پیاوانت زیندانی دەكرێن..تۆش نە (عومەر)ت لە ناودایەو نە (صەلاحەدین)..وە نە (خالید) تا ڕۆم غەزوو بكات
و خاچپەرستان بشكێنێت.
ئیبن ئەسیری مێژوو نوس ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە مێژووەكەیدا باس لە هەندێك لە كردەوەكانی تەتارەكان دەكات لە وڵاتی (ما وراء النهر) و كردەوەی خاچ پەرستەكان لە شام و دومیاتەدا
لە كاتی نوسینەوەی ئەو مێژووەدا دەڵێت:سوێند بە خوای گەورە دوای ماوەیەكی زۆر ئەو كەسانەی لە دوای ئێمەوە دێن و ئەم كارەساتە تۆماركراوو نوسراوەیە دەبینن بە دڵنیایییەوە ئینكاری ئەكەن و بە ڕاستی نازانن, خۆ ناحەقیشی نییە, جا هەر كات ئەمەی بە دوور زانی با ئەوە بزانێت كاتێك ئێمەو هەموو ئەو كەسانەی ئەم بەسەرهاتەیان نوسیوەتەوە لەم زەمانەدا هەمووان ئاگاداری ئەمەن و زاناو نەزان ئاگاداری بوون ئەمەندە مەشهور بووە, خوای گەورە كەسی شیاو بنێرێت و كاری بۆ ئاسان بكات تا ئیسلام و موسڵمانان بیانپارێزێت, بە ڕاستی بە دەست دوژمنەوە زۆریان چەشتوو و بە دەست پاشایانێكی موسڵمانانیشەوە كە خەمی تەنها گەدەو داوێنی بووەو بەس,
وە لە دوای هاتنی پێغەمبەری خواوە(صلی الله علیه وسلم) تا ئەم كاتە موسڵمانان ئازارێكی قورستریان نەچەشتووە وەك ئەوەی ئەمڕۆ دەیچێژن.
........................
ڕەحمەتی خوای گەورەت لێ بێت ئەی ئیبن ئەسیر
بەلاتەوە وایە ئێمە بڕوا بەو هەواڵانە ناكەین كە تەتارو خاچپەرستان بەسەر موسڵمانانیان هێناوە
وە عوزریشمان بۆ دێنیتەوە كە بڕوای پێ نەكەین
لەبەر گەورەیی و فەزاحەتی ئەو كردەوانەی ئێوە نوسیوتانەتەوە
دە سا ڕێگەمان بدە بە هەواڵت بدەینێ بەوەی لەم زەمانەی ئێمەدا دەگوزەرێت دوای ئەو زەمەنەی تۆی تێدا بویت بە هەشت سەدە, كە لە وەسف كردن نایەت و ناژمێردرێت كە چەند قەسابخانە بۆ موسڵمانان دانراوە:
بینیمان لە ئەفغانستان...كە شیوعییەكان داگیریان كردو دوو ملیۆن موسڵمانایان كوشت, دوای ئەوەش بینیمان لە لایەن خاچپەرستانەوە داگیركراو كوشتارو فەسادێكی زۆریان تێیدا نایەوە.
وە دەوڵەتانی كرواتمان بینی كە چۆن صرب و كرواتییەكان پەلاماریان دا, وە حورمەتی ئەو وڵاتەیان شكاندو پیاوانیان ئیبادە كردو منداڵەكانیان كوشت
وە عێراقمان بینی چۆن هێزی دوژمنكاری دایانە بەر ناپاڵم و بۆردومانیان كردو سەدان ساڵ گەڕاندینەوە دواوەو دواتریش تەسلیمی باتنییەكانیان كرد.
وە بینیمان چۆن جولەكە لە فەلەتیندا فەسادیان نایەوەو كوشت و بڕو وێرانكاریان كرد.
وە هیندۆشەكانمان بینی لە هیند چۆن مزگەوتی موسڵمانایان دەڕوخاندو لە جێگایدا پەرستگاكانیان دروست دەكردو خوێن و ناموسیان حەڵاڵ دەكرد
وە بوزییەكانمان بینی چۆن موسڵمانان دەتۆقێنن لە توركستان و تەنگیان پێ هەڵدەچنن و لە ماڵیان دەریان دەكەن.
وە براكانیانمان بینی لە میانمار, كە چۆن سزای موسڵمانان دەدەن لە ئەراكان و جەستەیان لەتوپەت دەكەن و منداڵەكانیان دەسوتێننو ماڵەكانیان خاپور دەكەن و ترسو بیم لە ناویاندا بڵاو دەكەنەوە تا ناچاریان بكەن خانەو ماڵیان جێ بێڵن.
وە هەتا ئەم ساتەش بەردەوامن لەسەر ئەم كارەیان.
وە نوصەیرییەكانمان بینی چۆن وڵاتی شامیان داگیر كردو منداڵانیان لەتوپەت كردو ئافرەتانیان ئەتك كردو پیاوانیان سزا دا و چییان توانی بە ئەهلی سوننەیان كرد, هەر وەك چۆن برا ئیمامییە باتنییەكانیان ئەنجامیاندا بەرامبەر ئەهلی عێراق و ئەهواز
هەموو ئەمەناو زیاتریش دەكرێت بەرامبەر براكانمان, موسڵمانانیش لە سەراپای زەوی دا ژمارەیان نزیكەی ملیارو نیوێكەو كەچی سەریشیان ناخەن
دەسا تۆ لە كوێیت ئەی ئیبن ئەسیر.. تا تەماشای حاڵیان بكەیت و لە ئەمانە مێژووەكەتدا بینوسیتەوەو زیاتر سەرسام بیت لە سەرسامیت بە خەڵكی زەمەنی خۆت
0 التعليقات:
إرسال تعليق