جەبار فەرمان، لە 28/6/1947 لە گوندی (بان میل)ی ناوچەی خانەقین لەدایکبووەو ساڵی ١٩٧٠ ھاوکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی- لینینی (کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان) یەکێک بووە لە کادیرە دیارەکانی کۆمەڵە، ھەر ھەمان ساڵ چۆتە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە،.
ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن رژێمی بەعس-ـەوە دەستگیرکرا تا ساڵی 1979.
دوای ئازاد بووی، پەیوەندی کردۆتەوە.
لە دووەم کابینەی حکومەتی ھەرێم دا کرایە وەزیری پێشمەرگە.
ساڵی ١٩٩٣ کرایە جێگری فەرماندەیی گشتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان،
لە ساڵی ١٩٩٥یش دا کراوەتە وەزیری ناوخۆی ھەرێم،
ھەمان ساڵ بۆتە وەزیری پەروەردەو پاشان پۆستی وەزیری شارەوانی بەوەکالەت پێسپێردراوە.
ساڵی ١٩٩٩ یانەی وەرزشی پێشمەرگەی دامەزراندووەو ھەر خۆیشی بۆتە سەرۆکی یانەکە.
ئەم كابرایە لە خوێنڕێی و پیاوكوشتندا زۆر دیارو بەناوبانگ بووە, هەر لەبەر ئەوە لە لای مام جەلال بە فیلە تەن و لای خەڵكی بە جەبارە ڕووتە ناسرابوو..
تا ئەوەی توشی نەخۆشییەكی زۆر دەگمەن و كوشندە دەبێت و هەموو هەوڵ و تەقەلاكان لە لایەن یەكێتی و زۆربەی سەركردەكانییەوە بۆ ڕزگار كردنی بە بێ سوود دەرچوو, ترسناکی نەخۆشییەکەی وایکرد ماوەیەکی زۆر بەو ئازارەوە بتلێتەوە, تا لە پاشنیوەڕۆی رۆژی9/8/2007 بەو ھۆیەوە دەمرێت.
دەقی نامەكە
برای گەورەو بەڕێزمان مام جەلال
سڵاوێكی گەرم
پاش ئەحواڵ پرسین
طالب حەمە شین كادێرێكی بزوتنەوەیە لە كۆیەو دەوری زۆر خراپ بووە, وە دەستی سوورە لە كوشتنی شەهید كاروان لە ناو كۆیە, بڕیار وابوو بكوژرێ, دیارە هەڤاڵانی كۆیە پێیان نەكراو گرتبویان لە جیاتی ئەوەی لە پەناوە بیكوژن, كەسوكاری شەهیدەكەمان زۆر هەوڵیان دا بۆیان بكوژین, ئێمەش جێ بەجێ مان كرد, من ناڵێم كارێكی تەواو ڕاستە, بەڵام بزوتنەوە دەیان گیراوی ئێمەی كوشتووەو هەندێكیان سوتاندووەو بەشێك بەبێ سەر ناردۆتەوە بۆمان ئەمە لە لایەكی, لە لایەكی تریش دوو كادێریان هەبوو لە كۆیە یەكێكیان طالب بوو تەواو بوو....ئەوی تر ئەڵێن لە ناو سلێمانی خۆی شاردۆتەوە, پێم ڕەوایە ڕیشەكێشیان بكەین,
بە هەرحاڵ لەگەڵ داوای لێبوردن لە جەنابتان ئەو دەسەڵاتە تەنها بۆ بەڕێزتانە
جار نا جار (فاوڵ) ئەكەین بەو مانایە نییە ئەو حەقە بە خۆمان بدەین بە بەردەوامی
لەگەڵ ڕێزو حورمەتمان بۆ جەنابتان
هەر بژین
براتان
جەبار فەرمان
18/9/1994
0 التعليقات:
إرسال تعليق