• نوێ

    الخميس، 14 مارس 2013

    ڕاگەیاندنی كوردی گەورەترین دەرگا بۆ فەسادی میللەت....

    جاران لە كاتی جەنگ و كوشتاری دوو هێزی نەیاری یەك و بەرامبەردا هەریەكێكیان هەوڵی ئەدا قەڵای سەركردایەتی دوژمنی بەرامبەری بگرێت و سەركردە بكوژێت..ئیتر سوپاو لەشكر بە جارێك ووری دەڕماو چۆكی دەشكاو دەبەزی...

    بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوەیە..هەر لەو كاتەوە جولەكە لە پرۆتۆكالاتەكەی خۆیدا ڕایگەیاند ئەوان كاتێ‌ ئەتوانن میللەتی موسڵمانان بدەن بە زەویدا كە دین و ڕەوشتی تاكەكانی دەسكەنە بكەن...بۆیە لەم پێناوەدا جولەكەو ماسۆنییەت و عەلمانییەتی عاڵقە لە گوێ‌یان بە هەموو شێوەو توانایەكەوە هێرشی خۆیان لە بواری ڕاگەیاندندا چڕكردۆتەوە...
    ئەوەی لە كوردستانیشدا دەگوزەرێت پشتڕاستكەرەوەی ئەم ڕاستییەیە...ساڵانێكی زۆرە كەناڵ لە دوای كەناڵ دەكرێتەوە...بەرنامەی ئەوەی دێت زۆر پیسترو كاریگەرترە لەوەی پێش خۆی...پارەیەكی بێ‌ شومار دەخرێتە خزمەت هەموو ئەوانەی كاری تێدا دەكەن...زیاد لە بیست كەناڵی ئاسمانی هەیە كە بەرنامەكانیان جگە لە بێ‌ ڕەوشت كردن و بێ‌ دین كردن و بڵاوكردنەوەی شوبهەو شەهوەت چی تر نییە....
    كاریگەری ئەم كەناڵانەش لەسەر بێ‌ غیرەت كردن و بارگاوی كردن بە بیری كوفریی هەر كەس بە چاوی بەصیرەتەوە تەماشا بكات زۆر بە ئاسانی هەستی پێ‌ دەكات...
    ئێمەش جارێكە سەرقاڵین بە بابەتی ترو خۆخۆرییەوە...سەرقاڵین بە حیزبایەتی بۆگەن و جیهادی ئەكبەری پەرلەمان!!!!!...مزگەوتەكان هەجر دەكەین و ڕوو دەكەینە كورسی وەزارەت.... میللەتی داماویشمان جێ‌ هێشتووە بۆ ئەو هەموو گەلە گورگەی بەربونەتە ڕەوشت و دین و غیرەت و كەرامەتی...كە بە پارەی خۆیان دەیانشۆنەوە لە بەهاو ڕەوشت و ڕەسەنایەتی دەخەسێنن....

    میللەت لە كوێ‌ بەرگەی ئەم لەشكرە دەگرێت 

    حەمزە بەرزنجی
    • تەعلیقاتى بلوجر
    • تەعلیقاتى فەیسبوک

    0 التعليقات:

    إرسال تعليق

    Item Reviewed: ڕاگەیاندنی كوردی گەورەترین دەرگا بۆ فەسادی میللەت.... Rating: 5 Reviewed By: tweshu
    Scroll to Top