لایه‌نه سیاسیه‌كان هاندانی گه‌نجان بۆ چونه سوریا ئیدانه‌ده‌كه‌ن...(17) هێز‌و لایه‌نی سیاسی ئیدانه‌ی هاندانی گه‌نجان ده‌كه‌ن بۆ چونه وڵاتی سوریا‌و كاركردن له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی نه‌سره به‌كاری "تیرۆریستی" ناوده‌به‌ن‌و داواده‌كه‌ن داموده‌زگاكانی ئاسایش چاودێری ره‌وشه‌كه بكه‌ن
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: له‌به‌یاننامه‌ی ئه‌و هێز‌و لایه‌نه سیاسیانه‌دا كه ئه‌مڕۆ، چوارشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه رایده‌گه‌یه‌نن "ده‌رباره‌ی پرسی چونی ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌سنوری سلێمانیه‌وه بۆ رۆژئاوای كوردستان‌و به‌شداریكردنیان له‌به‌ره‌ی (نصره)ی دژ به‌جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان، دوای تێڕوانینی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداربوی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌م كاره‌یان به‌كارێكی تیرۆرستی دانا‌و به‌توندی دژی وه‌ستان‌و هه‌روه‌ها دژی هه‌ركه‌س‌و گروپێكن گه له‌پشت هاندانی گه‌نجانی گه‌له‌كه‌مانن‌و به‌كاریان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی به‌شێكی تری كوردستانه‌كه‌مان".
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان:
ڕۆژی چوارشه‌مه به‌رواری 31/7/2013 حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له سلیمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌نجامدا , ده‌رباره‌ی پرسی چوونی ژماره‌یه‌ك گه‌نج له سنووری سلیمانییه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شداریكردنیان له به‌ره‌ی ( نصره ) ی دژ به جولاَنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان , دوای تێڕوانینی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه , ئه‌م كاره‌یان به كارێكی تیرۆرستی دانا‌و به توندی دژی وه‌ستان و هه‌روه‌ها دژی هه‌ركه‌س و گروپێكن گه له پشت هاندانی گه‌نجانی گه‌له‌كه‌مانن وبه‌كاریان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر جولاَنه‌وه‌ی به‌شێكی تری كوردستانه‌كه‌مان, بۆیه دوای ئیدانه‌كردنی داوا ده‌كه‌ین له:
1- داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی چاودێری ڕه‌وشه‌كه بكه‌ن وبه به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵسن به تایبه‌ت دام وده‌زگاكانی ئاسایش.

داواشده‌كه‌ن " داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وردی چاودێری ره‌وشه‌كه بكه‌ن‌و به‌به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵسن به‌تایبه‌ت داموده‌زگاكانی ئاسایش .. راگه‌یاندنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و میدیای ئازاد به‌ده‌وری خۆیان هه‌ستن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و ره‌وشه نه‌خوازراوه وه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان‌و ئیدانه‌كردنی ئه‌و جۆره كارانه. له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه سه‌رجه‌م وتاربێژ‌و مامۆستایانی ئاینی رێنماییان پێبدرێت له‌مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه بكه‌ن".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان:
ڕۆژی چوارشه‌مه به‌رواری 31/7/2013 حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له سلیمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له باره‌گای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئه‌نجامدا , ده‌رباره‌ی پرسی چوونی ژماره‌یه‌ك گه‌نج له سنووری سلیمانییه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و به‌شداریكردنیان له به‌ره‌ی ( نصره ) ی دژ به جولاَنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كوردستان , دوای تێڕوانینی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه , ئه‌م كاره‌یان به كارێكی تیرۆرستی دانا‌و به توندی دژی وه‌ستان و هه‌روه‌ها دژی هه‌ركه‌س و گروپێكن گه له پشت هاندانی گه‌نجانی گه‌له‌كه‌مانن وبه‌كاریان ده‌هێنن به‌رامبه‌ر جولاَنه‌وه‌ی به‌شێكی تری كوردستانه‌كه‌مان, بۆیه دوای ئیدانه‌كردنی داوا ده‌كه‌ین له:
1- داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وردی چاودێری ڕه‌وشه‌كه بكه‌ن وبه به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ڵسن به تایبه‌ت دام وده‌زگاكانی ئاسایش.
2- داواكارین له ڕاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و میدیای ئازاد به ده‌وری خۆیان هه‌ستن بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و ڕه‌وشه نه‌خوازراوه وه كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجان وئیدانه‌كردنی ئه‌و جۆره كارانه.
3- له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه سه‌رجه‌م وتاربێژ‌و مامۆستایانی ئاینی ڕێنماییان پێبدرێت له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره كارانه بكه‌ن . له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌موو لایه‌ك
لایه‌نه سیاسییه‌كان
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پارتی دیموكراتی كوردستان
پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
پارتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری دیموكراتی كوردستان پارتی پارێزگارانی كوردستان پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
حزبی پێشكه‌وتنخوازی دیموكراتی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازی كوردستان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان حزبی شیوعی كوردستان
حزبی سۆشیال دیموكراتی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

سەرچاوە/ سایتی ئاوێنە
0 التعليقات:
إرسال تعليق