مردوون گەیشتۆتە 52 کەس کە زۆربەیان لە منداڵانن و بەتەمەنەکانن.
سادەترین هۆکارەکانى ژیان و تەندروستى لەو خێوەتگەیەدا نەماوە بە جۆرێک لە ناچارىدا خەڵکى دانیشتووى ئەو خێوەتگەیە پەنایان بردۆتە بەر خواردنى هەر شتێک کە درێژە بە ژیانى کولەمەرگییان بدات لەو ناوچەیەدا. لەوانە خواردنى گژو گیاو پاشماوەى فڕێدراوى کۆن و خواردنى گیانلەبەرانى وەک سەگ و پشیلەو گوێدرێژ. بەو هۆیەشەوە بە چەندان نەخۆشى و پەتاى قورس سەرى هەڵداوە لە ناویاندا.
شایەنى باسە چەندان ناوچەى ترى سوریا بە دەست ئابڵوقەو گەمارۆوە دەناڵێنن بە دەست برسێتىیەوەو هیچ بەناو ڕێکخراوێکى کاوێژکارى مافى مرۆڤ نییە بەدەم هاوارو ناڵەیانەوە بچێت.
دیمەنى پاشماوى سەگێک کە یەکێک لە خێزانەکان دەرخواردى منداڵەکانى داوە تا لە برساندا نەمرن
0 التعليقات:
إرسال تعليق