ووردترین وەسف و جوانترین تەعبیرێك بۆ سیفەتەكانی پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئافرەتێكی بە تەمەن كردی, كاتێ پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە ڕێگای كۆچیدا بەرەو مەدینە دای بە لای ڕەشماڵەكەیداو كەمێك لایان مایەوە, ئەو ئافرەتە ناوی (أم معبد) بوو.
پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لەگەڵا ئەبو بەكر(ڕەزای خوای لێ بێت)و خزمەتكارەكەی و ئەو چاوساغەی لەگەڵیاندا بوو لەمەككەوە دەرچوون. لەرێگایاندا بەرەو شاری مەدینە بەلای دوو ڕەشماڵا(خێمە)ی ئافرەتێكی پیردا تێپەڕ دەبن كە ناوی (أم معبد)ەو لە نزیك ڕەشماڵەكەیەوە دانیشتووەو خواردنەوەو خواردن دەدا بە خەڵك، ئەمانیش داوای خواردنی (گۆشت و خورمای )لێ دەكەن هەتا لێی بكڕن، بەڵام هیچیان لە لایدا نەبینیەوە، پێغەمبەریخوا(صلی الله علیه وسلم) تەماشای مەڕێك دەكات لە سوچێكی ڕەشماڵەكەدایە، دوای ئەوەی هیچ توێشویان پێ نەماوەو برسیانە .
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەم مەڕە چییە ئەی (أم معبد )؟
أم معبد: مەڕێكە بەهۆی لاوازی یەوە لەڕانەكە بەجێ ماوەو نەیتوانیووە دەرچێ بۆ لەوەڕ .
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم): ئایا شیری تێدا هەیە ؟
ام معبد: زۆر لەوە لاوازترە تا شیری تێدا بێت .
پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم): ئایا ڕێگام ئەدەیت بیدۆشم .
أم معبد: باوك ودایكم بە فیدات بن، ئەگەر ئەتەوێت بیدۆشیت بیدۆشە .
پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) مەڕەكە بانگ دەكات و دەست دەهێنێ بەسەر گووانیداو ناوی خوای گەورە دەهێنێو دەپاڕێتەوە بۆ (أم معبد) لەمەڕەكەیدا. هەتا مەڕەكە هەردوو قاچی بڵاودەكاتەوەو گوانی پڕ دەبێت لە شیرو ئامادەیە بۆ دۆشین، پێغەمبەریش(صلی الله علیه وسلم) داوای جامێكی گەورە دەكات و دەست دەكات بە دۆشینی تاپڕ دەبێت، پاشان دەرخواردی ئافرەتەكەی دەدات هەتا تێر دەخواتەوە، وە دەرخواردی هاوڕێكانی دەدات تا تێردەخۆنەوە، پاشان خۆشی كۆتا كەس دەیخواتەوە، پاشان جارێكی تر دەست دەكاتەوە بە دۆشینی تا دەفرەكە(جامەكە)پڕ دەكات و لەلایان جێی دەهێڵێو پارەی ئەوەی دەداتێ و دەردەچن و دەڕۆن ..
پاش كەمێك هاوسەری ئافرەتەكە كە ناوی(أبو معبد)ە دەگەڕێتەوەو ڕانەمەڕە لەڕو لاوازەكانی پێش خۆی داوە كە لەلاوازیدا بەملاولادا دەكەون، تەماشا دەكات شیر دەبینێ !!
أبومعبد (بەسەر سوڕمانەوە)دەڵێ: ئەم شیرەت لە كوێ بوو (أم معبد)؟ خۆ مەڕەكەمان نەهاتووە بۆ لەوەڕو هەتا ئێستا نەزاوەو شیردەریش لەماڵەكەدا نییە ؟!!!
ام معبد :نەخێر, سوێند بەخوا پیاوێكی پیرۆز بەلاماندا تێپەڕیو حاڵ و حسابێكی ئاوابوو.بەسەرهاتەكەی بۆ دەگێڕێتەوە.
ابو مەعبەد: دەسا (أم معبد ) وەسفی ئەو پیاوەم بۆ بكە بزانم سیفەتی چۆن بوو .
ئەوجا (أم معبد) وەسفی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) دەكات و دەڵێت:
(رأيت رجلاً ظاهرالوضاءة): پیاوێكم بینی ڕۆشنایی ئاشكراو دیاربوو .
(أبلج الوجه): ڕووی نورانی و پرشنگدار بوو .
(لم تعبه نُحلَة ولم تزر به صقلة): لاشەی نەزۆر لاوازو نەزۆر قەڵەوو ئەستوور بوو.
(وسيمٌ قسيمٌ في عينيه دعج ): جوانێكی نورانی بوو لەچاویدا ڕەشایییەكی زۆری تێدابوو. واتە:چاوی ڕەش بوو.
(وفي أشفاره وطف ): برژانگی چاویشی درێژ بوو .
(وفي صوته صهل): لە دەنگیدا صەداو خۆشییەكی تێدا بوو .
(وفي عنقة سطع ): مل وگەردنی بەرزو درێژ بوو .
(وفي لحيته كثاثة): ڕیشی درێژو پڕبوو .
(أزجُّ أقرَن): هەردووبرۆی درێژ وچەماوەبوو نزیك بوو بدەن لەیەك .
(إن صمت فعليه الوقار): ئەگەر بێ دەنگ بوایە ویقارو ڕێزی لێ دەباری .
(وإن تكلم سما و علاه البهاء): وە ئەگەر قسەی بكردایە بڵندیو كەشخەییو هەیبەتی پێوە دیار بوو .
(أجمل الناس وأحسنهم من قريب): لەدوورەوە لەگشت خەڵكی جوانترو بە بەهاترینیان بوو .
(حلوُ المنطق): ووشەوقسە كانی شیرینەو شیرینگۆبوو .
(فصَلٌ لانَزْرٌ ولاهَذر): بەین دەخاتە نێوانیەوەو قسەكانی ڕۆشن ومامناوەندە( واتە نە زۆر قسە دەكات, وە مە زۆر بێ دەنگ و بێ قسەیە).
(كأن منطقه خرزاتُ منظم يتحدرن): قسەكانی ئەتووت موروی ڕێكخراوە بە دوای
یەكدا دێن .
(رَبعة لايأس من طول): چوارشانەیەكە نەزۆر باڵا بەرزو درێژە .
(ولاتقتحمه عين من قصر): وەنە زۆر كورتە باڵاو ناسازە لەبەرچاودا .
(غُصن بين غصنين): لەو نێوانەدایە .
(فهو أنظرُ الثلاثة منظراً، وأحسنهم قدراً): لە هەرسێ كەسەكەدا لە هەموویان جوانترو بە قەدرو شكۆتر بوو.( ئەو سیانەش: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)و ئەبوبەكرو دەلیلەكەیان بوو)
(له رفقاء يَحفون به): كۆمەڵە هاوڕێیەكی هەیە دەوریان داوە .
(إن قال،أنصتوا لقوله): ئەگەر قسە بكات؛ گوێی بۆ ڕادەگرن .
(وإن أمرَ تبادروا لأمره): وە ئەگەر فەرمان بدات هەڵپە دەكەن بۆ جێبەجێ كردنی .
(محشود محفود ): كۆمەڵە هاوڕێیەكی هەیە گوێ ڕایەڵن بۆی وخۆشیان دەوێ .
(لاعابس ولامُفَنَّد): ڕوولە كەس هەڵناكات و ووتەكانی دوورە لە بەتاڵا وئەفسانە .
أبومعبد فەرمووی: سوێند بەخوا ئەوە هاوەڵەكەی قوڕەیشە كە بۆمان باسكراوە لە بارەیەوە لە مەككەدا، وە ویستم وابووە كەهاوەڵایەتی بكەم و ئەگەر ڕێگام دۆزییەوە بۆ ئەوە ئەوا وادەكەم .
ئیتر بەیانی دەنگێكی بەرز لە مەككەدا هاواری دەكرد بەجۆرێ دەیانبیست و نەیاندەزانی كێیەو دەیفەرموو:
جزى الله ربالناس خيرَجزائه رفيقين قالا خيمتي أم معبد
هما نزلاها بالهدى ،واهدت به فقد فاز من أمسى رفيق محمد
حديث حسن قوى أخرجه الحاكم وصححه، ووافقه الذهبي
إبن كثیر دەفەرموێ: بەسەرهاتەكەی أم معبد مەشهورو بڵاوەو ڕیوایەت كراوە لەچەند ڕێگایەكەوە كە یەكتری تێك هەڵكێش بەیەك دەكەن و یەكتری بە هێز دەكەن.
سەرچاوە/ ڕووخسارو ڕەوشتە بەرزەكانی پێغەمبەری خۆشەویست(صلی الله علیه وسلم)
كۆكردنەوەو ئامادەكردنی: حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق