وشە گەلێك دەبینو لە سەرەتادا جێگەی هەڵوێستەیە بۆ هەندێك، بەڵام كە ی دەزانێت،
جا من لێرەدا نایەم بچمە ناو ئەم هاوكێشەیەی ئاخۆ كەناڵی:(سپێدەو پەیام)، تا چەند بەرنامەكانیان گەیەنەری بانگەشەكانیانە؛ چونكە ڕۆشنە بۆ بینەرێكی خاكیش لە میانەی بینینی كۆمەڵێك بەرنامەو شت، كە ڕادەمێنێتودەڵێت: دەبێت خوایە ئەمە چەندی بە چەند بێت؟ ودەبێت بە كام ئایەت لە ئایەتەكانی سی جەزمەی قورئان، كۆمەڵێك لەو شتانە ڕێگەیان پێ درابێت؟! اللهم كە جزمێكی تر هەبێتو لەوێدا شتێكی واهەبێت؟! كە ئەمەش ئەستەمو مەحاڵە،خۆ ئەوە هیچ لە فەرموودە ڕاستەكانی خۆشەویستی مرۆڤایەتيش ـ صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ ـ هەر نایبینیتەوە؛ چونكە فەرمایشت ڕاڤەكاری قورئانەو هیچ ناڕەواییەكی تێدا نیەو هەمووشی لە خوای مەزنو كار لە جێوەیە.
دوای ئەمـــــــــــە:ـ نهمان بینیووە لەم جووتە كەناڵە وتاری مامۆستایەكی سەلەفی لێدرابێت؟! یاخود بانگهێشتی یەكێكیان كرابێت، بۆ بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆ، يانيش ناڕاستەوخۆ؟! لە كاتێكدا ئەوان بە حیساب بانگەشەی بێلایەنیو نەگەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی حزب لێ دەدەن!! وخۆیان بە خاوەنی بۆچوونی ئازاد دەزاننو دەڵێن: باوەڕمان بەمە هەیە! لەوەشە هەر بۆیە (بێـــت) ئافرەتی سەر كۆتو رووت و بێ چەفیە دیمانەی لەگەڵ ساز دەكرێت؟! یانیش شكستخواردووی وا دێنن، بەناوی قەڵەمی بە بڕشتو نوسەری چاو قایم، لەوەیە هەیانبێت بڕواشی بە خوای تاقانە نەبێت! ڕابردووش گەواهیدەرە، بە پێچەوانەی كەناڵە ناوخۆییەکانى دوێنێیان، دەشڵێن: زەكاتمان پێ ڕەوایە بۆكەناڵەكەمان، لەبەر ئەوەی ئێمە مینبەری بانگەوازی ئیسلامەتینو بۆتان دەچێتە خانەی لە پێناوی خـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــوا!!
بەڵام سەرسوڕمانییەکە لەوەدایە وا لە خەڵكی ڕەشو ڕووت گەیەندراوە، كە گوایە ئەوە سەلەفیەكانن، داوەتنامەمان وەڵام نادەنەوە! دەنا ئێمە بانگمان كردوون! جا بە ئەندازەی زانستم بەمە شتی لەم جۆرەم نەبیستووە كە ڕوویدابێت، خۆ كە لەگەڵیشیان دەگەیەنینە قایمەى، دەڵێن: كوڕە بابە ئەنگۆ قسانمان پێ دەڵێن!!
گەرچى ئەم تۆمەتە بۆ خۆی ناڕاستیەكی گەورەو ناقۆڵایەو هەڵگەڕاندنەوەی ڕاستیەكانيشە؛ چونكە لە كوێی دونیا ڕەخنەوئامۆژگاری دڵسۆزانەو ڕاست كردنەوەی بۆچوونە خوارو چەوتەكان ـ بەتایبەتیش بە ناوی دینەوە ـ بە قسە پێووتن واتا كراوە؟! له كاتێكدا لەوان هەيە بە ناڕەواش قسه به سهلهفیهكان دهڵێت، ئايا ئەمە لە لایان ڕەوایە؟!
مەگەر هەموو ئەمانەی ئێوە میوانداریان دەكەن، تێكڕا باوەڕدارن بە پەیڕەوو پڕۆگرامو حزبەكانتان؟! یانیش هەیانە تەواو قسەتان پێ دەڵێتو ڕاستو چەوتتان بەسەردادێنێتو بە ڕكابەری سیاسیتان دەزانێت؟!
جا ئەم پەیڤەیبراتان ئەمەندەی ئەركی هەڵماڵینی پەردەیە لەسەر ناقۆڵایی ئەم گوتەی سەرەوە، كە هەندێك لە خەڵكە سادەكەیان دەیڵێتەوە، ئەوەندە شیوەن نیە بۆ دەرنەكەوتنی ئەم دۆستو خۆشەویستو چینە دڵسۆزو ماندو نەناسەی نێو كۆمەڵانیخەڵك، بەڵكو ئەوان خاوەنى بۆچوونی ڕەسەنی ئەهلی سوننەی خۆشیانن لەمەڕ دەركەوتنو مامەڵە كردنیان لەگەڵ تێكڕایی چینو توێژە جیاوازەكان، خۆ کە حەوجێ بە بەڵگەش بوون، ئەوا بە چاوان...
خواش لە پشتی ڕازو نیازەكانە.
__________________________ __نوسینی : مامۆستا جیهاد أحـمد قادر
دوای ئەمـــــــــــە:ـ نهمان بینیووە لەم جووتە كەناڵە وتاری مامۆستایەكی سەلەفی لێدرابێت؟! یاخود بانگهێشتی یەكێكیان كرابێت، بۆ بەرنامەیەكی ڕاستەوخۆ، يانيش ناڕاستەوخۆ؟! لە كاتێكدا ئەوان بە حیساب بانگەشەی بێلایەنیو نەگەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی حزب لێ دەدەن!! وخۆیان بە خاوەنی بۆچوونی ئازاد دەزاننو دەڵێن: باوەڕمان بەمە هەیە! لەوەشە هەر بۆیە (بێـــت) ئافرەتی سەر كۆتو رووت و بێ چەفیە دیمانەی لەگەڵ ساز دەكرێت؟! یانیش شكستخواردووی وا دێنن، بەناوی قەڵەمی بە بڕشتو نوسەری چاو قایم، لەوەیە هەیانبێت بڕواشی بە خوای تاقانە نەبێت! ڕابردووش گەواهیدەرە، بە پێچەوانەی كەناڵە ناوخۆییەکانى دوێنێیان، دەشڵێن: زەكاتمان پێ ڕەوایە بۆكەناڵەكەمان، لەبەر ئەوەی ئێمە مینبەری بانگەوازی ئیسلامەتینو بۆتان دەچێتە خانەی لە پێناوی خـــــــــــــــــــــــــ
بەڵام سەرسوڕمانییەکە لەوەدایە وا لە خەڵكی ڕەشو ڕووت گەیەندراوە، كە گوایە ئەوە سەلەفیەكانن، داوەتنامەمان وەڵام نادەنەوە! دەنا ئێمە بانگمان كردوون! جا بە ئەندازەی زانستم بەمە شتی لەم جۆرەم نەبیستووە كە ڕوویدابێت، خۆ كە لەگەڵیشیان دەگەیەنینە قایمەى، دەڵێن: كوڕە بابە ئەنگۆ قسانمان پێ دەڵێن!!
گەرچى ئەم تۆمەتە بۆ خۆی ناڕاستیەكی گەورەو ناقۆڵایەو هەڵگەڕاندنەوەی ڕاستیەكانيشە؛ چونكە لە كوێی دونیا ڕەخنەوئامۆژگاری دڵسۆزانەو ڕاست كردنەوەی بۆچوونە خوارو چەوتەكان ـ بەتایبەتیش بە ناوی دینەوە ـ بە قسە پێووتن واتا كراوە؟! له كاتێكدا لەوان هەيە بە ناڕەواش قسه به سهلهفیهكان دهڵێت، ئايا ئەمە لە لایان ڕەوایە؟!
مەگەر هەموو ئەمانەی ئێوە میوانداریان دەكەن، تێكڕا باوەڕدارن بە پەیڕەوو پڕۆگرامو حزبەكانتان؟! یانیش هەیانە تەواو قسەتان پێ دەڵێتو ڕاستو چەوتتان بەسەردادێنێتو بە ڕكابەری سیاسیتان دەزانێت؟!
جا ئەم پەیڤەیبراتان ئەمەندەی ئەركی هەڵماڵینی پەردەیە لەسەر ناقۆڵایی ئەم گوتەی سەرەوە، كە هەندێك لە خەڵكە سادەكەیان دەیڵێتەوە، ئەوەندە شیوەن نیە بۆ دەرنەكەوتنی ئەم دۆستو خۆشەویستو چینە دڵسۆزو ماندو نەناسەی نێو كۆمەڵانیخەڵك، بەڵكو ئەوان خاوەنى بۆچوونی ڕەسەنی ئەهلی سوننەی خۆشیانن لەمەڕ دەركەوتنو مامەڵە كردنیان لەگەڵ تێكڕایی چینو توێژە جیاوازەكان، خۆ کە حەوجێ بە بەڵگەش بوون، ئەوا بە چاوان...
خواش لە پشتی ڕازو نیازەكانە.
__________________________
0 التعليقات:
إرسال تعليق