• نوێ

    الاثنين، 9 سبتمبر 2013

    ئایا ئەم كەسانە گۆڕانكارییان پێ‌ دەكرێت؟؟

    زۆر جار باس لە گۆڕانكاری دەكرێت..خەون دەبینرێت بە لابردن و ڕووخانی ئەم حكومەتە عەلمانییەو هێنانی حكومەتێكی شەرعی و ئیسلامی كە هەمووان لە ژێر سایەو سێبەریدا هەناسەیەكی ئاسودەیی بمژین...بەڵام ئەو خەونە بەكێ‌ دێتە دی و كام شاسوار بۆی دەكرێتە كردار:..
    ئایا گۆڕانكاری بە كەسانێك دەكرێت كە هیچ سڵ لە حەرام و ناشەرعی نەكەنەوە؟
    بە كەسانێك دەكرێت مافی خەڵكی نەزانێت و هی خۆم بۆ خۆم هی تۆش ئەخۆم جێ‌بەجێ‌ بكات؟

    بۆی بكرێت ئاوی خواردنەوەی گەڕەكەكەی بە مزەغە ڕابكێشێت بۆ خۆی؟
    خێزانی بخاتە پەنا پیاوێكی بێگانەو بە تەنها بینێرێت چواردەورەی شاری پێ‌ بكات ئەمە چییە... ئیجازەی سایەقی دەردێنێت؟
    هیچ ئاگای لە حاڵی موسڵمانانی جیهان نەبێت و مەشغوڵ بە سەیران و گەڕان و گەدەو داوێن؟
    مەشغوڵ و عەوداڵ و خەیاڵاوی بە زیادكردنی خێزان و ژن هێنان و هەڵبژاردنی جوانترین و باشترین؟
    ماڵی لە كەنیسەو منداڵەكانی لە بەچكە گاور بچێت؟
    گۆڕانكاری و هێنانەوەی شەرعی خوا بە كەسێك دێنرێتەوە كە خۆی هیچ لەو شەرعە نەزانێت؟
    بە مەرج عیبادەتەكانی بكات و یەك خولەك لە  كاتی خۆی زیاتر نەتوانێت لە نوێژ و دوعاو قنوتێكدا زیاتر خۆی بگرێت؟
    ئێستاش لە ووشەی جیهاد و موجاهیدان و خەلیفەو كیتاب و سوننە بترسێت و سڵ بكاتەوە لەوەی بڵێت موسڵمانم؟
    بە دوای دەروازەیەكدا بگەڕێت چۆن خۆی ڕزگار بكات لە دەركردنی زەكاتەكەی و بیدات بە چی تا نەیكەوێت؟
    خولیاو خەیاڵی كڕینی باخێكی ترو دۆنمێكی تر و كردنی بە پارك و شوێنی سەیرانگا بێت لە چوار دەوری شار, بۆ حەوانەوەی لاشەی بە عیبادەت پوواوی خۆی و !!! جارو باریش بۆ شەوانی سووری مەسئولەكان؟
    ئاخر خۆ زۆربەی ئەو لایەنانەی ئەڵێن ئیسلام دەگێڕینەوە ئەندامەكانیان هەر لەم كەسانەن كە ڕاگەیاندنی فاسیدی عەلمانییەكان و دونیاویستی ئەم زەمەنەو چاولێكەری كوێرانەو بێ‌ بەرنامەیی و دووركەوتنەوە لە شەرعی ئیسلامییەكان ئاوا گۆشی كردوون...
    ئیتر بە كێ‌ و بۆ كێ‌ ئیسلام دەگێڕنەوە؟...
    جارێكە خۆتان چاك بكەن..بگەڕێنەوە بۆ ئەو ئیسلامەی باسی ئەكەن..ئەوجا بیدەن بە گوێ‌ی خەڵكدا...
    چونكە:...كۆتایی ئەم ئوممەتە ئیصلاح نابێت تەنها بەو ئیسلامە نەبێت كە سەرەتای ئەم ئوممەتەی پێ‌ ئیصلاح بوو, ئەوەی ئەو ڕۆژەش دین نەبوبێت ئەمڕۆ نابێتە دین...

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ئایا ئەم كەسانە گۆڕانكارییان پێ‌ دەكرێت؟؟ Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top