• نوێ

    الأربعاء، 22 مايو 2013

    سەمەرەكانی ژێر سایەی حكومەتی عەلمانی كوردی بەردەوامە


    بەرهەمەكانی كەناڵە فاسیدەكانی ناوخۆ بەردەوامی هەیە...ئەو كاتەی شەرعی خوا جێ‌ بەجێ‌ نەكرا شتی لەمە سەیر تریش دەبیستین:....
    دوێنی‌ سێشه‌ممه‌ (21ی ئایاری 2013) پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ ئه‌وگه‌نجه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌رله‌ئێستا دایك و باوك و خوشكی خۆی‌ كوشت، به‌تۆمه‌تی‌ رفاندنی‌ كچێك ده‌ستگیركردووه‌.
    سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار  به‌ (خه‌ندان) ی‌ راگه‌یاند: دوێنێ‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ گه‌نجێكیان ده‌ستگیركردووه‌ به‌تۆمه‌تی‌ رفاندنی‌ كچێك و بردنی‌ بۆ شوێنی‌ نادیار.

    به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ داوایكرد ناوی‌ بڵاونه‌كرێته‌وه‌: ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ پۆلیس ده‌ستگیری‌ كردووه‌ هه‌مان ئه‌و گه‌نجه‌ بووه‌ كه‌ له‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2010 له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی دایك و باوك وخوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوشتووه‌.لایخۆشییه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌ڕای‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌، رایگه‌یاند: دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ كه‌سوكاری‌ كچه‌كه‌ هاتونه‌ته‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ و سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كوڕه‌ تۆماركردووه‌، به‌بیانوی‌ بردنی‌ كچه‌كه‌یان بۆ شوێنێكی‌ نادیار.(ن، ئا) ناوی‌ ئه‌و گه‌نجه‌یه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ساڵ له‌ زینداندا بوو، به‌هۆی‌ كوشتنی‌ دایك و باوك و خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ خۆی، پاشان به‌رلێبوردنی‌ گشتی‌ كه‌وت و ئازادكرا.خه‌ندان له‌به‌ر پاراستنی‌ كه‌سایه‌تی‌ كچه‌كه‌ ناوی‌ بڵاونه‌كرده‌وه‌ 

    نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی‌ به‌ڕێوبه‌راێتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ بۆ خه‌ندان،  وتی‌: "ئه‌و كوڕه‌ی‌ كه‌ دوێنێ‌ كچه‌كه‌ی‌ "رفاندبوو"، پاش چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌م توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 395 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ به‌ند بكرێت".وته‌بێژه‌كه‌ی‌ پۆلیس وتی‌: "له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا و  له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌ردا كچه‌كه‌ دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ كه‌  نه‌ڕفێنراوه‌".نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا كچه‌كه‌ وتویه‌تی‌ كه‌ به‌ خواست و ئاره‌زووی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كوڕه‌دا رۆشتووه‌ و مه‌سه‌له‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌نێوانیاندا هه‌بووه‌".سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی كچه‌ "رفێنراو"ه‌كه‌، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر ئێستا كچه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ "په‌ناگه‌" كراوه‌ و ژیانی‌ پارێزراوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ كێشه‌كه‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.پێِشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار  به‌ سایتی‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: دوێنێ‌ پۆلیسی‌ به‌ختیاری‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌تۆمه‌تی‌ "رفاندن"ی‌ كچێك و بردنی‌ بۆ شوێنی‌ نادیار ،گه‌نجێكیان ده‌ستگیركردووه‌.به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ داوایكرد ناوی‌ بڵاونه‌كرێته‌وه‌: ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ پۆلیس ده‌ستگیری‌ كردووه‌ هه‌مان ئه‌و گه‌نجه‌ بووه‌ كه‌ له‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 2010دا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی دایك و باوك و خوشكه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كوشت‌.


    سەرچاوە/ خەندان
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: سەمەرەكانی ژێر سایەی حكومەتی عەلمانی كوردی بەردەوامە Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top