
واتە: كەسانێك ئەزانم لە ئوممەتەكەم لە رۆژی دواییدا دێن و چاكەیان هەیە بە وێنەی چیاكانی توهامە دەبێت, خوای گەورە هەموو كارەكانیان بەبادا دەدات و وەری ناگرێت, ثەوبان فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) بۆمان وەسف بكە ئەوانە كێن نەكو ئێمە لەوان بین و بە خۆمان نەزانین, فەرمووی: ئەوانە لە برایانی ئێوەن و لە رەگەزی ئێوەشن لەو كارانەش دەكەن كە ئێوە بە شەو دەیانكەن لە شەونوێژو خواپەرستی , بەڵام ئەوان گەلێكن كاتێ بە تەنهان و كەس ئاگای لێیان نییەو حەرامەكانی خوای گەورە دێتە بەردەستیان حەرامەكە ئەنجام دەدەن.
برای بەرێزم وا نەزانیت ئێستا بە تەنهایت و پیاسەی ناو رووپەڕەكانی سایتە خراپەكان دەكەیت و كەس ناتبینێت. دوایی كە چویتە ناو قەرەباڵغیش خۆت بە كەسی چاك و خواناس لە قەڵەم بدەیت...زۆر بترسە بەر ئەم فەرموودەیە بكەویت و چاكەكانیشت بسوتێنیت..
0 التعليقات:
إرسال تعليق