کاتی خۆی زۆرم بەلاوە سەیر بو کەوا دەوترا ، زانا هەیەو مەلا هەیە بەرگری لە زاڵم و ستەم کار‌و طاغوت دەکات، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا بەچاوی سەری خۆمان هەموو ئەو بەڵگانەی کە لەقورئان و سوننەتدا باسیان لێوە کراوە سەبارەت بەدین فرۆشان هاتونەتە دی ، وەك نمونەی شێخە دین فرۆشەکەی ئەزهەرو هاوشێوەکانی لە وڵاتانی خلیج و لای خۆشمان.
من بەو جۆرە کەسانە دەڵێم سوێندتان دەدەم بەخوا، تائێستا نیو هێندە بەرگریتان لە دینی خوا کردوە ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو بێ ڕێزیه‌ی که‌ده‌کرێت به‌رامبه‌ر په‌یامه‌که‌ی؟، وەك ئه‌و هه‌موو به‌رگریه‌ی لەو سەرکردە طاغوتانەی دەکەن؟.
ئاگاداری ئەوکەسانە دەکەمەوە لەبەر خوا ، کەوا بەم ووتەیەی هاوەڵی بەڕێز إبن مەسعود (خوای لێ ڕازیبێت) بیریان دەخەمەوە کەدەفەرمووێت:
ئەگەر کەسێك لەگۆشەیەکدا حەفتا ساڵ خوا پەرستی بکات بەڵام زاڵمێکی خۆش بوێت، ئەوا خوای گەورە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا زیندوی دەکاتەوە!.
وە خوای گەورەش وەسفی ئەو جۆرە زانایانە بەم شێوەیە دەکات لەقورئانی پیرۆزدا لەسورەتی الأعرافدا دەفەرمووێت: (وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِى ءاتَيْنَـٰهُ ءايَـٰتِنَا فَٱنْسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَـٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَـٰهُ بِهَا وَلَـٰكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى ٱلأرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث) الأعراف:175، 176.
واتە: (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه.
که زانایانی ته‌فسیر ده‌فه‌رموون ئه‌م ئایه‌ته باس له گه‌وره زانایایه‌کی جوله‌که ده‌کات به‌ناوی به‌لعه‌می کوڕی باعورا، کاتێك که نێردرا بۆ لای پاشایه‌ك ، پاشاکه پاره‌و سامانی خسته به‌رده‌ستی ئه‌ویش که‌وته هه‌نسکه هه‌نسك به‌دوای پاره‌و سامانداو گومڕاو سه‌رلێشێواو بو.

0 التعليقات:
إرسال تعليق