عبدالقادر مەلا سەرۆکى کۆمەڵى ئیسلامى لە بەنگلادیش لە 14/8/1948 لە پاکستان دایک بووە, مانگى شوباتى ساڵى 2013 بڕیارى زیندانى هەتاهەتایى بەسەردادرا بە بیانوو پاساوى ئەنجامدانى تاوانى جەنگ لە پێناوى سەربەخۆیى وەرگرتن لە پاکستان لە ساڵى 1971, لە 17/9/2013 سزاکەى بۆ توندکراو بۆى کرا بە سێدارەدان, تا لە ڕۆژى 12/12/2013 بێ گوێدانە هیچ بەهایەک ئەو سزایەى بەسەردا جێبەجێ کرا.
کۆتا پەیامى عبدالقادر مەلا پێش لە سێدارەدانى...
پەیامى یەکەمى بۆ خێزان و خانەوادەکەى:
(..تا ئێستا من سەرپەرشتیارى ئێوە بووم, بەڵام ئەوەتا ئێستا حکومەت بریارى کوشتنمى دەرکردووە بە شێوەیەکى ناشەرعى و ناقانونى و وا منیش چاوەڕوانى شەهیدیم, خواى گەورە ئاگادارتان بێت دواى شەهید بوونم, هەر ئەو چاکترین پارێزەرو سەرپەرشتیارەو بۆیە هیچ دڵەڕاوکێى و خەفەتى ناوێت, چونکە من تەواو بەریم لە هەموو ئەو تۆمەتانەى خراونەتە پاڵم, تەنها هۆکارى کوشتنم بریتییە لە پەیوەندیم بە بزوتنەوەیەکى ئیسلامىیەوە, جا هەموو کەس لە ئێمە ناتوانێت پلەى بەرزى شەهیدى بەدەست بێنێت, چونکە ئەوە ڕێزو شەرەفێکە خواى گەورە دەیبەخشێت کە خواى گەورە پێم ببەخشێت و بە شەهیدى سەر بنێمەوەو ئەوە گەورەترین شتێکە کە لە ژیانمدا بەدەستم هێنابێت, چونکە شەهید ئەو کەسەیە کە چێژى پلەیەکى کردووە کەسى تر نازانێت چەند گەورەیە, وە هەموو دڵۆپە خوێنێکم دەبێتە هۆى نزیکخستنەوەى کەوتن و ڕمانى ئەم ستەمکارە خۆسەپێنەرەو دەبێتە مایەى بەهێزتر بوونى ئەو بزاڤە ئیسلامىیە).
پەیامى دووەمى بۆ بانگخوازانى ئیسلامى:
(..من ئەوەندە ناڕەحەت نیم بۆ خۆم بە ئەندازەى ئەو خەفەت و دڵەڕاوکێیەى هەمە بۆ ئاییندەى ئەم دەوڵەتەو ئەم بزوتنەوە ئیسلامییەو ئەم ڕابوونە ئیسلامییەى لەم وڵاتەدا هەیە, وە منیش بوومە فیدا بۆ ئەو کۆمەڵە ئیسلامییەو خواى گەورەش ئاگادرە لەسەر ئەم کارە,
من هەرگیز داواى لێبوردن پێشکەشى هیچ کەسێک ناکەم چونکە بڕوام وایە هیچ کەسێک نییە لەم بوونەدا بتوانێت دەستکارى ژیان و مردنى کەس بکات, تەنها خواى گەورەیە بڕیارى چۆنییەتى مردنى بەندەکانى دەدات, بڕیارى مردن بە هۆى بڕیارى کەسەو دەرناچێت بەڵکو بە هۆى بڕیارداى خواى پەروەردگارى جیهانیانەوە دەردەچێت, منیش ڕازیم و ئیمانم بە قەزاو قەدەرى خواى گەورە هەیە.
لە کۆتایىدا داوا لە کەسوکارى دەکات کە خۆیان بڕازێننەوە بە ئارامگرى چونکە ئەوە تەنها ڕێگایە کە بە هۆیەوە پاداشت لە خواى خۆیان وەردەگرن).
کۆتا پەیامى بۆ گەل:
(داواکارم لە گەل کە دوعاى خێرم بۆ بکەن کە خواى گەورە شەهیدیم لێ وەربگرێت, سەلامم بگەیەنن بە گەڵى موسڵمان).
0 التعليقات:
إرسال تعليق