ئەی خوای بەخشندەی میهرەبان
خــالــقــی گــشــت زیــنــدەوەران
ئــەی فـریـادڕەســی مــەزلـَوم و
ســوڕێنــەری چــەرخــی زەمــان
* * * * *
ئەی ئەو خوایەی هەموو ڕۆژێ
(ملء)ی ئەرز و پڕ بە ئاسمان
گــونــاهــو تـــاوانــی ئیــَمـــە
هەڵدەكشێ بۆت لە جێی احسان
* * * * *
كــەچـــی بــە مـیهرەبانی خــۆت
لــە جــێی ســزا و تـۆڵە و تۆفــان
لـیـَـبـوردن و ســۆز و ڕەحــمـــەت
دەكەی بــە كـــاڵای بەندەكــــان
* * * * *
خوایە هەرگــیـز پـێـنـوســەكــــەم
لە جێی دڵ و ووتەی زوبــان
نــاتـوانــێ تــەعــبیری نــــاخــم
لـــە ســــەر لاپــەڕە كـــا بـــەیـــان
* * * * *
ئـــەوەنـــدە دەزانـــم كــــەتــــۆ
ئەی پادشای حەشر و مەیدان
گــرتنــە بــەری ڕێبــــازی تــــۆ
تـەنـــها ئـەوە ڕێــگــای ژیـــــان
* * * * *
خــــوایــــە ( كـــلُ واردهـــا )
ئەی بچڕێنێ خۆشی ژـیــــان
بـــەڵام مـــژدەی ( لاتقنطــوا)
وشـــك ئــەكــا جـۆگەی گریان
* * * * *
دەسا ئەی خاوەنی هـــەمــوو
دارو بەرد و گــشـت شاخەكـان
بمكەیتە شوێنكەوتەی حەق و
فـیـداكـاری ڕێـگــەی قــورئـــان
مەبەست شارباژێڕی
0 التعليقات:
إرسال تعليق