ابن الأثير (ڕەحمەت خوای لێ بێت) دەفەموێت: جولەیبیب: بە ضەممەی سەر (جیم) لەسەر وەزنی (قُنَیدیل) پیاوێكی ئەنصارییەو لە فەرمودەكەی ئەبی بورزەی ئەسلەمیدا باسی هاتووە دەربارەی خوازبێنی كردنی پێغەمبەری خوا(ﷺ) بۆی لە كچی پیاوێكی ئەنصاری, كەسێكی كورتە باڵاو بە دیمەن و ڕواڵەت ناشیرین بووە.../أسد الغابة (ص: 185)
عن أبي برزة الأسلمى:......... فقال رسول الله(ﷺ) لرجل من الأنصار زوجني ابنتك فقال نعم وكرامة يا رسول الله ونعم عيني فقال انى لست أريدها لنفسي قال فلمن يا رسول الله قال لجليبيب قال فقال يا رسول الله أشاور أمها فأتى أمها فقال رسول الله(ﷺ) يخطب ابنتك فقالت نعم ونعمة عيني فقال انه ليس يخطبها لنفسه إنما يخطبها لجليبيب فقالت أجليبيب إنيه أجليبيب إنيه أجليبيب إنيه لا لعمر الله لا تزوجه فلما أراد أن يقوم ليأتي رسول الله(ﷺ) ليخبره بما قالت أمها قالت الجارية من خطبني إليكم فأخبرتها أمها فقالت أتردون على رسول الله(ﷺ) أمره ادفعوني فإنه لم يضيعنى فانطلق أبوها إلى رسول الله(ﷺ) فأخبره قال شأنك بها فزوجها جليبيبا قال فخرج رسول الله(ﷺ) في غزوة له قال فلما أفاء الله عليه قال لأصحابه هل تفقدون من أحد قالوا نفقد فلانا ونفقد فلانا قال انظروا هل تفقدون من أحد قالوا لا قال لكني أفقد جليبيبا قال فاطلبوه في القتلى قال فطلبوه فوجدوه إلى جنب سبعة قد قتلهم ثم قتلوه فقالوا يا رسول الله ها هو ذا إلى جنب سبعة قد قتلهم ثم قتلوه فأتاه النبي(ﷺ) فقام عليه فقال قتل سبعة وقتلوه هذا مني وأنا منه هذا مني وأنا منه مرتين أو ثلاثا ثم وضعه رسول الله(ﷺ) على ساعديه وحفر له ما له سرير إلا ساعدا رسول الله(ﷺ) ثم وضعه في قبره ولم يذكر انه غسله قال ثابت فما كان في الأنصار ايم أنفق منها وحدث إسحاق بن عبد الله بن أبي طلحة ثابتا قال هل تعلم ما دعا لها رسول الله(ﷺ) قال اللهم صب عليها الخير صبا ولا تجعل عيشها كدا كدا قال فما كان في الأنصار أيم أنفق منها قال أبو عبد الرحمن ما حدث به في الدنيا أحد الا حماد بن سلمة ما أحسنه من حديث.// أخرجه الإمام أحمد في مسنده-ن (4/ 422) برقم(19799) واللفظ له وابن حبان (9/ 342) برقم(4035). وقال شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط الشيخين. وقد أخرج مسلم جزءا منه مختصرا(7/ 152) برقم(6512).
واتە: لە ئەبی بورزەی ئەسلەمییەوە دەفەرموێت:.....ڕۆژێكیان پێغەمبەری خوا(ﷺ) بە پیاوێكی ئەنصاری فەرموو: فڵانە كەس هاتوین بۆ خوازبێنی كچەكەت. فەرموی: بەسەرچاوان و زۆر بە خۆشحاڵییەوە ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ), فەرموی: بۆ خۆمم ناوێت, فەرموی: ئەی بۆ كێ؟ فەرمووی: بۆ جولەیبیب, فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) با پرس و ڕاوێژێك بە دایكیشی بكەم و دواتر وەڵامت بدەمەوە, گەڕایەوەو بە خێزانەكەی ووت: پێغەمبەری خوا هاتووە بۆ خوازبێنی كچەكەت, ئەویش فەرمووی: بەسەرچاوان و زۆر بە خۆشحاڵییەوە. فەرموی: ئەو بۆ خۆی ناوێت. فەرموی: ئەی بۆ كێ؟ فەرموی: بۆ جولەیبیب, فەرموی: بۆ جولەیبیب !!! سێبارەی كردەوە, ئینجا ووتی: نا سوێند بە خوای گەورە كچی خۆم نادەم بە جولەیبیب (لە ڕیوایەتێكیدا: ئێمە نەماندا بە فڵان و فڵان كەس), كاتێ باوكی هەستا تا بچێت وەڵامەكە بداتەوە بە پێغەمبەری خوا(ﷺ), كچەكەی لە پشت پەردەوە بە دایكی ووت: كێ هاتۆتە خوازبێیم لێتان؟ وتیان: پێغەمبەری خوا(ﷺ), فەرموی: ئایا ڕەددی فەرمانی پێغەمبەری خوا دەدەنەوە!؟, بمدەنە دەست پێغەمبەری خوا(ﷺ) بە دڵنیایییەوە ئەو بە زایەم نادات, (لە ڕیواتێكیدا: ووتیان: ڕاست دەكات) ئیتر باوكەكەی چووە خزمەتی پێغەمبەری خوا(ﷺ) و فەرموی: خۆت سەرپشك بە, (لە ڕیوایەتێكیدا: فەرموی: ئەگەر تۆ ڕازیت لێی بۆمان ئێمەش ڕازین, پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموی: من ڕازیم لێی) ئیتر ئەویش لە جولەیبیبی مارە كرد, (خەڵكی مەدینە بەم ڕووداوە حەپەسان). تا لە یەكێك لە غەزاكاندا دوای ئەوەی موسڵمانان سەركەوتن و غەنیمەتەكانیان كۆدەكردەوە پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموی: كەس شك دەبەن دیار نەبێت؟ وتیان: فڵان و فڵانمان لێ وونە, دوایی فەرموی: بزانن كەسی ترتان لێ وونە؟ وتیان: نەخێر, فەرموی: بەڵام من جولەیبیبم لێ وونە, كاتێ بە دوایدا گەڕان بینیان لە ناو شەهیدەكاندایەو حەوت موشریك لە پەنایدا كوژراون كە ئەم كوشتبونی و دوایی موشریكەكان كوشتبویانەوە, هاتن و بە پێغەمبەری خوایان ڕاگەیاند, پێغەمبەر خوا(ﷺ) فەرموی: حەوتی كوشتووەو دوایی كوشتویانە, ئەمە لە منەو منیش لەوم..دوو یان سێ جار دووبارەی كردەوە(لە ڕیویەتی ابن حبان دا هاتووە: حەوت جار دووبارەی كردەوە), پێغەمبەری خوا(ﷺ) خستییە سەر هەردوو دەست و مەچەكی, ئەو ڕۆژە هیچ ڕاخەرێكی نەبوو جگە لە دەستو مەچەكی پێغەمبەری خوا(ﷺ), هەتا ئاوا بردی و گۆڕیان بۆ هەڵكەندو پێغەمبەری خوا(ﷺ) خستییە ناو گۆڕەكەیەوە, ئیتر باسی شۆردنیان نەكرد كە شۆردبێتی,
ثابت دەفەرموێت: ئەو ڕۆژە هیچ كەسێك نەبوو لە ناو ئەنصارەكاندا ئەوەندەی ئەو ئافرەتەی نەفەقەی بكێشرێت. وە ئیسحاقی كوری عبدالله ی كوری ئەبی طەلحە بۆ ثابتی باس كردووەو فەرموییەتی: ئایا ئەزانیت پێغەمبەری خوا(ﷺ) چ دوعایەكی بۆ كرد؟ فەرموی: خوایە بە لێزمە خێر ببارێنە بەسەریانداو مەعیشەتیان سوار نەبێت, هەر بۆیە لە ناو ئەنصارەكاندا كەسێك نەبوو هێندەی ئەو ئافرەتە نەفەقەی بكێشرێت.
حەمزە بەرزنجی
0 التعليقات:
إرسال تعليق