پارتی كرێكارانی كوردستان پارتێكی سیاسی كوردی چەپە بە سەرۆكایەتی عبدالله ئۆجەلان, خاوەن بۆچونێكی نەتەوەپەرستی كوردی و ماركسی لینینییە, هەڵگری ئایدۆلۆجیای کۆمۆنیستی چەپ، فیمینیزم، کۆنفدرالیزم، سۆشیالیزم ە. ئامانجی بەدیهێنانی دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆیە كە بە بەرنامەی ماركسی ببرێت بەڕێوە.
لە ٢٧ی لە سەرماوەرزی ١٦٧٨ی کوردی واتە ساڵی (١٩٧٨) وەک پارتێکی مارکسی-لینینی دروست بووە بەشداربوونی ٢٣ ئەندام کۆنگرەی دامەزراندنی پەکەکە پێکھێنرا. ناوی پەکەکە لە لایەن فەرھاد کورتاییەوە پێشنیار کرا. لە سەرەتاوە بە کاری سیاسی دەستی پێ کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٨٤ بووە ڕێکخراوێکی چەکداری، و لەو ساڵەوە زیاد لە ٣٧٠٠٠ کەس کوژراون.
بۆ زۆركردنی ئەندامانی سڵی لە گرتنەبەری هیچ هۆكارێك نەكردۆتەوە هەر لە فڕاندنی منداڵ و لاوانی كورد و هەڵخەڵەتاندن و بە كوشت دانیان,
ئێستاش باڵەكانی تری لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هەن و لە سوریاش خەریكی كلكە لەقێ و جاشایەتین بۆ ڕژێمی عەلمانی نوصەیری خوێنمژی بەشار ئەسەدو بوونەتە كۆسپ لە ڕێگای ڕزگار بوونی ئەو گەلە ستەمدیدەیە لەو نیزامە تاغییە, لە بەرامبەریشدا موسڵمانان لە كورد و عەرەب و تورك و زمانەكانی تر لە شەڕێكی قورسدان لەو شوێنانەدا كە ئەم ئاڵقە لە گوێیانەی تیایە.
یەكەم ئاڵای پەكەكە لە نێوان ساڵەكانی 1978 تا 1995
كە بە ئاشكرا دروشمی ماركسییەتی پێوە دیارە:
ئاڵای ئێستا:
ئاڵای پەیەدەی سەر بە ڕۆژئاوا:
سوكایەتی كردن بە ئاڵای بەرزی ئیسلام و شیعاری تەوحید:
كۆمەڵێك چەتەی پەكەكە لە كاتی سوكایەتی كردن بە نوێژ:
لە كۆتاییدا تاكە پرسیار بۆ خۆهەڵخەڵەتێنەرە خۆ بە موسڵمان زانەكان ئەوەیە:....ئایا بە چ پاساوێك پشتیوانی و دۆستایەتی دەربڕین بۆ پەكەكەو باڵەكانی دروستە لە كاتێكدا خوای گەورە دەفەرموێت:
(لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ۚ أُولَٰئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ ۖ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ۚ أُولَٰئِكَ حِزْبُ اللَّهِ ۚ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ). (المجادلة/٢٢)
واتە: که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
0 التعليقات:
إرسال تعليق