• نوێ

    الاثنين، 2 سبتمبر 2013

    هۆ خۆبەسەلەفی زانەكان:... بۆ باسی ئازاری موسڵمانانی میصرو سوریا ناكەن...

    لە ابن عەباسەوە(ڕەزای خوای لێ‌ بێت)دەربارەی ئایەتی: (ألم . غُلِبَتِ الرُّومُ . فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ) دەفەرموێت: (غلبت وغلبت كان المشركون يحبون أن يظهر أهلفارس على الروم لأنهم وإياهم أهل الأوثان وكان المسلمون يحبون أن يظهر الروم على فارس لأنهم أهل الكتاب...)/أخرجه الترمذي(3193) وصححه الألباني في صحيح السيرة النبوية (ص: 232) و في الضعيفة تحت الحديث(3354).


    واتە: موشریكەكان حەزیان دەكرد فارسەكان سەربكەون بەسەر ڕۆمدا چونكە وەك خۆیان بت پەرست بوون, موسڵمانەكانیش حەزیان دەكرد ڕۆمەكان سەربكەون بەسەر فارسەكاندا چونكە ئەهلی كیتابن.....

    جا لای كەم خۆ ئەو برایانەی میصر ئەهلی كیتابیش نەبوون و موسڵمانن..تیایاندایە زۆر لە هەندێكتان دیندارترو موسڵمانترە.. ئاخر خۆ ئەگەر موسڵمانبن ئەبێت بە بەشێك لە لاشەی خۆتانیان بزانن..!!!..ئەی كوا ئازارتان؟..كوا ناڕەزایی و مەوقیفتان؟..
    ئاخر خوای گەورە دەفەرموێت: (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ)..
    پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (ما من امرئ يخذل امرءامسلما في موطن ينتقص فيه من عرضه و ينتهك فيه من حرمته إلا خذله الله تعالى في موطن يحب فيه نصرته و ما من أحد ينصر مسلما في موطن ينتقص فيه من عرضه وينتهك فيه من حرمته إلا نصره الله في موطن يحب فيه نصرته). ابن حبانوابوداود والضياء وحسنه الألباني أنظر صحيح الجامع(5690).
    ئیتر گوێ‌ لە كێ‌ ئەگرن دوای قورئان و سوننەت؟...وەك ابن عەباس(ڕەزای خوای لێ‌ بێت) دەیفەرموو: ئەترسم بەرد بەسەرتاندا ببارێت, پێتان ئەڵێم خواو پێغەمبەرەكەی(صلی الله علیه وسلم) وای فەرمووە, ئێوە ئەڵێن: ئەبوبەكرو عومەر وایان ووتووە.!!!!
    پەنا بە خوای گەورە ئەی ئەگەر كەسێك قسەی كردبێت و فێری كردبن كە نەگات بە پێڵاوەكانی ئەو دوو پیاوە هاوەڵە بەڕێزەدا چی (ڕەزای خوایان لێ‌ بێت)..!!!




    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: هۆ خۆبەسەلەفی زانەكان:... بۆ باسی ئازاری موسڵمانانی میصرو سوریا ناكەن... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top