• نوێ

    الجمعة، 3 مايو 2013

    ڕونكردنەوەو ئاگادارییەك لە كەناڵی ئاسمانی ویساڵی كوردییەوە...



    ڕوونكردوه‌ و ئاگاداریه‌ك بۆ موسوڵمانان سه‌باره‌ت به كه‌ناڵی ویسالی كوردی و

    تۆمه‌تی برایانی بێ ته‌قوامان سه‌باره‌ت به ئێمه‌
    بسم الله الحمدلله و الصلاە و السلام علی رسول الله و علی آ‌له و أصحابه من والاه
    أما بعد:
    به‌ڕێزان و گه‌لی موسوڵانی كوردم و خزمینه‌!!!!!!!!!
    هیچ كه‌سێك بۆی نیه سه‌باره‌ت به‌ شتێك كه خۆی ڕاسته‌و خۆ له ئێمه‌ی نه‌بیستوه‌ و زانیاری ته‌واوی له‌ سه‌ر نیه قسه بكات


    چونكوو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمێت گوێ و چاو و دڵ هه‌موویان لێیان ئه‌پرسرێته‌وه‌
    هه‌ر هوه‌ها ئه‌فه‌رمێت : هه‌ر وشه‌یه‌ك له زارت ده‌ر بچێ چاودێرێكی ده‌ست و چاو پاكی له‌سه‌ره‌ و و ئه‌ینووسێته‌وه‌
    و باسی خه‌ڵك كردن له ڕووی گومانه‌وه‌ كارێكی زۆر نابه‌جێیه‌ كه له دینی خودا دا به حه‌رام ناوی براوه‌ و پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌فه‌رمێ خوێن و ماڵ و ئابڕووتان له‌سه‌ر یه‌كتری حه‌رامه وه‌ك حه‌رام بوونی مانگی زیلحه‌جه‌و ڕۆژی عه‌ره‌فات و وڵاتی مه‌ككه‌ !!
    جا بڕیك قسه كراوه‌ كه ئێمه‌ ته‌نیا ره‌ددی شوبهه‌ی ڕازیه‌كان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ و كارمان به سه‌ر ئه‌هلی بیدعه‌ی تره‌وه‌ نیه و ئێمه‌ حیزبین و ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌ت نین بۆیه ئێمه ئه‌ڵێین ئه‌و قسانه هه‌ر هه‌مووی له سه‌ره‌تاوه‌ تا كۆتایی درۆیه و ته‌نانه‌ت له كه‌سانێكی بێ ته‌قوا و مێشك وشكه‌وه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌ر چووه‌
    و بۆچی ئێمه‌ سباره‌ت به شتێك قسه بكه‌ین كه هیچ پێوه‌ندیه‌می پێمانه‌وه‌ نیه
    ئه‌مجا ئێمه‌ له كوێ وتوومانه كه ته‌یا ره‌ددی شیعه ئه‌ده‌ینه‌وه‌؟
    ئێمه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌مان له كوردستانی خۆمان سۆفی گه‌ری و عه‌لمانیه‌ته و هه‌ر وه‌ها شێعه و حیزبه‌كانی تریش
    و ئێمه‌ سه‌د جارمان وتووه كه سه‌ر ه هیچ حیزبێك نین و لاینگری له هیچ كه‌س و هیچ حیزبێك ناكه‌ین و حیزبایه‌تی به بیدعه ئه‌زانین
    و خه‌ڵكی ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی وتاره‌ هه‌موو مامۆستایان لێ ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به بێ ته‌قوایی و له خوا نه‌ترسانه هه‌زاران قسه ئه‌كه‌ن له پشتمانه‌وه‌
    بۆیه به هه‌موو موسوڵمانان ئه‌ڵێم له خوا بترسن و سه‌باره‌ت به شتێ كه زانیاری ته‌واوتان نیه قسه مه‌كه‌ن با له دوا ڕۆژا په‌نجه‌ی په‌شیمانیتان نه‌گه‌زن
    جارێكی تریش ئه‌ڵێمه‌وه‌ ئێمه‌ له‌و تۆمه‌تانه كه ئه‌درێته‌ پاڵ كه‌ناڵی ویسالی كوردی به‌رێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆمه‌تمان لێ ئه‌ده‌ن به تاوانبار ئه‌زانین جا هه‌ر كه‌سێك بێت و خۆی به هه‌ر شتێكیش بزانیت

    والسلام علیكم

    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    1 التعليقات:

    1. خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ئه‌وانه‌ بدات که‌ ئه‌و بوختانانه‌ ده‌که‌ن

      ردحذف

    Item Reviewed: ڕونكردنەوەو ئاگادارییەك لە كەناڵی ئاسمانی ویساڵی كوردییەوە... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top