بەناوی خودا... هەڵبەتە لێرەدا نامانەوێ باسی دروستیەتی و نادروستیەتی (نەورۆز) بكەین، چونكە ئەوە بابەتێكە هاوەڵان و زانایانی پێشین لێی هاتوونە دەنگ و بۆچوونی ڕوونیان دەربارەی هەیە، وە بەهەمان شێوە ناشمانەوێ پل بە پل قسەكانی(عەلی باپیر) بهێنینەوە و بە قسەی زانایان و پێشینان وەڵامی بدەینەوە چونكە قسەی هاوەڵان و پێشینان بۆ بەڵگە و بۆچوونەكانی(عەلی باپیر) پێویست نییە،
لەبەر ئەوەی لەیەك كاتدا قسەكانی خۆی لەسەر خۆی بەڵگەیە و وەڵامە بۆ خۆی. لێرەدا دەمانەوێ تەنها ئەوە روونبكەینەوە لەگەڵ ئەو جۆرە ستایش و مەدحەی بۆ نەورۆز دەیكات و بەبێ هیچ وەستانێك بە (جەژن) ناوهێنانی و رێگەپێدانی و شەرعاندن(شیعراندن)بۆی، لەگەڵ ئەوەی لەساڵی رابردووە وە چەندان برای ئەهلی زانست وەڵامی زانستی بۆ نوسیوە و داویەتیانەوە، ئێمە وا گوومانمان دەبرد، مەقالەیەك یان وتەیەك یان نامیلكەیەك بنوسێت لەوەی كە هەڵە بووە و داوای لێبووردن لەخودا بكات(چونكە حەرامێكی حەڵاڵ كردووە) هیچ جۆرە گومانێكیشمان لەوەنییە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو نەورۆز بە حەرام دەزانێت و پێی دروست نییە بەڵام وادیارە واقیعی سیاسی و بەرژەوەندی حیزبی وا دەخوازێت!!
لە كتَبی(جەژن و یاد و بۆنەكان و هەڵسەنگاندنێك) فەتواو حوكمی سەیر سەیر داوە كە كتێبەكە نوێیە من تەنها قسەیەكی كورتی لێ نەقڵ دەكەم كە دەڵێت: (وەك چۆن بەشتێكی هەڵەی دەزانم بەناوی ئیسلام و شەریعەتەوە دژایەتیی نەورۆز بكرێ، كە زۆربەی خەڵك وەك هێما و دروشمێكی نەتەوەیی تەماشای دەكەن"بنەڕتەكەی هەرچییەك بێت"، بەهەمان شێوەش بەهەڵەی دەزانم لەبەرانبەریشدا نەورۆز ئاگۆ تێدا بكرێتەوە، زێدەڕۆیی تێدا بكرێ و ، بكرێتە تەرازوو و سەنگی مەحەكی كوردایەتی و نەتەوە پەروەریی، چونكە ڕەوانییە بەسەرهاتێكی ئەفسانەیی یان گۆڕانكارییەكی كەش و هەوای ساڵانە، بكرێتە بناغە و پێوەری نیشتیمان پەروەریی وكوردایەتیی!)لاپەڕە/١٨٧.
پوختەی قسانی ئەم چەند خاڵەیە:
1_ هەڵەن ئەوانەی لەشوێن پێشینان و وەك هاوەڵانی پێغەمبەری خودا_صلی الله علیه وسلم_ دەڵێن نەورۆز دروستیەتی نییە و جەژن نییە، بەڵكو ئەوانەی دەڵێن نەورۆز حەرامە هەڵەن تەنانەت هاوەڵانیش هەڵەیان كردووە كە وایان فەرمووە.
2_نەورۆز بنەرەتەكەی هەرچییەك بێت تەندروتی خۆی لەدەست نادات و بەهەموو شێوەیەك خودی نەورۆز دروستە، تەنها نابێت شتی حەرامی تێدا بكرێت یاوەخود زێدەڕۆیی نابێت تێدا بكرێت بەو مانایەی نەورۆز حەرام نییە بەڵام ئەگەر هاتوو حەرامێكیشی تێدا ئەنجام درا ئەوا نابێتە هۆی حەرام بوونی نەورۆز.
3_خۆی لە پوختەی قسان ئەوە دەڵێت كە نابێت بەسەرهات و چیڕۆكێكی ئەفسانەیی یان گۆرانی وەرز و كەش و هەوا بكرێتە بناغە و پێوەری نیشتیمان پەروەری و كوردایەتی، واتا نەورۆز ئەفسانە یان تەنها گۆرانی كەش و هەوایە و نەوەك هیجی تر!!!
كۆتا قسە: ئەمە هەر بۆ بەرچاوڕۆشنێك بوو ئەگەر نا قسەگەلێكی زۆری لەو باسە هەیە و شەرعاندوویەتی بە سەلیقەی خۆی و بە عەقڵ!! چونكە ئەو جۆرە فەتوایانە هەر لە عەقڵانیەكان دەوەشێتەوە، ئەمجارە باسی ئەوە دێتە گۆر ئایا كەسێكی عەقڵانییە؟!!
والسلام علیكم ورحمەالله وبركاته.
١٩ / ٣ / ٢٠١٣
پەیجی پــــــــــــــــاداشـــــــــــــــــــت
0 التعليقات:
إرسال تعليق