نوێژی خۆرو مانگ گیران( الخُسوف و الكُسوف)
ئەم نوێژە بە وتنی: (الصّلاة جامِعة) خەڵكی بۆ كۆدەكرێتەوەو بانگ و قامەتی نییە، وە سوننەت وایە ئیمام دەنگ بەرز بكاتەوە تیایداو ڕاست ترین وەسفی دوو ڕكاتەو لەهەموو ڕكاتێكدا دوو چەمینەوە (الركوع)ی تێدایە. وە لەنێوان چەمینەوەكاندا جارێكی تر دەست دەگرێت و سورەتی [ الفاتحە ]و سورەتێكی تر دەخوێندرێتەوە. وە سوننەتە لەوكاتەدا خێرو چاكە زۆر بكرێ وەك پاڕانەوەو تەكبیرات و خێركردنو داوای لـێخۆشبوون كردن لەخوای گەورە. بەڵام تەپڵو تەنەكەو دەف لێدان لەوكاتەدا داهێنراوو (بدعة)یەو لە خووڕەوشتی ناموسڵمانانە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق