ـ خاتوو رەیحانە بەر لە پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) خێزانی پیاوێكی یەهودی بووە لە (بني قريظة) بە ناوی (الحكم) و هاوسەرەكەی لە غەزای (بَنِي قُرَيْظَةَ)دا و لە ئەنجامی ئەو خیانەتە گەورەیەی كە یەهودییەكانی هۆزی (بني قريظة) لە شەری خەندەقدا بەرامبەر بە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و موسڵمانان كردیان دەكوژرێت.
ـ پاش كوشتنی پیاوەكەی لە شەڕی (بَنِي قُرَيْظَةَ)دا خاتوو (رَيْحَانَة) بێوەژن دەكەوێت، پاشانپێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) داوای لێ دەكات كە موسڵمان بێت، ئەوەیشی پێ رادەگەیەنێت كە ئەگەر موسڵمان بێت ئەوە دەیكاتە هاوسەری خۆی، ئەویش موسڵمانبوونی خۆی رادەگەیەنێت و پاشتر پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ئازادی دەكات،لە مانگی موحەڕەمی ساڵی شەشی كۆچی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئەنجام دەدات.
ـ هەرچەندە هەندێك لە زانایان وای بۆ دەچن كە خاتوو رەیحانە بە كەنیزەكی لەگەڵ پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) ماوەتەوە، بەڵام بۆچوونی پەسەندی زۆرینەی زانایان ئەوەیە كە خاتوو رەیحانە هاوسەری بووە و كەنیزەكی نەبووە.
ـ خاتوو رەیحانە هەر لە ژیانی پێغەمبەر خۆیدا (صلى الله عليه وسلم) و لە پاش گەڕانەوەی لەحەجی ماڵئاوایی كۆچی دوایی دەكات و پێغەمبەری خودا (صلى الله عليه وسلم) خۆی نوێژی لەسەر دەكات، تەرمی پیرۆزی لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك دەسپێردرێت.
نووسینی: دكتۆر خالید موحەممەد ساڵح
سەرچاوە: کتێبى رەواندنەوەی گومانەكان
0 التعليقات:
إرسال تعليق