ـ دوازدەیەم و كۆتا خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاتوو: (مَيْمُونَةَ بِنْتَ الْحَارِثِ)ی كچی (الْحَارِثِ بْنِ حَزْنِ بْنِ بُجَيْرِِ)ە، دایكیشی ناوی (هِنْد بِنْت عَوْف الْهِلَالِيَّة)یە.
ـ خاتوو مەیمونە خوشكی دایكی خاتوو (زَيْنَبَ بِنْتَ خُزَيْمَةَ)ی خێزانی كۆچكردووی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم)، پووری (عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبَّاسٍ)ی ئامۆزای پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و (خَالِدُ بْنُ الْوَلِيدِ)ە.ـ هەرچەندە خاتوو مەیمونە لە رووی ژمارەوە خێَزانی دوازدەیەمی پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم)، بەڵام لە راستییدا خێزانی نۆیەمی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە، چونكە كاتێك پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) خاتوو مەیمونەی هێناوە، سیان لە خێزانەكانی پێشووی كۆچی دواییان كردبوو، كە ئەوانیش خاتوو: خەدیجە، خاتوو زەینەبی كچی خوزەیمە و خاتوو رەیحانە بوون.
ـ خاتوو مەیمونە بەهەمان شێوەی خاتووزەینەب و خاتوو جوەیریە سەرەتا ناوی (بَرَّەَ) بووە و پاشان پێغەمبەریخودا (صلى الله عليه وسلم) ناوەكەی گۆڕیوە بۆ مەیمونە.
ـ بەر لەوەی ببێتە خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) خاتوو مەیمونە دوو شووی تری كردووە، یەكەمیان بە (مَسْعُودٍ بْنُ عَمْروو بْنُ عُمَيْرٍ الثّقَفِيّ) پاش ئەوەی كە ئەو تەڵاقی داوە و لێی جیا بۆتەوە شووی كردووەتەوە بە (أَبِي رُهْمِ بْنِ عَبْدِ الْعُزّي) و پاش ماوەیەك ئەویش كۆچی دوایی كردووە، ئیتر خاتوومەیمونە بۆ جاری دووەم بێوەژن كەوتووە و كەوتۆتە لای (الْعَبَّاس بْن عَبْد الْمُطَّلِبِ)ی زاوایان كە لەهەمان كاتدا مامی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە.
ـ پاش ئەوەی لە ساڵی شەشەمی كۆچیی پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ هاوەڵەكانیبڕیاری عەمرە كردنیان دا، ئەوەبوو بێباوەڕانی قوڕەیش بەرەنگاریان بوونەوە و رازی نەبوون بەوەی كە ئەو ساڵە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵەكانی بچنە شاری مەككەوە، تا سەرئەنجام پەیماننامەی حودەیبیەیان مۆر كرد و تێیدارێككەوتن لە سەر ئەوەی كە ساڵی داهاتوو پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) و هاوەڵەكانی بۆیان هەیە بێنەوە بۆ عەمرە و سێ رۆژ لە مەكەیشدا بمێننەوە، هەر بۆیە ساڵی داهاتوو بەر لەوەی بەرەو مەككە بكەونە رێ، پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) خەڵكێكی راسپارد كە خوازبێنی خاتوو مەیمونەی بۆ بكەن، خاتوو مەیمونەیش كە هەواڵەكەی پێ گەیشت، زۆری پێخۆش بوو، بەڵام لە بەر ئەوەی كە خاتوو مەیمونە لە ماڵی(الْعَبَّاس)دا بوو، هەر بۆیە بڕیاری كۆتایی لەسەر مەسەلەكە گێڕایەوە بۆئەو.
ـ كاتێك (الْعَبَّاس)ی مامی پێغەمبەری خودا(صلى الله عليه وسلم) هەواڵەكی بیست زۆری پێخۆش بوو، بە شەرفێكی گەورەی زانی كە جگە لە مام و برازایەتی، لەمەو دوا دەبێتە ئاوەڵزاوای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و لەو رێیەیشەوە دیسان تێكەڵییان بۆ دروست ببێت.
ـ پاشتر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) هاتە مەككە، پاش ئەوەی هەموو ئەركەكانی عەمرەكردنی جێبەجێ كرد و بەرگی ئیحرامی داكەند خاتوو مەیمونەی مارە كرد.
ـ هەتا پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ئەو ئەرك و كارانەی جێبەجێ كرد، ئیتر ماوەی ئەوسێ رۆژە تەواو بوو كە لەگەڵ بێباوەڕانی مەككە لەسەری رێكەوتبوون كە لەوەندە زیاتر لە مەككە نەمێننەوە، پاشتر بێباوەڕانی مەككە داوایان لێكرد كە مەككە جێ بهێڵێت، ئەویش (صلى الله عليه وسلم) پێی گوتن من كارێكی وەهام بەدەستەوەیە كە خاتوو مەیمونە بگوێزمەوە، ئەگەر قبوڵی بكەن ئەوە لێرە دەیگوێزمەوە و خواردن و بۆنەیەكی بۆ ساز دەكەم و ئێوەش بانگهێشت دەكەم بۆ ئەو خوانە، ئەوانیش وەك نەریتی هەمیشەییان وتیان: پێویستمان بە نان و خواردنی تۆ نییە، دەبێت مەككەجێ بهێڵیت، پاشتر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) لەسەر داوای بێباوەڕانی مەككە شارەكەی بەجێهێشت و لە مانگی (ذُو الْقَعْدَةِ)ی ساڵی حەوتی كۆچی و لە ناوچەی (سَرِف) كە دە میل لە مەككەوە دوور بوو لە نزیك تەنعیمەوە، پێغەمبەریخودا (صلى الله عليه وسلم) ژیانی هاوسەرگیریی لەگەڵ خاتوو مەیمونە دەست پێكرد و ئەوكات خاتوو مەیمونە تەمەنی نزیكەی چل ساڵان بوو.
ـ هەرچەندە زانایان كۆك نین لەسەر ژمارەی ئەو فەرموودانەی كە خاتوو مەیمونەلە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاویەتیەوە، بەڵام زۆینەیان لە سەر ئەوەن كە خاتوو مەیمونە لە تەمەنی پڕ لە فەڕی لەگەڵ پێغەمبەی خوادا (صلى الله عليه وسلم) زیاتر لەحەفتا فەرموودەی لە پێغەمبەری خوداوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاوەتەوە.
ـ لە ساڵی پەنجاویەكی كۆچی خاتوو مەیمونە نەخۆش كەوتووە و داوای كردووە كەبیبەنە دەرەوەی مەككە بۆ ناوچەی (سَڕف) ئەوانیش بردویانەتە دەرەوەی مەككە و كە گەیشتونەتە ناوچەی (سَڕف) لە هەمان ئەو شوێنەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) بۆ یەكەمجار بەیەك گەیشتوون و ژیانی هاوسەرییان دەست پێكردووە،چاوەكانی بۆ دواجار لە یەك ناوە و كۆچی دوایی كردووە، تەرمی پیرۆزیشی هەرلە هەمان شوێن بە خاك سپێردراوە.
ـ خاتوو مەیمونە كۆتا خێزانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بووە و پاش ئەو پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) هیچ خێزانی تری نەهێناوە كە نازناوی دایكی باوەڕدارانی پێ بڕابێت، كاتێكیش وەفاتیكردووە (صلى الله عليه وسلم) هەر ئەو نۆ خێزانەی لە پاش بەجێ ماوە كە لەم چەند زنجیرە باسەدا بە وردی باسی چیرۆكەكانیانمان كرد، كە ئەوانیش خاتوان: (سوودة)، (عَائِشَة)، (حَفْصَة)، (أُمُّ سَلمَة)، (زَيْنَب بِنْتُ جَحْشٍ)، (جُوَيْرِيَة)، (أُمّ حَبِيبَة)، (صَفِيَّة) و (مَيْمُونَة) بوون.
ـ مێژوونووسان باسی دوو ئافرەتی تر دەكەن كە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) گرێبەستیهاوسەرگیریی لەگەڵ كردوون، بەڵام نەچووەتە لای كەسیان، بە خێزانی ئەوئەژمار ناكرێن، ئەوانیش: (أَسمَاو بنت النُّعْمَان الغفارية الْكِنْدِيّة) و (أُمَيْمَة بِنْت النُّعْمَان بْن شَرَاحِيل) بوون.
ـ هەرچەند زانایان بۆچوونیان جیاوازە لەسەر بەرواری ئەم دوو هاوسەرگیرییە وهۆكاری هەڵوەشاندنەوەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا كۆكن لەسەر ئەوەی كە هیچ كام لەم دوو ئافرەتە بە دایكی باوەڕداران ئەژمار ناكرێن و هیچ كام لەو حوكمانەی كە تایبەتن بە دایكی باوەڕدارانەوە ئەمان ناگرێتەوە، نە لە دونیا ونە لە دوارۆژیشدا.
نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
سەرچاوە: کتێبى رەواندنەوەی گومانەكان
0 التعليقات:
إرسال تعليق