خوای پەروەردگار دەفەرمێ:
َ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ] (176)} [الأعراف]
زۆر بەی زانایان باسی (بەلعام ی کوری باعورا) دەکەن کە کەسێکی خاوەن زانستێکی زۆری شەرعی بووە بەڵام پێچەوانەی ئەو زانستەی هەنگاوی ناوە.

هەموو موفەسیرەکانیش دەڵێن ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژەیە بۆ ئەو عالمەی دین بەدونیا دەفرۆشێ.
لێرە مەبەستی من باسکردنی بەسەرهاتەکەی(بەلعام)نییە، مەبەستمە زەینی خوێنەر بۆ ئەوە راکێشم لەبەرچی خوای پەروەردگار (عالمێکی دینفرۆشی) بە سەگ شوبهاندوە.
لە نێو ئەو هەموو ئاژەڵانە لەبەرچی سەگ؟
ئەو شوێنەی ئیشی لێدەکەم دراوسێیەکمان هەیە سەگەکی زۆر گەورەی هەیە مەگەر سەگی(رەوەندی مەنتکان) ئەوەندە زلبێ.
زۆر جار سەیری ئەو سەگەم دەکرد بەردەوام زمانە لارکێی بوو.
ئەو ئایەتەی سورەتی (ئەعراف) یشم دەخوێندەوە دەمگوت سبحان الله لەبەرچی سەگ؟
تارۆژەکیان لەو دیوی سیمەکەوە بینیم خاوەن سەگەکە لەگەڵ سەگەکە یاری دەکات و منیش پرسیارم لێی کرد سەگ لەبەرچی زمانی زۆر بەدەرەوەیە؟
کابرای ئەلمان گوتی:
کورێکم هەیە تەمەنی ٧ ساڵە ئەو سەگەشم هەیە زۆرم خۆش دەوێ، ئەو سەگە لەگەڵ کورەکەم وە کو دوو برا وان منیش هەردەم دەڵێم دوو کورم هەیە.
خێزانەکەم لەماڵی باوکی منیش لەماڵی باوکم هەر لەمنداڵیەوە بێ سەگ نە حەواینەتەوە و لەگەڵ سەگ گەورە بووین.
بۆیە خاوەنی ئەزمونێکی زۆرین لەسەر (سەگ).
سەگ لەبەر دوو هۆکاران زمانهلاركێيهتي.
یەکەم: بەحوکمی ئەوەی پێستی سەگ کونی کەمە و عەرەقە ناکات بۆیە لەرێی زمانی خۆی لە گەڵ (جەوەکە )سەرماو گەرما دەگونجێنێ.
دووەم: کە سەگ رادە بەدەر زمانی دەرکرد حاڵەتێکی دەرونی نا ئاسایی هەیە یان (ترسێکی لە سەرە یان بە چشتێک نارەحەتە یان چاوەڕوانی شتێک دەکات.(
سوپاسی کابرام کرد و گەرامەوە خزمەت ئایەتەکە.
ئەوکات زۆر چاکتر بۆم روون بوەوە لەبەر چی خوای پەروەردگار (دین فرۆشی) بە زمانهلاركێ سەگ شوبهاندوە.
)زۆر جار (زانای دین فرۆش) بەلعام ئاسا بەزمانی حەق دەکا بەناحەق، بەوزمانە خۆی لەگەڵ جەوەکە دەگونجێنێ،بۆ ئەو کارەشی چاوەڕوانی پاداشت دەکات ) و زمانهلاركێیەتی.
ئێمە نابێت بەوشێویە موسڵمان بین کە کۆمەڵ بەسەرمانی فەرز دەکات.
یان بەمانایەکی ترەوە ئیسلام لەگەڵ واقیعەکەمان بگونجێنین بەڵکو دەبێت واقیعەکەمان بەرەو چوارچێوەیەکی ئیسلامی ببەین.
لیرەدا خاوەن عیلم کە دەبێ بەیانی حەق بکات کارەساتە زانستەکەی ببێ بە بار بەسەریەوە و (کەسابەت) بەو عیلمە بکات.
پابەند بوون و لانەدان لە شەرعی خوا سەباتی زۆری دەوێ
[فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَمَنْ تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٢) وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (١١٣)} [هود]
ئەو کاتەی ئەبوبەکر رەزای خوای لێبێ فەرموی:
بەتەمەن بوی ئەی پێغەمبەری خوا، خۆشەویستمان صلی الله علیه وسلم لەوەڵامدا فەرموی:
(شيبتني هود وأخواتها) سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها (٢/ ٦٤١).
(هود) و سورەتەکانی تر پیریان کردم.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمێ:
(سيكون قوم يأكلون بألسنتهم، كما تأكل البقرة من الأرض) سلسلة الأحاديث الصحيحة وشيء من فقهها وفوائدها (١/ ٧٧٩).
قەومێک پەیا دەبن بەزمانیان دەخۆن (چێڵ) ئاسا چۆن بەزمانی دەخوات.
زمانی (عالیم) ی بۆ خوا صوڵحاو رۆڵی لەشکرێک دەبینێ لە پاراستنی ئەو دینە.
زمانی (عالیم) ی دینفرۆش رۆلی زمانی (سەگ) دەبینێ لە خۆگونجان لەو جەوەی لێیدەژی.
عالیمەکانی بەنی ئیسرائیل شاهێدیان دەدا بەوەی بتپەرستی چاکترە لەدینی خوا .
ئەوە ئەو کاتەیە کە (عالیم) بەزمانی دەژی
دەرونی نائارامە چاوی بڕیوەتە ئەو دونیایە بەترسەوە هەنگاو دەنێ دەزانی هەڵەیە بەڵام تەسلیمی هەواو نەفسبووە چاوشۆرە لەئاست شەهوەتی سەر شۆرە لەئاست دوژمنانی دینی خوا.
ئەوە ئەوانەن
(...فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ..)
(بەلعامی کوری باعورا) دینەکەی فرۆشت و دونیای کڕی (دراوەکە) دین بوو زمانیشی ئەو پانتاییە بوو کڕین و فرۆشتنی لەڕێ کرا
{أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى فَمَا رَبِحَتْ تِجَارَتُهُمْ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ } [البقرة:١٦]
زۆر چاک دەیزانی حەق لەکوێیەو زۆر چاکیش حەقی دەناسی بەڵام (زانین و ناسین ) ی حەقی بۆ (حەق) نەبوو.
هەر بۆیە (بەلعام)
(..فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِنْ تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَثْ..)
صدق الله العظیم
خوای گەورە ئەو رابوونە ئیسلامییە بپارێزێ لە (بەلعام ) و (بەلعامییەکان).

مامۆستا سەرباز محمد
0 التعليقات:
إرسال تعليق