زياتر له 250 كه‌س له زانايان و چالاكانى ئايينى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له بهنديخانهكانى ئێراندان و تا ئێسته 6 كه‌سيان له سێداره دراون و بڕيارى سێداره بۆ 26 كه‌سى تر ده‌ر كراوه كه هه‌موو ئه‌م بڕيارانه به شێوه‌ى ناياسايى ده‌ر كراون. له كه‌متر له 10 خوله‌كدا بڕيارى سێداره بۆ 10 كه‌س له لايه‌ن داديارێك به ناوى "موحه‌ممه‌د موقهيسه"وه ده‌ر كراوه,
ئه‌م دادياره مه‌لايه‌كى شێعهيه كه خۆى سووكايه‌تى زۆرى به‌و مامۆستايان و چالاكانى ئايينيه كردوه و له وه زياتريش سووكايه‌تى به هاوهڵانى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه و سلم ى كردوه‌و ووتوويهتى به‌و موسوڵمانانه هه‌موو سوننيه‌كان كافرن و ئه‌بێ ئێوه له وڵاتى ئيمامى سه‌رده‌م (واته مه‌هدى) دا شتێك به ناوى سوننى نه‌بێت بۆيه هه‌مووتان ئهكوژين.
سەرچاوە/ ویساڵی كوردی
0 التعليقات:
إرسال تعليق