
دواى ئەوەى لە ماڵەوە باسى دەکات و هەواڵ دەدەن بە لایەنە پەوەندیدارەکانى سعودییە, بە ئامادەبوون و چاودێرى هەیئەى فەرمان کردن بە چاکەو ڕێگرى کردن لە خراپە دەست دەکرێت بە دەرکردنى ئەو قورئانانەو 50 نوسخەى موصحەف دەردەهێنرێتە دەرەوە کە گومان دەکرێت کارى جادوگەران بێت...
شایەنى باسە جادوگەران و فاڵچییەکان بۆ ڕازى کردن شەیتان و بە مەبەستى سەرگرتنى کارە قێزەون و کوفرىیەکانیان زۆربەى جار پەنا دەبەنە بەر کارو ڕەفتارى کوفرى لەم جۆرەو لەمەش قێزەونتر....
ئەمەش ئەو ڕاستىیە دەسەلمێنێت کە ئەو کەسانەى کارى جادوێتى و قۆڵبڕین ئەنجام دەدەن بە چ کارێکەوە سەرقاڵن و تاوان و جینایەتیان چەندێکەو شایستەى چ سزایەکن...وە ئەو خەڵکە داماوە عەوامە خۆ بە موسڵمان زانەى سەردانیشیان دەکات بۆ پرسیار کردن لێیان دۆزینەوەى شتە وون بوو غەیبیەکان چەندێک تاوانبارو گوناهبارن...پەنا دەگرین بە خواى گەورە....خوایە لێمان خۆشبە کە قورئانە پیرۆزەکەت بەو شێوەیە دەبینین....مەبەستمان لە بڵاو کردنەوەى ئاگادار کردنەوەى عەوامانە لە سەردانى کردنى ساحیرو فاڵچییەکان....
ئاژانسەکانى هەواڵ
0 التعليقات:
إرسال تعليق