(چۆن گه‌لێک گومرا ئه‌بێت که‌پیاوێکی وه‌ک حه‌سه نی به‌سری تێدا بێت )
چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی.... حه‌وته‌م......ان شا‌ء الله
(مه‌سله‌مه‌ی کوری عبد الملک)
موژده‌ده‌ر هات وموژده‌ی دا به خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) که خزمه‌تکاره‌کایان (خه‌یره) کوریکی چاوگه‌ش وجوانی بووه ،دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) زۆرخۆش حال بوو ده‌م چاوی گه‌شایه‌وه وه‌ناردی به‌دوایی (خه‌یره) وکۆرپه‌له‌که‌ی تاوه‌کو له‌مالی دایکی باوه‌رداران کاتی پاش مندال بوون ببه‌نه‌سه‌ر ،چونکه (خه‌یره) زۆرخۆشه‌ویست بوو له‌لای دایکی باوه‌رداران چه‌ند کاتێکی پێ چوو تاوکوو (خه‌یره) وکۆرپه‌له‌چاوگه‌شه‌که‌ی هاتن بۆلای دایکی باوه‌رداران که‌چاوی پێ که‌وت به‌م منداله چاوگه‌شه چاوی پر بوو له‌جوانی ومیهره‌بانی وبێ تاوانی هه‌نده‌ی تر دلی دایکی باوه‌رداران گه‌شایه‌وه وتی ئه‌ی (خه‌یره) ناوت لێناوه ؟ وتی نه‌خێر دام ناوه بۆئه‌وه‌ی تۆناوی لێ بنێت ،
ئینجا دایکی باوره‌داران وتی به‌به‌ره‌که‌تی خوا ناوی ئه‌نێم (حه‌سه‌ن)ئینجا ده‌ستی به‌رز کرده‌وه بۆ ئاسمان ودوعای خێری بۆ کرد .
به‌لام خۆشه‌ویستی (حه‌سه‌ن) ته‌نها له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران نه‌بوو به‌لکو له‌مالی یه‌کێک له هاوه‌له‌به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه ر که‌ناوی (زه‌یدی کوری سابت) که (وه‌حی) بۆ پێغه‌مبه‌ر ئه‌نوسیه‌وه چونکه باوکی (حه‌سه‌ن) که‌ناوی (یه‌سار) بوو خزمه‌ت کاری مالی ئه‌م هاوله‌به‌رێزه‌ی پێغه‌مبه‌ربوو ،( حه‌سه‌نی به‌سری ) له‌مالێک گه‌وره‌بوو که‌مالی پێغه‌مبه‌ر بوو له‌لایه‌ن دایکی باوه‌رداران (دایکی سه‌له‌مه) که‌ناوی (هند کچی سهیل) ئه‌م ئافره‌ته یه‌کێک بوو له‌خانه‌دان ترین ئافره‌تی مه‌که که له‌کاتی پێش ئاینی ئیسلام توانیوه‌تی بخوێنیت وبنوسێت وه‌ئه‌مه بوه هۆی گێرانه‌وه‌ی (387) فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر که‌زۆرترین فه‌رمودیه گێراوه‌ته‌وه له‌یه‌ک که‌س ،( حه‌سه‌نی به‌سری ) زۆر له‌وه‌زیاتر خۆش به‌ختر بوو چه‌ند جار (خه‌یره) ئه‌چو بۆ بازار بۆشت کرین که‌ئه‌م کۆرپه‌له چاوگه‌شه ئه‌گریا (دایکی سه‌له‌مه) شیری خۆی ئه‌دا به‌م کۆرپه‌له چاو گه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت وهێمن بێته‌وه .
بۆیه (دایکی سه‌له‌مه) له‌دوو روه‌وه دایکی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) یه :_
رووی یه‌که‌م :_ به‌وشێوه‌یه‌ی که‌دایکی باوه‌ردارانه .
رووی دووه‌م :_ به‌شێوه‌ی که شیری پێ داوه .
( حه‌سه‌نی به‌سری ) له‌م که‌ش وهه‌وایه گه‌وره‌بوو که‌له‌نێوان مالانی دایکی باوه‌رداران وهاوه‌له‌به‌رێزه‌کان تاوه‌کوو ( حه‌سه‌نی به‌سری ) گه‌وره‌بوو بوه گه‌نجێکی جوان وقه‌شه‌نگ ، تاوه‌کوچه‌ند فه‌رموده‌ی گێراوه‌ته‌وه له‌هاوه‌لانی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) له‌وانه ( عوسمانی کوری عه‌فان،وعه‌لی کوری ئه‌بوتالیب ،وعبداللح کوری عومه‌ر،وعبدالله کوری عه‌باس ،وئه‌نه‌سی کوری مالک ،وجابری کوری عبدالله وه‌ی تر له‌هاوله به‌رێزه‌کان ره‌زاورحمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێبێت .به‌لام زۆر دلی به‌عه‌لی کوری ئه‌بو تالیب ئه‌بووه تاوکو لێ جیاوازنه‌ئه‌بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ئ ئه‌م هاوه‌له‌به‌رێزه له‌پاراوی زمانی وته‌قواوله‌خواترسانی وزانستی که له‌پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی وه‌رگرتبوو .
( حه‌سه‌نی به‌سری ) که‌ته‌مه‌نی گه‌یشته (چوارده سال) له‌گه‌ل باوکی به‌رێ که‌وتن بۆشاری (به‌سره) بۆیه ناوبانگی ده‌رکرد له‌دوایی به ( حه‌سه‌نی به‌سری ) .شاری (به‌سره) ئه‌وکات قه‌لا وپێگه‌ی موسلمانان بوو بۆ جیهاد کردن بۆیه شار رازابووه‌به‌گه‌وره هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر وتابیعیه به‌رێزه‌کان وریزی وانه‌شه‌رعیه‌کان جمه‌ی ئه‌هات له‌ناومزگه‌وته‌کان له‌وانه ریزی هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر (عبد الله کوری عه‌باس) که‌زانای ئه‌م ئومه‌تیه به‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( حه‌سه‌نی به‌سری ) له‌م هاوله‌به‌رێزه زانستێکی زۆری لێ وه‌رگرت له‌وانه (ته‌فسیروفقه وئه‌ده‌ب وزمانی عه‌ره‌بی وفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر) تاوکوو ( حه‌سه‌نی به‌سری ) بووه‌زانایه‌کی به‌رێزی ئه‌م ئومه‌ته ناوی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) له شاراندابلاوبۆه .
ئه‌وتا خه‌لیفه‌ی باوه‌رداران (مه‌سله‌مه‌ی کوری عبدالملک) پرسیاری کرد له (خالیدی کوری سه‌فوان ) گوتی باسی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) م بۆبکه چونکه تۆ له‌هه‌مویان باشتر ئه‌یناسیت
(خالیدی کوری سه‌فوان) :_ ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ناو دلی وه‌ک روکه‌شی وایه وقسه‌ی وه‌ک کرده‌وه‌ی وایه ئه‌گه‌ر فه‌رمانی به‌کرده‌وه‌ی چاک بکا ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که خۆی فه‌رمان ئه‌کات به چاکه وئه‌گه‌ر نه‌هی له‌خراپه بکات ئه‌وا یه‌که‌م که‌سه که نه‌هی له‌خراپه ئه‌کات و من بینیم مالی دونیای نه‌ئه‌ویست ئینجا خه‌لک داوایان له‌وئه‌کرد ،ئینجا (مه‌سلمه) گوتی (به‌سه به‌سه چۆن خه‌لک گومرائه‌بێت پیاوێکی وای تیابێت ) ؟؟
ئینجا کاتێک (حه‌جاجی کوری یوسفی سه‌قه‌فی) بو به‌ده‌سه‌لاتدار له ولاتی عیراق که‌چه‌ند پیاوێکی سته‌م کار بوو ( حه‌سه‌نی به‌سری ) له‌ونه‌وبوو که به‌روه‌روی راوه‌ستا و دژایه‌تی کرد وته‌نها له‌خوای گه‌وره ئه‌ترسا .
جارێکیان (حه‌جاج) خانوێکی گه‌وره‌ی دروست کرد وبانگی خه‌لکی کرد بۆئه‌وه‌ی بێن ته‌ماشای بکه‌ن ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئه‌م فرسه‌ته‌ی قۆسته‌وه بۆئه‌وه‌ی بچێت قسه بۆخه‌لکه‌که‌بکات بۆیه چوه چوارده‌وره‌ی وسوراوه‌و گوتی ( ته‌ماشامان کرد که ئه‌م پیسی ناو پیسان مه‌به‌ستی حه‌جاج بوو که ئه‌م قه‌سروماله‌ی دروست کردوه به‌لام نازانێ که (فیرعه‌ون) قه‌سرێکی زۆر له‌وی گه وره‌تر دروست کرد دوایی خوای گه‌وره فیرعه‌ونی له‌ناو برد خۆزگه (حه‌جاج) ئه‌زانێت که ئه‌هلی ئاسمان رقیان لێه‌تی و وخه‌لکی ئه‌رز ئه‌ویان هه‌لخه‌له‌تاندوه )
تاوه‌کویه‌کێک له‌ئاماده‌بوان دلی پێ سوتا وتی به‌سه ئه‌ی باوکی سه‌عید به‌سه .
( حه‌سه‌نی به‌سری ) فه‌رموی به‌کابرا به‌خوا بێ ده‌نگ نابم چونکه خوای گه‌وره په‌یمانی له‌زانایان وه‌رگرتوه که حه‌ق بۆخه‌لک روون بکه‌نه‌وه ونه‌یشارنه‌وه .
دوای (حه‌جاج) به‌پیاوانی خۆی گوت ئه‌ی بێ غیره‌تینه به‌ندیه‌ک له‌به‌نده‌کان دێت ئه‌وا به‌من ئه‌لێت ئێوه‌ش رائه‌وه‌ستن والله ئه‌بێت خوێنی ئه‌وتان ده‌ردخوارد بده‌م دوای گوتی به سه‌ربره‌که خۆت ئاماده‌بکه وبه چه‌ند پۆلیسێکی گوت برۆن ئه‌م کابرایه‌م بۆ بهێنن که ( حه‌سه‌نی به‌سری ) یان هێنا بۆ لای (حه‌جاج) لێوی خۆی جولاند ئینجا حه‌جاج پێ گوت فه‌رموو فه‌رموو ئه‌ی باوکی سه‌عید لێره دابنیشه له‌شوێنی خۆی داینا ئینجا خه‌لک زۆر پێیان سه‌یر بوو تا که‌مێک پێش ئێستا حه‌جاج ئه‌وه‌نده توره بوو له ( حه‌سه‌نی به‌سری) که ئه‌ی ویست خوێنی برژێنێ و بیدا به پیاوانی خۆی ئه‌ی بۆ ئێستا ئه‌وا نه‌رم بووه؟
ئینجا حه‌جاج پرسیاری لێ ئه‌کرد و( حه‌سه‌نی به‌سری ) ولامی ئه‌دایه‌وه تاوکوو ته‌واو بوو ئینجا گوتی بۆنی خۆش بهێنن ده‌ستی به‌بۆنی خۆش ئه‌کرد وله ریشی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئه‌دا تاوکو ته‌واو بوو دوای حه‌جاج وتی تۆ گه‌وره‌ی زانایانی ئه‌ی باوکی سه‌عید دویا ( حه‌سه‌نی به‌سری ) رۆیشت ئینجا جێگری حه‌جاج به‌دوایی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) که‌وت وتی ئه‌ی باوکی سه‌عید پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێت حه‌جاج ئه‌ونده توره ببو خوێن له‌چاوانی ئه‌باری به‌لام من بینیم که‌تۆ هاتیته ژوره‌وه ده‌مت جولاند چیت وت ؟؟
( حه‌سه‌نی به‌سری ) گوتم ( ياولي نعمتي وملاذي عند كربتي اجعل نقمته برداوسلاما علي كما جعلت النار بردا وسلاما علي ابراهيم ) .
زۆرن ئه‌وچیرۆکانه‌ی که تیایدا ( حه‌سه‌نی به‌سری ) قسه‌ی حه‌قی تێدا کردوه وه‌به‌روه‌روی ده‌سه‌لاتداران بۆته‌وه جارێکیان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌میری باوه‌رداران (عومه‌ری کوری عبدالعزیز) کۆچی دوای کرد (یه‌زید) هاته‌سه‌رته‌خت ده‌سه‌لات ئه‌وه‌بو لای دا له رێگای حه‌ق ووه‌ک ئه‌وه‌ی پێشه‌تر نه‌ئه‌بوو کاتێک بوه ده‌سلاتدار که‌سێکی کرده ده‌سه‌لاتدار له عیراق به‌ناوی (عومه‌ری کوری هبیره) (یه‌زید) نوسراوله‌دوونوسراو ئه‌ی ناردبۆ(عومه‌ری کوری هه‌بیره) که‌تیایدا بۆ ئه‌نوسی توند به له‌گه‌ل خه‌لک وهه‌ندێک جاربرۆباله‌گه‌ل حه‌قیش نه‌بیت . بۆیه (عومه‌ری کوری هه‌بیره) بانگی هه‌ردوو زانای کرد ( شه‌عه‌بی) و( حه‌سه‌نی به‌سری ) وتێی گه‌یاندن که (یه‌زید) فه‌رمانی پێ ئه‌کات به‌هه‌ندێک جار به خراپه ئایا له‌ئاین ده‌ر ئه‌چێت ؟ زانا( شه‌عه‌بی) ولامێکی داوه تۆزی نه‌رمی تێدابووبۆ خه‌لیفه وسه‌رکرده‌ی عێراق (عومه‌ری کوری هه‌بیره) و( حه‌سه‌نی به‌سری ) بێ ده‌نگ بوو .
(عومه‌ری کوری هه‌بیره) تۆچی ئه‌لێت ئه‌ی باوکی سه‌عید؟
( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئه‌ی کوری هه‌بیره له‌خوا بترسه بۆیه‌زید به‌لام مه‌ترسه له‌یه‌زید بۆ خوا ،وه‌بزانه خوای گه‌وره ئه‌تپارێزی له‌یه‌زید به‌لام یه‌زید ناتپارێزی له‌خوای گه‌وره ،وه‌بزانه خه‌ریکه فریشته‌یه‌ک بۆت دائه‌به‌زێت له‌سه‌رقه‌ره‌وێله‌که‌ت لات ببات وه‌بتبات له‌فراوانی قه‌سره‌که‌ت بۆ ته‌نگی گۆره‌که‌ت ئینجا له‌گۆره‌که‌ت (یه‌زید) نابینه‌وه‌به‌لکو ئه‌م کرده‌وانه‌ت ئه‌بینیه‌وه که سه‌رپێچی خوای (یه‌زید)ت پێ ئه‌کرد ،ئه‌ی کوری هه‌بیره بزانه ئه‌گه‌ر له‌گوێ رایه‌لی خوای گه‌وره دابیت ئه‌وائه‌ت پارێزێ له‌خراپه‌ی (یه‌زید) وئه‌گه‌ر له‌گه‌ل خراپه‌ی (یه‌زید) دابیت ئه‌وائه‌تداته ده‌ست خراپه‌ی یه‌زید ،وبزانه نابێت گوێ رایه‌لی هیچ که‌سێک بکرێت مادام ئه‌م که‌سه گوێ رایه‌لی خوا ناکات .
ئینجا (عومه‌ری کوری هه‌بیره) گریا وتاوکو چاوکانی پر له فرمێسک بوو ئینجا چه‌ندین دیاری دا به ( حه‌سه‌نی به‌سری )دوای خۆی و زانا (شه‌عه‌بی) چونه‌وه بۆ مزگه‌وت وخه‌لک کۆبونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا چی‌یان وتوه به ئه‌میری عیراق زانا (شه‌عه‌بی) وتی خه‌لکینه ( هه‌رکه‌سێک ئه‌یه‌وێت خوای گه‌وره به‌باشتر بزانێت له سه‌ر خه‌لکی تر له‌هه‌موو شوێنێک با بیکات سوێند به‌وخوایه‌ی که روحی منی به‌ده‌سته ئه‌م قسه‌یه‌ی که ( حه‌سه‌نی به‌سری ) به (عومه‌ری کوری هه‌بیره‌ی) وت ئه‌م زانی به‌لام به‌خوا ویستم دلی (عومه‌ری کوری هه‌بیره) رازی بکه‌م به‌لام ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ویستی خوای گه‌وره له‌خۆی رازی بکات خوای گه‌وره ئه‌وی له(عومه‌ری کوری هه‌بیره) نزیک کرده‌وه منی دوور کرده‌وه .
( حه‌سه‌نی به‌سری ) نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵ ژیا به‌لام خه‌لک هه‌ر له ئامۆژگاریه‌کانی دلی نه‌رم ئه‌بۆوه وه‌چاوه‌کانی پر ئه‌بوو له فرمێسک ئه‌گه‌ر گوێ له ئامۆژگاریه‌کانی ئه‌بوو ،ئه‌وه‌تا کاتێک پرسیاریان لێ کرد له باره‌ی دونیا ئه‌ویش وتی پرسیارم لێ ئه‌که‌ی له باره‌ی دونیا ورۆژی دوایی ؟
(نمونه‌ی ژیانی دونیا ورۆژی دوایی وه‌ک رۆژهه‌لات ورۆژئاوایه چه‌ند تۆ له‌لایه‌کیان دوور نزیک بکه‌ویته‌وه ئه‌وا له‌وه‌ی تریان دوور ئه‌که‌ویته‌وه .
وه‌پێم ئه‌لێت پێناسه‌ی دونیا‌م بۆ بکه پێناسه‌ی چیت بۆ بکه‌م دونیایه‌ک سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌ول دان وماندوو بونه وکۆتایه‌که‌ی له‌ناو چونه !!!
وه‌له حه‌لاله‌که‌ی حیسابه‌وله حه‌رامه‌که‌ی لێپێچینه‌وه‌یه .......
هه‌رکه‌سێک تیایدا ده‌وله‌مه‌ند بوو ئه‌وا توشی تاقی کردنه‌وه بوو وه‌هه‌رکه‌سێک هه‌ژار بوو ئه‌وا دل غه‌مگین ئه‌بێت ......
وجارێکی دی پرسیاریان لێ کرد له‌باره‌ی خۆی وخه‌لک ؟؟
وتی قورمان به‌سه‌ری چیمان له‌خۆمان کرد ؟!!
ئاینه‌که‌مان به که‌م زانی ودونیامان به باشتر زانی !!!
وه‌ره‌وشتمان له‌ده‌ست چوو جل وبه‌رگمان نوێ کرده‌وه ....
یه‌کێک له ئێمه له‌سه‌رلای چه‌پ ئه‌خه‌وێت وه‌له‌مالی خه‌لک ئه‌خوات ....
خواردنه‌که‌ی به‌دزی په‌یدا کردوه ..
پاره‌که‌ی به بێ ئیش کردن په‌یدا کردوه .....
داوای شیرینی ئه‌کات پاش ترشی ....
داوای شتێکی گه‌رم ئه‌کات پاش شتێکی سارد ....
داوای شتێکی فێنک ئه‌کات پاش شتێکی وشک ....
تاوه‌کوو ورگی پر بوو له خواردن سک ئێشه ئه‌گرێت ئینجا قرقێنه ئه‌داته‌وه له زۆر خواردن ...
دوای ئه‌لێ رۆله شتێکم بۆ بهێنه تاوکوخواردن هه‌زم بکات ...
هه‌ی گێله ته‌نها دینه‌که‌ته هه‌زم ئه‌که‌یت ...
کوا دراوسێکه نه‌داره‌که‌ت ؟؟؟؟
کوا هه‌تیوه برسیه‌کان ؟؟؟؟
کوا هه‌ژارونه‌داره‌کان ؟؟؟
کو ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردی که بیده‌یه‌ت به بێ چاره‌کان ؟؟
خۆزگه ئه‌تزانی تۆ ژماره‌ی ....
هه‌رکاتێک رۆژئاوائه‌بێت ئه‌وا ژماریه‌کت لێ که‌م بۆوه ...
دوایی هه‌موی ئه‌روات ..
ئینجا له‌شه‌وی هه‌ینی سالی سه‌دوده‌ی کۆچی ولامی بانگی خوای گه‌ره‌ی دایه‌وه که‌به‌یانی بۆوه شاری به‌سره هه‌ژا له‌گه‌ل بلاو بونه‌وه‌ی کۆچی دوایی ( حه‌سه‌نی به‌سری ) ئینجا ئه‌مه یه‌که‌م رۆژه له‌مێژوی شاری به‌سره که نوێژی (عه‌سر) نه‌کرێت به جه‌ماعه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌لک چوو بۆ سه‌ر قه‌بران به‌دوای ته‌رمی ( حه‌سه‌نی به‌سری )
هه‌زاران ره‌حمه‌ت له ( حه‌سه‌نی به‌سری ) بێت ئامین ....
باوکی زوبێر /
0 التعليقات:
إرسال تعليق