( ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواتۆی ببینایه خۆشی ئه‌ویستی )
(عبدالله کوری مه‌سعود )
(هیلالی کوری ئوساف) فه‌رموی (به‌مونزیری سه‌وری) ئه‌ته‌ویت که‌مێ بچین باوه‌ری خۆمان زیاد بکه‌ین لای ئه‌م شێخه ؟
(مونزیری سه‌وری ) فه‌رموی به‌لێ منیش حه‌ز ئه‌که‌م بچین به‌خوا من ته‌نها هاتومه بۆ شاری (کوفه) بۆبینینی ئه‌م مامۆستایه‌ت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) به‌لام ئایا رئیزنت لێ وه‌رگرتوه که ئێمه دێن بۆ لای ؟ چونکه من پێم گه‌یشتوه که‌له‌وه‌ته‌ی توشی نه‌خۆشی (ئفلیج) بون بووه له‌ماڵه‌وه ناتوانێ بچێته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره زیاتر نزیک بۆته‌وه .
(هیلالی کوری ئوساف) فه‌رموی نه‌خێر ئه‌م هه‌ر وایه له‌وه‌ته‌ی(شاری کوفه) ناسیویه‌تی نه‌خۆشیه‌که‌شی هیچی لێ نه‌گۆریوه .(مونزیری سه‌وری ) فه‌رموی مه‌گه‌ر تۆ نازانی ئه‌م پیاوه به‌رێزانه چه‌ند سیفه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه تۆزێک ناسکن بۆ ئه‌م شتانه ئایا ئه‌گه‌ر چوین بۆلای پێ بلێن بۆ چی هاتوین ؟یان ئه‌م بۆخۆی وقسه‌ئه‌کات ؟
(هیلالی کوری ئوساف) فه‌رموی تۆ نازانی به‌خوا ئه‌گه‌رله‌گه‌ڵ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) یه‌ک ساڵ دابنیشی ئه‌گه‌ر تۆ پرسیاری لێ نه‌که‌ی ئه‌م ده‌می ناکاته‌وه قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکات ئه‌گه‌ر تۆ پێشه‌که‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌که‌یت چونکه‌ئه‌م قسه‌کانی هه‌موو کردۆته زیکرویادی خوای گه وره وه‌بێ ده‌نگی خۆی کردۆته بیرکردنه‌وه .
(مونزیری سه‌وری ) فه‌رموی ده‌باشه باهه‌لسین ناوی خوای لێبینین بچین بۆلای .
هه‌ردوکیان چون بۆلای سلاویان لێ کرد وه‌وتیان :
چۆن بویت ئه‌م به‌یانیه ئه‌ی مامۆستا ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) وتی ئه‌م به‌یانیه‌م کرده‌وه بێ هێز وگوناه بار وچاوه‌روانی ئه‌جه‌لم ئه‌که‌م .
(هیلال) فه‌رموی ئه‌زانی دکتۆرێکی زۆرچاک هاتوه بۆ شاری (کوفه) بۆ بانگی نه‌که‌م تاوه‌کو بزانێت چیته ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ئه‌ی هیلال من ئه‌زانم ده‌رمان خواردن وچارسه‌ر کردن راسته به‌لام من بیرم کرده‌وه له‌خه‌لکه‌کانی پێشتر وه‌ک گه‌لی (عاد) و(سه‌مود) و (ئه‌سحاب الرس) وه‌چه‌ند سه‌دێک له‌نێوانیان که‌چه‌ند به‌رده‌وام غه‌می دڵیان دونیا‌و خۆشیه‌کانی بوو وزۆر له‌ئێمه به‌هێزتر بوون وزۆربه‌ده‌سه‌لاتر بوون ئه‌مان دکتۆرونه‌خۆسیان تێدابوو به‌لام نه‌نه‌خۆشه‌که ماون ونه‌دکتۆره‌که ،دوایی که‌مێ بێ ده‌نگ بوو وتی ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌خۆشیه‌که‌مان ئه‌وا ده‌رمان هه‌یه .به‌لام ئه‌مه‌نه‌خۆسیه‌که‌مان نیه .
(مونزیر) فه‌رموی به‌یارمه‌تیت مامۆستا ئه‌ی باشه ده‌ردی کوشنده‌ی ئێمه چیه ؟؟؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ده‌ردی ئێمه گوناه وتاوانه .
(مونزیر) فه‌رموی ئه‌ی ده‌رمان ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ده‌رمان ته‌وبه‌کردن وپه‌یسیمان بونه‌وه‌یه .
مونزیر) فه‌رموی باشه چۆن چاره‌سه‌رئه‌کرێت ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ته‌وبه‌یه‌کی وابکه‌یت که‌هه‌رگیزنه‌گه‌ریته‌وه بۆسه‌رگوناه وتاوان ،دوایی سه‌ری بادا ووتی ئاگاتان له‌خۆبێت له‌گوناه کردنی شاراوه چونکه له‌لای خوای گه‌وره ئاشکرایه ده‌ست بگرن به ده‌رمانه‌کی .
(مونزیر) فه‌رموی ده‌رمانی چیه ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ده‌رمانه‌که‌ی ته‌وبه‌کردنێکی وا که‌هه‌رگیز نه‌گه‌رێته‌وه سه‌ری ،دوای ئه‌وه‌نده گریا تاوه‌کو ریشی پیرۆزی ته‌ربوو .
(مونزیر) فه‌رموی ئایا تۆ ئه‌گریت که پیاوێکی ئاوا به‌ناوبانگی له چاکه ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی زۆر دووره له‌وه‌ی که‌ئه‌ی بینی له‌چاکه‌ی من، به‌خوا گه‌یشتین به‌پیاونێک مه‌به‌ستی هاوله‌به‌رێزه‌کانی( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای ێ بیت) بوو ئێمه له‌چاو ئه‌وان دز بووین ،دوای کوره‌که‌ی هاته‌ژوره‌وه وتی باوکه‌گیان دایکم (شیرینی) بۆدروست کردویت وه‌زۆر حه‌زئه‌کات تۆلێ بخوێت وتی باشه بیهێنه که‌چو بیهێنێت کابرایه‌کی (سواڵ که‌ر) له‌ده‌رگای دا وتی بابێته ژوره‌وه که‌فه‌رمویان لێ کرد بینیان کابرایه‌کی جل شر ولیکی به‌ده‌م دائه‌هاته‌خواره‌وه شرووێل (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی دابنێن له‌به‌رده‌می ئینجا کابرا ده‌ستی کرد به‌خواردنی وای ئه‌لوشیه‌وه لیکی ده‌می به‌سه‌ر خواردنه‌که‌دائه‌کرد تاوه‌کو هه‌موی ته‌واو کرد ،ئینجا کوره‌که‌ی وتی ئه‌باوکه‌گیان دایکم ئه‌وه‌نده خۆی ماندوو کردبۆئه‌وه‌ی بۆتی دروست کرد ئێستاش تۆداتنا له‌به‌رده‌م ئه‌م کابرایه که‌نه‌ی زانی چۆنی خوارد ؟ (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی کوره‌شیرینه‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ی زانی خۆ خوای گه‌وره‌ئه‌زانێ دوایی ئه‌م ئایه‌ته‌ی قورئانی پیرۆزی خوێنده‌وه (واتا هه‌رگیزناگه‌ن به‌چاکه‌ی ته‌واو تاوکو ئه‌مه‌ی که‌پێتان خۆشه نه‌ی به‌خشن وه‌هه‌رشتیکیش ببه‌خشن له‌پێناوی خوا ئه‌واخوای گه‌وره‌پێ ئاگاداره )(سوره‌ت ال عمران_ئایه‌تی 92) .
ئینجاله‌م قسانه‌دابوو کابرایه‌کی خزمی خۆی هاته‌ژوره‌وه وتی ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌زانی (حسین ی کوری فاتیمه) کوژرا ره‌زای خواله‌خۆی ودایکی بێت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی (انالله وانا اله را‌جعون) دوای ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند ( بلێ الله دروست که‌ری ئاسمانه‌کان وزه‌ویه زانیاری شاراوه‌کانی پێه خوایه تۆ خۆت له‌نێوان به‌نده‌کان حوکم ئه‌دیت ) (سوره‌تی زومه‌ر ئایه‌تی _46) ،به‌لام کابرا تێ نه‌گه‌یشت مه‌به‌ستی چی بوو له‌م ئایه‌ته گوتی له‌مه‌به‌ستت تێ نه‌گه‌یشتم چی ئه‌لێت لرباره‌ی کوشتنی ئینجا (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ئه‌لێم (ئه‌گه‌رێنه‌وه لای خوای گه‌وره وه‌هه‌رخۆی لێ کۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کات ) .
(هیلال) فه‌رموی بینیم کاتی نیوه‌رۆ نزیک بۆته‌وه گوتم ئه‌ی مامۆستا ئامۆژگاریم بکه .
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی ئه‌ی هیلال (هه‌له‌نه‌خه‌له‌تێ به‌مه‌دح وسه‌نای خه‌لک چونکه خه‌ڵک ته‌نها له‌رواله‌ت ئه‌زانن ،وه‌بزانه تۆ له‌لای خوای گه‌وره‌به‌کرده‌وه‌کانت ئه‌ناسرێته‌وه ،وه‌هه‌رکرده‌وه‌یه‌ک له‌پێناوخوای گه‌وره نه‌بێت ئه‌وا نامێنێت ).
ئینجا (مونزیر) فه‌رموی منیش ئامۆژگاری بکه ره‌حمه‌تی خوات لێبێت .
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی (ئه‌ی مونزیر له‌خوای گه‌وره‌بترسه که‌ئه‌زانیت ،وه‌ئاگدار به ئه‌گه‌ر شتێکت نه‌زانی بیگه‌رێنه‌وه لای ئه و که‌سه‌ی که‌ئه‌زانێ،ئه‌ی مونزیر نه‌که‌ی بلێ خوایه ته‌وبه ئه‌که‌م دوای نه‌یکه‌ی ئه‌بیت به‌درۆ به‌لام بابه‌شێوه‌ی دوعاوپارانه‌وه‌بێت بلێ خوایه لێم خۆش به ،وه‌بزانه مونزیر قسه‌هیچ خێری تێدانیه ته‌نها وشه‌ی (لااله‌الاالله ) نه‌بێت وه‌وشه‌ی (الحمدلله)وه‌وشه‌ی (الله اکبر) وه وشه‌ی (سبحان الله) وه داوای (خێروچاکه)بکه‌یت وخۆت بپارێزیت له(خراپه )وه(فه‌رمان بکه‌یت به‌چاکه‌ونه‌هی بکه‌یت له‌خراپه )وه(خوێندنی قورئانی پیرۆز) .
ئینجا (مونزیر) فه‌رموی ئێمه‌له‌گه‌ڵ تۆدانیشتوین گوێمان له (شیعر) خوێندنه‌وه نه‌بوو که‌چی براده‌راکنی تۆ ئه‌یان خوێنده‌وه ؟
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم )فه‌رموی هه‌رشتێک بلێت له‌دونیا له رۆژی قیامه‌ت بۆت ئه‌نوسرێت وئه‌خوێندرێته‌وه وه‌من پێم ناخۆشه که‌یه‌ک دێر شیعر له‌په‌رتوکی کرده‌وه‌کانم بنوسرێت دوای بۆم بخوێندرێته‌وه له‌رۆژی دوایی ) دوایی ره‌ی له‌هه‌مومان کرد وه‌وتی (زۆر یادی مردن بکه‌نه‌وه چونکه مردن ئه‌م شته بزریه که چاوه‌رێتان ئه‌کات چونکه شتی بزرودور که‌نزیک بوو واده‌ی هاتنی ئه‌وا خاوه‌نه‌که‌ی چاوه‌رێ ئه‌کات ) دوایی ده‌ستی به‌گریان کرد وتی چی ئه‌که‌یت کاتیک که‌خوای گه‌وره ئه‌فرموێت ( کاتیک ئه‌رز ده‌ستی به‌له‌رزین کرد وخوای گه‌وره‌هات له‌گه‌ڵ فریشته‌کان ریزبریز وئه‌م رۆژه دۆزه‌خ رائه‌کێشن ) (سوره‌تی الفجر ئایه‌تی 21-23) ئینجا هیلال فه‌رموی خه‌ریک بوو له‌قسه‌کانی ته‌واوبێت بانگی نوێژی نیوه‌رۆی دا ئینجا (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) روی له‌کوره‌که‌ی کرد گورتی رۆله‌وه‌ره باولامی خوای گه‌وره‌بدینه‌وه ،کوره‌که‌ی وتی به‌ئێمه وه‌رن بایارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌ین بۆمزگه‌وت .
ئینجا (مونزیر) فه‌رموی ئه‌ی باوکی یه‌زید خوای گه‌وره رێگای داوه بۆئه‌وه‌ی تۆ له‌ماڵه‌وه نوێژ بکه‌یت !!
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) فه‌رموی راست ئه‌که‌یت به‌لام کاتێک ئفه‌رمویت(وه‌رن بۆبردنه‌وه‌ی چاکه) ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان گوێ له یه‌کێک بیت بفه‌رمویت (وه‌رن بۆبردنه‌وه‌ی چاکه) ئه‌بێت ولامی بده‌یته‌وه بچیت به‌روه‌روی ئه‌گه‌رله‌سه‌ر ده‌ست وزگت دارۆیشتیت .
ئینجا خۆشه‌ویستان بابزانین ئه‌م که‌ڵه پیاوه (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) کێه ؟؟؟
( ره‌بیع ) یه‌کێکه له‌گه‌وره پیاوانی تابیعی وپێشینه چاکه‌کان به‌بنه‌چه (عه‌ره‌به) ئه‌گه‌رێته‌وه نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت له باپیره‌ی ( ئیاس_ ومه‌زه‌ر) ئه‌م پیاوچاکه هه‌رله‌مندالیه‌وه له‌سه‌رخواپه‌رستی ونوێژوعیباده‌ت په‌روه‌رده‌بوو دایکی ئه‌خه‌وت وهه‌ئه‌سا ئه‌ی بینی (ره‌بیع) هه رشه‌ونوێژ ئه‌کات ئه‌ی فه‌رموو ئه‌ی کوره‌که‌م (ره‌بیع) تۆ بۆناخه‌ویت ؟ (ره‌بیع) ئه‌ی فه‌رموو (ئه‌ی دایه‌گیان چۆن ئه‌توانیت بخه‌ویت که‌بزانیت یه‌کیک به‌یانی هێرشت بۆئه‌کات) ؟؟؟ ئینجا دایکه پیره‌که‌ی فرمێسکی به‌چاواندا ئه‌هاته‌خواره‌وه ودوعای خێری بۆ ئه‌کرد ،وه‌کاتێک بوه گه‌نجێکی دیاروجوان خۆی رازاندبۆه به‌ته‌قوا دایکه‌پیره‌که‌ی ئه‌گریا وئه‌ی فه‌رموو (رۆڵه‌کام تۆبۆ ئه‌وه‌نده ئه‌گریت ئه‌لێ یه‌کێت کوشتووه) ؟؟؟ (ره‌بیع) گوتی به‌لێ دایه گیان یه‌کێکم کوشتوه !!
دایکی به‌هاوره‌وه ئه‌ی رۆله‌که‌م ئه‌گه‌ر ئه‌زانی کێه بائێمه‌وخه‌لک بچین سولحت بۆبکه‌ین ! به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌زانن که‌س وکاری خه‌لکه کوژراوه‌که ئه‌وا تۆ به‌کوڵ ئه‌گریت لێت خۆس ئه‌بوون !!!!
(ره‌بیع)ئه‌ی فه‌رموو دایه‌گیان لای که‌س وامه‌لێ کوژراوه‌که خۆمم به‌گوناه وتاوان کوشتومه !!!!!
(ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) له سه‌رده‌ستی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت به‌رێز (عبدالله کوری مه‌سعود) په‌روه‌رده‌بوو ئه‌وه‌نده خۆشی ئه‌ویست به‌رده‌وام پێوه لکابوو وه(عبدالله کوری مه‌سعود) به‌بێ ئیزن وه‌رگرتن رێگای ئه‌دابه (ره‌بیع) بێته ژوره‌وه وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌میش له‌ژوره‌وه بوو ئه‌وا نابوایه که‌س بێته ژوره‌وه تاوه‌کو ئه‌م ئه‌رۆیشته‌ده‌روه (عبدالله کوری مه‌سعود) دڵ پاکی وخواپه‌رستی ودونیا نه‌ویستی (ره‌بیع) ی ئه‌بینی بۆیه زۆری خۆش ئه‌ویست وه‌ئه‌ی فه‌رموو (( ئه‌ی باوکی یه‌زید ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواتۆی ببینایه خۆشی ئه‌ویستی ) ئه‌ی فه‌رموو ( هه‌رچه‌ند جار تۆ ئه‌بینم ئه‌م که‌سانم دێته‌وه یاد که‌زۆر زوو ئه‌گه‌رینه‌وه لای خوای گه‌وره) .بۆیه هاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر به‌به‌لاش وای نه‌فه‌رموه چونکه له‌گه‌ڵ (ره‌بیع) ئه‌ژیا ئه‌ی زانی چه‌ند پیاوێکی دڵساف وله‌خواترس ودونیانه‌ویست بوو ،بۆیه گه‌یشته ئه‌م ئاسته که یه‌کێک له‌براده‌ره‌کانی فه‌رموی (بروا بکه‌ن بیست ساڵ له‌گه‌ل ره‌بیع به‌یانیم کرده‌وه ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه _قسه‌ی باش وکردوه‌ی چاک به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ) (سوره‌تی فاتر ئایه‌تی 10) .
ئه‌وتا (عبدالرحمن کوری عه‌جلان ) ئه‌فه‌رموێ شه‌وێک له‌لای (ره‌بیع) بووم که‌دڵنیا بوو من چاوم چوته‌خه‌وه‌وه هه‌لسا ده‌ستی به‌نوێژ کردن کرد تابه‌یانی ئه‌م ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه ودووباره‌ی ئه‌کرده‌وه که‌خوای گه‌وره‌ئه‌فه‌رمویت ( ئایا واچاوه‌رێ ئه‌که‌ن ئه‌وانه‌ی که‌کرده‌وه‌ی خراپیان کردوه وه‌ئه‌وان ته ماشائه‌کرین که‌باوه‌ریان هێناوه وکرده‌وه‌ی چاکیان کردوه؟ ئه‌وانه‌ی مردون وزیندون وه‌ک یه‌ک وانه ؟؟؟) (الجاثیه ئایه‌تی 21)
ئینجا ئه‌ی خوێنده‌وه وئه‌گریا تاوکوبه‌یانی ).
وه له‌چیرۆکه‌کانی له‌خواترسی وگریانی ئه‌گێرنه‌وه که‌جارێکیان کۆمه‌لێک له‌براده‌ره‌کان وهاوه‌لی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ئه‌رویشتن له‌لێواری روباری (فورات) بینیان(کوره) یه‌ک گه‌رم ئه‌کرا وگری گرتبوو بۆده‌رهێنانی (کلس) که ئه‌م شێوه‌یه‌ی بینی راوه‌ستا و توشی له‌رزینیک بوو وئه‌م ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ی خوێنده‌وه که‌ئه‌فه‌رموێ ( واتا کاتیک رۆژی دوایی که‌ئاگرهه‌رله‌شوێنێکی دوره‌وه ئه‌یان بینێ هێشتا نه‌چونه‌ته‌ناویه‌وه ئاگری دۆزه‌خ ئه‌کولێت وده‌نگێکی زۆر به‌هێزی هه‌یه وکاتیک بێ باوره‌کان فرێ ئه‌درێنه ناوه‌وه به‌ده‌ست به‌ستراویه‌وه له‌جێگایه‌کی ته‌سک له‌ناو دۆزه‌خ) (سوره‌تی الفرقن ئایه‌تی 12-13) ئینجا ئه‌لێت له‌هۆش خۆی چوو له‌گه‌لی ماینه‌وه تاوه‌کو به‌هۆش خۆی هاته‌وه دوایی بردمانه‌وه بۆماله‌وه ،ئینجا هه‌موو ژیانی وا به‌خوا په‌رستی ودونیا نه‌ویستی برده سه‌ر تاوکوو مردن وه‌کاتێک له‌سه‌ره‌مه‌رگ بوو کچه‌که‌ی ده‌ستی به‌گریان کرد (ره‌بیع) فه‌رمویی کچه‌که‌م بۆجی ئه‌گریت به‌خوا ئێستا خێروچاکه روی له باوکت کرد) دوایی گیانی ده‌رچوو ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ت لێبێت (ره‌بیعی کوری خه‌یسوم ) له‌دونیا ورۆژی دواییی ئامین
باوکی زوبێر / bawkizobair@yahoo.co.uk
21 /شه‌عبان /1430 کۆچی
12 / 9/ 2009 زاینی
چاوه‌روان بن بۆ وێنه‌ی......پێنجه‌هه‌م ...... ان شاءالله
0 التعليقات:
إرسال تعليق