• نوێ

    الأحد، 28 يوليو 2013

    مەلابەختیار ئاشكرای كرد: من مەریوان هەڵەبجەییم گەیاندە ئەوروپاو شاردمەوە!!!

    مەریوان هەڵەبجەیی ئەو كەسە دۆڕاوەی هیچ موسڵمانێكی كورد نییە بە بیستنی
    ناوەكەی هێڵنجی نەیەت و بابەت و كتێب و نوسینە پڕ لە كوفر و شۆراوە لە ڕەوشتةكانى نەبیستبێت...كاتی خۆی دوای ئەوەی تا توانی سوكایەتی و بێ‌ حورمەتی كرد بە دین و زۆر بێ‌ ئەدەبی نوسی بەرامبەر بە زاتی خوای گەورەو پێغەمبەری سەروەر()و خێزانە بە حورمەتو سەربەرزەكانی و تێكڕای هاوەڵان و پیاوچاكان و شەعائیرەكانی ئیسلام...
    دواتر كە موسڵمانانی تووڕە كرد و ترس كەوتە سەری زۆر بە حورمەتەوە دەستەڵاتدارانی هەرێم وەك پیشەی هەمیشەیییان بەرامبەر بێ‌ دینان ئەمیشیان ڕەوانەی ئەوروپا كرد..
    ئەویش بە داوای شێركۆ بێ‌كەس كە لە نامەیەكدا داوا لە مەلا بەختیار دەكات تا ئەو كارەی بۆ ئەنجام بدات. وەك لە وێنەكەدا دیارە:..
    دەقی نامەكەی مەریوان و داواكارییەكەی شێركۆ بێ‌كەس لە مەلا بەختیار (تێبینی: ناوەكان خۆیان سڕیویانەتەوە لەبەر ئاشكرا نەبوونی!! وە ئەم نامەیە لە سایتە ڕوو ڕەشەكەی مەریوان وەرگیراوە) 




    ئەمەش بە شاراوەیی بوو تا ئەمڕۆ 28/7/2013 لە رونکردنەوەیەکدا کە لڤین پرێس بڵاوی كردەوە نوسینگەی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان چەند قسەیەک بۆ مێژووی خۆی ئاشکرادەکات و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە مەریوان هەڵەبجەی نوسەری کتێبی (سێکس و شەرع و ژن لە ئیسلام)دا بەهاوکاری مەلا بەختیار گەیەندراوەتە ئەوروپا.

    لە نوسینەکەدا ئەوەش هاتووە"كه‌ مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌ر كتێبی (سێكس و شه‌رع و ژن، له‌مێژووی ئیسلامدا) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرا، كاك مه‌لا به‌ختیار، شاردیه‌وه‌و ڤیزه‌ی بۆ وه‌رگرت‌و هاوكاریشی كرد، بگاته‌ نه‌رویج".
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: مەلابەختیار ئاشكرای كرد: من مەریوان هەڵەبجەییم گەیاندە ئەوروپاو شاردمەوە!!! Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top