• نوێ

    الأحد، 5 يناير 2014

    بۆ دووەم جار لە ماوەى 24 سەعاتدا لە چەمچەماڵ.. دوو کۆرپەى فڕێدراو دۆزرایەوە...!!!


    ئێوارەی 2014/1/5، منداڵێكی تازە لەدایكبوو بە زیندویى لەبەردەم نەخۆشخانەی تەكیەدا دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی چەمچەماڵیش، دەڵێت: (ئەو منداڵەی دۆزراوەتەوە دوو سەعات بەسەر لەدایكبوونیدا تێپەڕیوە)..!!!
    هەر دواى ئەمەو شه‌وی 5/6-1/2014 منداڵێكی ساواى تازه‌ له‌دایكبووى تر له‌ یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ بە مردوویى دۆزرایەوە...!!.
    ئەمە ئەو هەواڵەیە کە چەندان جار هاوشێوەى ئەمەمان بیست و کەسێک نەبوو بپرسێت بڵێت: ئاخۆ هۆکارى ئەم دیاردە سامناکە چییە؟....لە دەرئەنجامى چییەوە پەیدا بووە؟...کێ لێى بەرپرسیارە؟.....

    پێغەمبەرى خوا(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (لا تزال أمتي بخير ما لم يفش فيهم ولد الزنا فإذا فشا فيهم ولد الزنا فأوشك أن يعمهم الله بعذاب) رواه أحمد وإسناده حسن, وحسنه الالبانی فی صحيح الترغيب والترهيب (2/ 306) برقم(2400).
    واتە: ئوممەتەکەم سەلامەتە هەتا ئەو کاتەى منداڵى زیناى تێدا بڵاونەبوبێتەوە, هەرکاتێک منداڵ و کۆرپەى زۆڵى تێدا دەرکەوت ئەوا نزیکە خواى گەورە بە سزایەک کە هەموویان بگرێتەوە ئازاریان بدات...
    جا با سەر بەرز بکەینەوە بزانین... ئاخۆ ئەو زەلیلى و دونیاپەرستییەى ئەمڕۆ دەیبینین باڵى کێشاوە بەسەرماندا, ئەو ئولفەت گرتن بە واقیع و تاوانەوە..ئەو نەمانى جورئەت و غیرەیەى ئەمڕۆ دەبینین...کە بەهۆیەوە کەسى نامەرد و بێ دین و ویژدان...کەسى بانگەوازکار بۆ بێ دینى بۆتە مۆتەکە بەسەرشانمانەوە..بەشێک نییە لەو سزایە..؟!..
    خواى گەورە بمانپارێزێت و لە خەوى غەفڵەت بێدارمان بکاتەوە..


    هاوشێوەى ئەمەو پێشتر منداڵى ترى فڕێدراو لە شوێنەکانى تر:





    شەوی 18/1/2014 پۆلیسی شارەوانی هەولێر لە گەڕەكی باداوای شاری هەولێر لە نزیك سیمی خاتوناوا مەلۆتكەیەكی كچیان هەڵگرتەوە كە تەمەنی تەنیا دوو رۆژ بوو:




    كه‌ركوك: کۆرپەیەكی‌ سێ ڕۆژه‌ "فڕێده‌درێت".....
    یەکشەممە 9/2/2014 لەناوچەی عەمەل شەعبی خۆرئاوای شاری كەركوك كۆریەیەك لەكەنار شۆستەیەكدا دۆزرایەوە کە لە کاتى نوێژى بەیانیدا فڕێدراوە....کە دواتر دەركەوتووە منداڵەكە كچە‌و تەمەنی لەسێ رۆژ زیاتر نییە‌...
    شایەنى باسە لەماوەی كەمتر لەدوو ساڵدا لەكەركوك 15 حاڵەتی فڕێدانی كۆرپەی تازە لەدایكبو تۆماركراوە :

    یەکێکی تر لە بەرهەمەکانی کەناڵە فاسیدە کوردییەکان:..


    رۆژی ٢٣-١-٢٠١٦ له‌ ناحیه‌ی شۆڕش منداڵێكی تازه‌ له‌دایك بوو لە نزیك قوتابخانه‌ی (زیره‌ك) فرێده‌دری...منداڵه‌كه‌ له‌ ره‌گه‌زی مێیه‌ و چه‌ند كاتژمیرێكه‌ له‌ دایك بووه‌ و زیندووه‌، دواتر گه‌یەندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی مناڵ بوونی شه‌هید هۆشه‌نگ له‌ چه‌مچه‌ماڵ..


    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: بۆ دووەم جار لە ماوەى 24 سەعاتدا لە چەمچەماڵ.. دوو کۆرپەى فڕێدراو دۆزرایەوە...!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top