ئەی تفەنگی هاوخەباتم
پشتیوان بەرزنجی
مەشخەڵی ڕێگەی نەجاتم....
وانەزانی كەسێك نییە
هاوكارت بێ...
لە كاتی هێرش بردندا....
لەكاتی نەڕەی تەكبیر و سەركەوتنا...
وەك یارت بێ...دڵنیابە هەنگاو هەنگاو
بە دواتەوەم..خەبات ئەكەم...
ئەگەر هاتوو شەهیدكرای
لەهەر دڵۆپە خوێنێكت...
نەخشەی هەزار تفەنگی نوێی
وەك تۆ ئازا
دروست دەكەم.....
0 التعليقات:
إرسال تعليق